ئێره داگره بۆ دابه‌زاندنی فۆنتی یونی‌کۆد
كۆمپانیایه‌كی لوبنانی 1 ملیۆن دۆلاری مه‌سیحییه‌كانی كۆیه‌ی برد
دێده‌وان یه‌عقوب ماوه‌ی 8 مانگه پرۆژه‌ی ناوچه‌ی گه‌شتیاری تایه‌ر تۆفیق له‌كۆیه له‌لایه‌ن كۆمپانیای بورج محه‌به‌وه دوای ته‌واوكردنی 35%ی كاره‌كانی پرۆژه‌كه‌ی جیَهیَشتووه. ئاراز حه‌ویَز سه‌رۆكی شاره‌وانیی كۆیه، به‌كوردستانی نویَ-ی راگه‌یاند: پیَش 2 ساڵ كۆمپانیای گروپی هۆمیس ئه‌نته‌رناشناڵ-ی لوبنانی، له‌رِیَگه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانیی ده‌زگای گه‌شتوگوزارو شاره‌وانیی كۆیه، به‌شیَوه‌ی گریَبه‌ستی موساته‌حه ده‌ستیان به‌پرۆژه‌كه كرد، كه‌ده‌كه‌ویَته سه‌ر شه‌قامی دووسایدی دانیاڵ میتران له‌كۆیه، وتیشی: به‌ڵام ئه‌و كۆمپانیا لوبنانییه كاره‌كانی به‌كۆمپانیایه‌كی دیكه‌دا، كه‌مه‌سیحییه ئاواره‌كانی كۆیه به‌ناوی بورج محه‌به دایانناوه‌و ئه‌وانیش 25%ی كاره‌كانیان ته‌واوكرد. روونیشیكرده‌وه، 8 مانگه كۆمپانیاكه به‌هۆی نه‌بوونی پاره‌ی پیَویست بۆ پرۆژه‌كه، كاره‌كانی جیَهیَشتووه، وتیشی: نووسراومان بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه. قه‌شه ده‌نحا تۆما، قه‌شه‌ی كۆیه روونیكرده‌وه، به‌هۆی ئه‌مانه‌وه ئه‌و ژماره سه‌رمایه‌داره مه‌سیحییانه پاره‌ی خۆیان خستووه‌ته‌گه‌رِ بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه، وتیشی: به‌ڵام خاوه‌نی كۆمپانیا لوبنانییه‌كه برِی 1 ملیۆن دۆلاری به‌كۆمپانیای بورج محه‌به خه‌رجكردووه‌و خۆی شاردووه‌ته‌وه‌و كه‌س نازانیَت بۆ كویَ چووه. باسی له‌وه‌شكرد، له‌لایه‌ك ملیۆنیَك دۆلاری مه‌سیحییه‌كان تیاچووه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه پرۆژه‌كه‌ش شكستیهیَناوه. پرۆژه‌ی ناوچه‌ی گه‌شتیاری تایه‌ر تۆفیق له‌هۆڵیَكی گه‌وره‌ی بۆنه‌كان و سوپه‌ر ماركیَتیَك و حه‌وزی مه‌له‌و باخچه‌و چه‌ند به‌شیَكی دیكه پیَكهاتووه، سه‌ره‌تا شاره‌وانیی كۆیه وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م هه‌ندیَك كاری تیَداكردو دواتر كۆمپانیایه‌كی لوبنانی به‌شیَوه‌ی موساته‌حه پرۆژه‌كه‌ی گرته‌ئه‌ستۆو دای به‌كۆمپانیایه‌كی دیكه، به‌ڵام دوای پیَدانی بارمته‌ی پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای بورج محه‌به‌وه، كۆمپانیا لوبنانییه‌كه خۆی ونكرد.
خاوه‌نى ئیمتیاز : د. فوئاد مه‌عسـوم سه‌رنووسه‌ر : كاوه محه‌مه‌د جێگرى سه‌رنووسه‌ر : شێركـۆ مه‌نگورِى
سكرتێرى نووسین: عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
Powered by IT-PUK 2008 © All rights reserved