ئێره داگره بۆ دابه‌زاندنی فۆنتی یونی‌کۆد
جا به‌رِاست رێككه‌وتن؟
جه‌مال ئارێز زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه عیراقییه‌كان پیَیان وابوو به‌رووخاندنی رژیَمی سه‌ددام، كورد ده‌ست به‌سه‌ر كه‌ركوكدا ده‌گریَت و جارِی سه‌ربه‌خۆیی ده‌دات، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان نه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌كرد، به‌ڵكو پابه‌ندبوو به‌هه‌موو ئه‌و دروشمانه‌وه كه له‌سه‌رده‌می خه‌باتی سیاسی و چه‌كدارییه‌وه به‌رزی كردبوونه‌وه كه بریتی‌بوو له‌عیراقیَكی دیموكرات و په‌رله‌مانی و كه تیَیدا مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به‌شیَوه‌یه‌كی ده‌ستووری بچه‌سپیَنریَت و كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی دووه‌می عیراق ببیَته شه‌ریكی راسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵات و سامانی ده‌وڵه‌تی عیراق. بۆ ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی كوردستاندا گه‌وره‌ترین ره‌خنه‌و گازانده رووبه‌رِووی ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه بووه‌وه، به‌ڵام له‌یه‌كه‌م هه‌نگاونانه‌وه به‌ره‌و هیَنانه‌دیی ئه‌و دروشمانه كه له‌سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه دوو قۆڵی و چه‌ندقۆڵییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی عیراقدا په‌سندكرابوون، لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی غه‌یره كورد كه‌وتنه پاساوهیَنانه‌وه بۆ داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌مه‌ش وه‌ك سه‌ره‌تا، چونكه ئه‌و ده‌مه‌ی رژیَم رووخا هه‌ریَمی كوردستان بۆخۆی ده‌وڵه‌تیَكی سه‌ربه‌خۆی رانه‌گه‌یه‌ندراوبوو، زیاتر له (12) ساڵ بوو حكومه‌ت و په‌رله‌مانی خۆی هه‌بوو و لایه‌نه عیراقییه‌كانی دیكه نه‌خاوه‌نی بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریی فراوان و نه‌خاوه‌نی هیچ ده‌زگاو دامه‌زراوه‌یه‌ك بوون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ رۆچوونه ورده‌كارییه‌كانه‌وه بۆ نووسینی یاسای كاتیی به‌رِیَوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت، لایه‌نه هاوپه‌یمانه‌كانی سه‌رده‌می ئۆپۆزسیۆن كه‌وتنه هیَنانه‌وه‌ی برِوبیانوو بۆ دروستكردنی ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م ئه‌و داخوازییانه‌داو نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو له‌و رۆژه‌ی كه‌برِیاربوو ئه‌و یاسایه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی حوكمه‌وه په‌سندبكریَت، هاوپه‌یمانه‌كانمان كشانه‌وه‌و چوونه‌لای ئایه‌توڵڵای عوزما عه‌لی سیستانی بۆ وه‌رگرتنی (OK)، دواتر بۆ سه‌رده‌می پیَكهیَنانی حكومه‌تی كاتی و نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی و حكومه‌تی قۆناغی گواستنه‌وه‌و حكومه‌تی هه‌میشه‌یی و مادده ده‌ستوورییه‌كان، بۆ هه‌موو ئه‌وانه سه‌ركردایه‌تیی كوردستان بۆ نیازپاكی به‌رامبه‌ر به‌پابه‌ندییه ده‌ستوورییه‌كانی نه‌رمیی نوواندووه، به‌ڵام هه‌موو جاره‌كان و له‌هه‌موو بۆنه جیاجیاكاندا ئه‌وان ستایشی رۆڵی كورد‌و سه‌رۆك تاڵه‌بانی ده‌كه‌ن له‌وه‌ی كه (ێمام الامان) و (ره‌مزی وه‌حده)یه، به‌ڵام كه دیَنه سه‌ر لیَواری مه‌سه‌له هه‌ستیاره‌كان به‌گومانه‌وه له‌نیازه‌كانی كورد ده‌رِوانن و بگره له‌كۆبوونه‌وه‌ی پشت په‌رده‌وه ریَككه‌وتنی دوو قۆڵی و سیَ قۆڵی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی كوردستان ئیمزاده‌كه‌ن و ته‌وافوق ده‌كه‌ن، له‌كۆبوونه‌وه ئاشكراكانیشدا نه‌ك له‌ته‌وافوقه‌كانی سه‌رده‌می ئۆپۆزسیۆن په‌شیمان ده‌بنه‌وه، به‌ڵكو له‌ته‌وافوقی چه‌ند سه‌عات له‌وه‌به‌ریشیان په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌و له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا مه‌سه‌له‌كان ده‌گه‌رِیَننه‌وه بۆ خاڵی سفرو ده‌بیَت وه‌ك ئۆپۆزسیۆن داوا‌و داخوازیان پیَشكه‌ش بكه‌یت تا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌رببرِن. له‌دوا هه‌واڵدا كه بڵاوكرایه‌وه هه‌رسیَ لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی و ئیئتیلافی یه‌كگرتووی عیراق ریَككه‌وتن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پاریَزگاكان، به‌ڵام ئایا ریَككه‌وتن؟ ئایا ئه‌م ریَككه‌وتنه‌ش به‌ده‌ردی ئه‌وانه‌ی دیكه ناچیَت؟ ئایا ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانیی كوردستان نه‌بووایه به‌ره‌ی ته‌وافوق ده‌گه‌رِانه‌وه بۆ ناو حكومه‌ت؟ ئایا حكومه‌تی عیراق له‌پاش كشانه‌وه‌ی لیسته‌كانی به‌ره‌ی ته‌وافوق و عیراقییه‌و ره‌وتی سه‌درو حزبی فه‌زیله ئه‌گه‌ر لیستی هاوپه‌یمانیش بكشانایه‌ته‌وه چی ده‌مایه‌وه؟ ئایا وه‌ك نه‌كشانه‌وه‌و بگره گه‌وره‌ترین لیستیشیان گیَرِایه‌وه بۆ ناو حكومه‌ت پاداشته‌كه‌ی چی بوو؟ ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی كوردستان پیَی وابیَت هیچی پیَناكریَت، وانییه باشترین به‌ڵگه‌ش به‌رگرتن بوو له‌دووباره كاندیدكردنه‌وه‌ی د. ئیبراهیم جه‌عفه‌ری كه ته‌نانه‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی لیسته‌كه‌ش ده‌نگی زۆرینه‌ی هیَنابوو، هه‌رچه‌نده ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی كوردستان پیَداگیریی نارِه‌وا بكات، به‌ڵام ناشبیَت له‌مه‌سه‌له ره‌واو مه‌بده‌ئییه‌كاندا چیتر نه‌رمیی بنویَنیَت، چونكه ئه‌وان له‌موجامه‌لاتدا بیَ خه‌وشن، به‌ڵام كه‌دیَنه سه‌ر مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌كان هیچ سازشیَكمان له‌گه‌ڵدا ناكه‌ن و هیچ نه‌رمونیانییه‌ك نانویَنن.
خاوه‌نى ئیمتیاز : د. فوئاد مه‌عسـوم سه‌رنووسه‌ر : كاوه محه‌مه‌د جێگرى سه‌رنووسه‌ر : شێركـۆ مه‌نگورِى
سكرتێرى نووسین: عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
Powered by IT-PUK 2008 © All rights reserved