ئێره داگره بۆ دابه‌زاندنی فۆنتی یونی‌کۆد
رۆژنامه‌نووسێكی كورد له‌كه‌ركوك تیرۆركرا
كوردستانی نوێ شه‌وی 21/7، له‌گه‌رِه‌كی له‌تیفئاوای شۆرِیجه له‌كه‌ركوك چه‌ند چه‌كداریَكی نه‌ناسراو ده‌سترِیَژیان له‌رِۆژنامه‌نووس سۆران مامه‌حه‌مه كرد‌و تیرۆریانكرد. عه‌قید بیَستون محه‌مه‌د به‌رِیَوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی، كه له‌رِووی ئه‌منییه‌وه به‌رپرسه له‌سنووری ئه‌و گه‌رِه‌كه، به‌كوردستانی نویَ-ی راگه‌یاند: په‌لامارده‌ران 4 چه‌كداری نه‌ناسراو بوون و ئۆتۆمبیَلیَكی جۆری BMWیان پیَبووه، وتیشی: دوایئه‌وه‌ی ده‌سترِیَژیان لیَكردووه، ده‌ستبه‌جیَ گیانی له‌ده‌ستداوه. دوێنێ 22/7، لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی له‌ژیَر ناوی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس سۆران مامه‌حه‌مه زه‌نگیَكی دیكه‌ی ترسناكه، لیَی بیَده‌نگ نابین، بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و تیَیداهاتووه: شه‌وی 21/7 قه‌ڵه‌میَكی دیكه‌ی گه‌نج له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی و به‌به‌رچاوی خه‌ڵكی كه‌ركوكه‌وه تیرۆر كرا له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، به‌وپه‌رِی نیگه‌رانییه‌وه بۆ رای گشتیی راده‌گه‌یه‌نین مه‌حاڵه له‌ئاست تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس سۆران مامه حه‌مه بیَده‌نگبین، داواشكراوه به‌زووترین كات هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی بكوژانی بدریَت. هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، رۆژی 22/7 راگه‌یه‌ندراویَكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تیَیداهاتووه، لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌ئازادیی رۆژنامه‌نووسی و مافی رۆژنامه‌نووسانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌رِاپۆرتیَكدا كه له‌رِۆژی 30/6/2008 بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌برِگه‌ی 2ی ته‌وه‌ری هه‌رِه‌شه‌كردن له‌رِۆژنامه‌نووسان ئاماژه به‌وه‌كراوه، كه‌رِۆژنامه‌نووس سۆران مامه‌حه‌مه له‌رِۆژی 15/5/2008 به‌ژماره مۆبایلی 07705972115 هه‌رِه‌شه‌ی لیَكراوه، هه‌ربۆیه ئیَمه له‌ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ئه‌و كاره تیرۆریستی و دژه مرۆڤانه‌یه مه‌حكومده‌كه‌ین له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج سكرتیَری لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، به‌كوردستانی نویَ-ی راگه‌یاند: رۆژنامه‌نووسی كورد سۆران مامه‌حه‌مه یه‌كیَك بوو له‌رِۆژنامه‌نووسه ئازاده‌كانی شاری كه‌ركوك، له‌زۆربه‌ی رۆژنامه كوردییه‌كاندا كاریكردووه، دوایئه‌وه‌ی شه‌وی 21/7، له‌رِیَگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه بانگیانكردووه‌ته ده‌ره‌وه، له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌سترِیَژیان لیَكردووه‌و تیرۆیان كرد. سۆران مامه‌حه‌مه ساڵی 1985 له‌كه‌ركوك له‌دایكبووه‌و خویَندكاری په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی كه‌ركوك بووه‌و پیَش تیرۆركردنی، به‌رپرسی نووسینگه‌ی كه‌ركوكی گۆڤاری لڤین بووه.
خاوه‌نى ئیمتیاز : د. فوئاد مه‌عسـوم سه‌رنووسه‌ر : كاوه محه‌مه‌د جێگرى سه‌رنووسه‌ر : شێركـۆ مه‌نگورِى
سكرتێرى نووسین: عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
Powered by IT-PUK 2008 © All rights reserved