|
نه‌جم محه‌مه‌د
ئه‌گه‌ر خویَندنه‌وه‌یه‌ك بۆ تیَكستى زۆربه‌ى
هه‌ره زۆرى گۆرانیه‌كانى ئه‌مرِۆ بكه‌ین،
ئه‌وا به‌ئاشكرا ده‌بینین ئه‌و تیَكستانه هیچ
بنه‌مایه‌كى ئیستاتیكى و ئه‌ده‌بى و هونه‌رى
شیعریان پیَوه دیارنییه‌و دوورن له‌جیهانى
شیعره‌وه، له‌هه‌مووشتىَ ده‌چن ته‌نیا له
شیعرنه‌بىَ. ئه‌م جۆره به‌ناوشیعره
لیریكیانه هه‌ر له‌قسه‌ى بازارِیى ده‌چن و
له‌رِیزكرن و پیَكه‌وه‌لكاندنى چه‌ند وشه‌یه‌ك
ده‌چن كه كۆتاییه‌كانیان چونیه‌كن، نه‌ك
شیعر. به‌داخه‌وه له‌م رِۆژگاره‌دا هونه‌رى
گۆرانى و شیعر هیَنده سوك و هه‌ژاربوون،
هه‌روه‌ك قسه‌یان لیَهاتووه‌و هه‌موو كه‌س
پیَیان ده‌ویَریَ و جورئه‌تى وتنیان ده‌كات و
هه‌ركه‌سه هه‌ڵده‌ستیَت و له‌پرِىَ ده‌بیَته
گۆرانیبیَژو شاعیر. من پیَموایه ئه‌مه
ئه‌وپه‌رِى سوكایه‌تى كردن و بىَ حورمه‌تى
كردن و بىَ به‌هاكردنه به هونه‌رى گۆرانى و
شیعر. دیاره من له‌گه‌ڵ زیادبوون و
گه‌شه‌كردنى ته‌ندروست و زانستی و
ئیستاتیكیانه‌ى هونه‌رى گۆرانى شیعردام،
به‌لاَم نه‌ك به‌م فۆرم و مۆدیَله
ناته‌ندروست و پرِله ناشیرینییه‌ى كه ئیَستا
هه‌یه. به‌رِاستى ئه‌مرِۆ ده‌نگه نوخبه‌و
جدییه‌كانى گۆرانى و شیعر له‌نیَو ئه‌و
حه‌شاماته گه‌وره‌یه‌ى گۆرانى و شیعردا به
په‌نجه‌كانى ده‌ست ده‌ژمیَردریَن و
جیاده‌كریَنه‌وه. پیَموایه به‌پله‌ى یه‌كه‌م
ئه‌وى به‌رپرس و تاوانباره له ته‌شه‌نه‌كردن
و سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌م دیارده دزیَوه‌و
نه‌گه‌تیفه‌و له‌دروستبوونى ئه‌و سوپایه له
گۆرانیبیَژان و شاعیران، كه‌ناڵه‌كانى
رِاگه‌یاندنه به‌گشتى و به‌تایبه‌تى
كه‌ناڵه‌ئاسمانییه‌كان و وه‌زاره‌تى رِۆشنبیرى
و گۆڤار‌و رِۆژنامه ئه‌هلى و حزبیه‌كان،
هه‌روه‌ها ده‌زگا چاپه‌مه‌نییه ئه‌هلى و حزبى
و حكومییه‌كان و كۆمپانیا‌و ستۆدیۆكانى
تۆماركردنن، كه به‌داخه‌وه به‌چاك و خراپ
به‌رهه‌مه‌كان تۆمارده‌كه‌ن و بلاَو
ده‌كه‌نه‌وه‌و رِیكلامى بۆ ده‌كه‌ن، به‌بىَ
هیچ سانسۆر‌و خویَندنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنیَك و
به‌بىَ تیَپه‌رِبوون به‌هیچ فلته‌ریَكدا.
به‌داخه‌وه ئه‌م ده‌زگایانه رِاسته‌وخۆ
به‌شدارن له‌دروستكردن و گه‌وره‌كردنى ئه‌و
به‌ناو گۆرانیبیَژو شاعیرانه‌دا كه تیایاندا
هه‌یه ناوى شاعیرى له خۆى ناوه مانگانه‌و
سالاَنه چه‌ندین نامیلكه‌و دیوانى به‌ناو
شیعرى بلاَوده‌كاته‌وه‌و ده‌خاته‌بازارِه‌وه
كه هه‌مووى لاساییكردنه‌وه‌یه‌و هیچ
بیركردنه‌وه‌و داهیَنانیَكیان تیَدا نییه.
كار گه‌یشتۆته ئه‌و رِاده‌یه‌ى ئه‌م به‌ناو
شاعیرانه ویَنه‌كانى خۆیان وه‌ك ویَنه‌ى
گۆرانیبیَژه‌كان گه‌وره‌ده‌كه‌ن و له‌شویَنه
گشتییه‌كانى بازارِدا هه‌ڵیده‌واسن و له‌گه‌ڵ
به‌رهه‌مه‌كه‌یاندا رِیكلامى بۆ ده‌كه‌ن،
یه‌كیَ نه‌زانىَ واده‌زانىَ ئه‌مه
گۆرانیبیَژه نه‌ك شاعیر. هه‌موو كه‌سیَك
مافیَكى مه‌شروعى خۆیه‌تى و ئازاده رِیكلام
بۆ بلاَوبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كه‌ى خۆى بكات،
به‌رهه‌میَك كه به هه‌موو بنه‌ماو
پیَوه‌ریَك به‌رهه‌میَكى ئیستاتیكى و جدى و
ناوازه‌بىَ نه‌ك به‌رهه‌میَكى ته‌قلیدى بىَ
ناوه‌رۆك كه ناوه‌رِۆكه‌كه‌ى
له‌سه‌ره‌تاتكیَى هه‌رزه‌كارانه‌ى سه‌ركۆلاَن
و نامه سواوه‌كانى دڵدارى و له‌دیالۆگه‌كان و
كورته‌نامه‌كانى ناو مۆبایل و چاته‌كانى
ئه‌نته‌رنیَته‌وه وه‌رگیرابن. كار گه‌یشتۆته
ئه‌و رِاده‌یه‌ى كه ئه‌م به‌ناو شاعیرانه
جۆریَكى نوىَ له شیعریان داهیَناوه ئه‌ویش
(مۆبایله شیعر)ه!! كه چه‌ندین نامیلكه‌یان
له‌و جۆره شیعره خستۆته بازارِه‌وه.
ئه‌مرِۆ هونه‌رى شیعر زه‌لیل بووه، ئه‌مه
له‌كاتیَكدایه كه شیعر وه‌ك كانت ده‌ڵىَ
(به‌رزترین هونه‌ره)، به‌داخه‌وه ئه‌مرِۆ
لاى ئیَمه بۆته نزمترین هونه‌رو هه‌موو كه‌س
ده‌ستى ده‌گاتىَ. یان له هه‌موى عه‌نتیكه تر
زۆریَك له گۆرانیبیَژان و مۆزیكژه‌نه‌كان بۆ
خۆیان ده‌بن به‌شاعیر و به‌ته‌غار تیَكستى
شیعرى ده‌نوسن وئه‌وى ده‌یڵیَن نایڵیَنه‌وه
یان گۆرانیبیَژى وا هه‌یه كه خۆى ناوناوه
هونه‌رمه‌ند، مانگانه‌و سالاَنه چه‌ندین سى
دى گۆرانى بلاَو ده‌كاته‌وه كه هیچ
داهیَنانیَكیان تیادانى یه و خاڵین له
ئیستاتیكى هونه‌رى و چیَژو مۆركى كوردی‌یان
شیَواندووه‌و په‌یامى هونه‌ریان ناشیرین
كردووه كه هونه‌ر بۆخۆى وه‌ك ئۆسكار وایڵد
ده‌ڵىَ (داهیَنه‌رى جوانییه). به‌داخه‌وه
زۆرجار ئه‌م جۆره له گۆرانیبیَژانه له
هه‌نده‌ران و له‌فیستیڤاڵه هونه‌رییه‌كان و
له به‌رنامه پیَشبرِكیَكانى كه‌ناڵه
ئاسمانییه‌كانه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن،
به‌تایبه‌تى هه‌ردوو به‌رنامه‌ى (ستۆدیۆی
ئه‌ستیَران و كوردستار)، كه به‌داخه‌وه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئه‌م دوو به‌رنامه‌یه تاك و
ته‌را گۆرانیبیَژ درووست ده‌كه‌ن، به‌لاَم
به‌دیویَكى تردا شانسى دروستبوونى له‌شكریَك
به‌ناوگۆرانیبیَژانیش درووستده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر له‌ژیانمدا گۆرانیم نه‌گوتبىَ و له‌و
بازارِه‌دا عه‌ره‌بانه‌یه‌كم
به‌ده‌سته‌وه‌بیَت و خه‌ریكى فرۆشتنى سه‌وزه‌و
میوه‌بم، كه پیشه‌یه‌كى زۆر به‌رِیَزه‌و مرۆڤ
هه‌رده‌م به‌كاره‌وه جوانه، به‌لاَم كه واز
له‌و پیشه‌یه بهیَنم و به‌ره‌و هه‌نده‌ران
كۆچ بكه‌م له‌وىَ ئه‌گه‌رچى ده‌نگیشم ناخۆشیش
بیَت و فرِیشم به‌سه‌ر گۆرانى و مۆزیكاوه
نه‌بىَ، به‌لاَم كه ده‌ست به‌گۆرانى گوتن
بكه‌م و كلیپیَك ساز بكه‌م له ته‌ك كۆمه‌ڵىَ
ئافره‌تى نیوه‌رِوت به سه‌ماو دانسه‌وه،
ئه‌وا له‌پرِىَ ده‌بمه گۆرانیبیَژو كه
گه‌رِامه‌وه كوردستان ده‌یان به‌رنامه‌ى
دیدار‌و چاوپیَكه‌وتنم بۆ ساز ده‌درىَ و
به‌هونه‌رمه‌ندى به‌تواناو خاوه‌ن ستایلى نوىَ
ناو ده‌رده‌كه‌م و به‌ده‌فته‌ر پاره‌م بۆ
سه‌رف ده‌كریَت، له كوىَ كۆنسیَرتم بوىَ بۆم
ساز ده‌كه‌ن، ته‌له‌فزیۆنه‌كان كوناو كون
به‌دومدا ده‌گه‌رِیَن، تا دیدارم له‌ته‌كدا
سازده‌ن،ِ به‌كورتى ده‌مكه‌نه گۆرانیبیَژى
مه‌وسم. |