ئێره داگره بۆ دابه‌زاندنی فۆنتی یونی‌کۆد
یادداشتی ده‌ستگیركردنی به‌شیر پێشینه‌یه‌كی نوێ له‌په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا
مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی ماوه‌یه‌كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ژیَر سایه‌ی برِگه‌ی (7) ی برِوانامه‌كه‌یدا، كه‌وتۆته هه‌وڵدان بۆ كۆتاییهیَنان به‌كیَشه‌ی هه‌ریَمی دارفۆرو ده‌ستنیشانكردنی تاوانبارانی كاره‌ساته مرۆییه‌كانی ئه‌و هه‌ریَمه، كه به‌گویَره‌ی ئاماره دانپیَدانراوه‌كان له‌ماوه‌ی پیَنج ساڵی رابردوودا بووه‌ته‌هۆی كوژرانی (35)هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نی و ئاواره‌بوونی (80-265) هه‌زار هاووڵاتی دیكه‌و له‌بارودۆخیَكی ناهه‌مواری وادا ده‌ژین كه‌له‌راپۆرته نیَونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا به‌مردنی له‌سه‌رخۆ پیَناسه كراوه. ئه‌گه‌رچی جوگرافیای ئه‌و پیَشهاته له‌ئیَمه‌وه دووره، به‌ڵام ماناكانی دریَژده‌بنه‌وه بۆ نیَو كۆی لیَكه‌وته‌كانی هاوكیَشه نیَوده‌وڵه‌تیه‌كان، بۆیه پیَویسته له‌و رووداوه بكۆڵینه‌وه‌و د‌رك به شویَنه‌وارو ره‌هه‌نده‌كانی بكه‌ین. ده‌توانین چه‌ند تیَبینیه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیَیه وه‌ربگرین كه‌پیَمانوایه هه‌ریه‌ك له‌و تیَبینیانه ره‌نگدانه‌وه‌ی جیهانی و هه‌ریَمایه‌تیان ده‌بیَت گه‌ر به‌مشیَوه‌یه‌ی خواره‌وه ریزیان بكه‌ین: *ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكا (ره‌هه‌ندی سیاسی برِیاره‌كه): جیَگه‌ی سه‌رنجه كه‌بینیمان یه‌كه‌م كه‌س جۆن ماكورماك-ی وته‌بیَژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بوو، ته‌نانه‌ت به‌رله‌دوو رۆژ له‌ده‌رچوونی برِیاره‌كه، هه‌واڵی ده‌رچوونی برِیاریَكی له‌و جۆره‌یدا به‌رِۆژنامه‌نووسان. كه‌واته ئه‌مریكیه‌كان زانیاری پیَشوه‌خت و كارسازی پیَشوه‌ختیان له‌ده‌ركردنی ئه‌و یادداشتنامه‌یه‌دا هه‌یه. ئه‌مه‌ش بۆخۆی پیَدراویَكی زۆر گرنگه‌و مانای وایه: دۆسیَ مرۆییه‌كانی هه‌ریَمی دارفۆر له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆ لاوازكردنی ده‌سه‌ڵاتی خه‌رتوم به‌كارده‌هیَنریَن. ئه‌م مانایه‌ش كاتیَك گه‌وره‌ترو به‌هادارتر ده‌بیَت كه سه‌رنج له‌پیَگه‌ی جوگرافی سودان ده‌ده‌ین. چونكه سودانیش له‌نیَو هه‌مان ئه‌و پانتاییه‌دایه كه پرۆژه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌رِاستی گه‌وره باسی لیَوه‌ده‌كات و هه‌وڵ بۆ گۆرِینی نه‌خشه‌ی سیاسی‌یان ده‌دات. ئه‌گه‌رچی برِوا به‌و بۆچونه‌ش بكه‌ین كه ده‌ڵیَت: ئه‌مریكا خۆی ئیمزای له‌سه‌ر پرۆتۆكۆلی دامه‌زراندنی دادگای تاوانه‌كانی جه‌نگ له‌لاهای نه‌كردوه‌و ئه‌ندامیَك نییه له‌و (106) وڵاته‌ی كه دادگاكه‌یان پیَكهیَناوه. له‌به‌رئه‌وه نه‌خشی له‌دارِشتنی برِیاره‌كه‌دا نییه. ئه‌وا ئه‌م برِواكردنه پیَشوه‌خته‌مان ئه‌و برِوایه‌ی ترمان هه‌ڵناوه‌شیَنیَته‌وه كه ده‌ڵیَت: سه‌رباری ئه‌و راستییه، به‌ڵام ئه‌مریكییه‌كان ده‌توانن بۆ گه‌مارۆدانی ده‌سه‌ڵاتی ئیَستای خه‌رتوم، برِیاره‌كه گه‌ڵاڵه بكه‌ن، له‌ئیَستاشه‌وه سه‌ره‌تای ئه‌و گه‌ڵاڵه‌كردن و كارپیَكردنه‌كه ده‌بینین، چونكه ئه‌م برِیاره له‌گه‌ڵ روحی پرۆژه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌رِاستی گه‌وره‌دا ویَكدیَته‌وه‌و له‌هه‌مووان زیاتر خزمه‌ت به ئه‌جیَنداكانی ئه‌مریكا ده‌كات. به‌تایبه‌ت ئه‌جیَنداكانی دژایه‌تیكردنی كشانه ئابورییه‌كانی وڵاتی چین به‌ره‌و سودان. *ناوخۆییبوونی تاوانه‌كان و جیهانیبوونی كاریگه‌ریه‌كانیان (ده‌سه‌ڵاتی جیهانگیری): ئه‌ڵبه‌ته تاوانه‌كانی هه‌ریَمی دارفۆر هه‌رچی بن و هه‌رچه‌ندبن، له‌جوگرافیایه‌كی به‌رته‌سكی ناوخۆی سوداندا ئه‌نجام دراون، به‌ڵام ئه‌م پراكتیكه ناوخۆییه‌ی تاوانه‌كان له‌سه‌رده‌می جیهانگیریدا، شویَنه‌وارو ده‌نگدانه‌وه‌ی جیهانی لیَده‌كه‌ویَته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی بینیمان ویژدانی مرۆڤایه‌تی ده‌هه‌ژیَت و ئۆباڵی ئه‌و جۆره تاوانانه، پیَش هه‌موو شتیَك ئه‌ستۆ و گه‌ردنی لوتكه‌ی هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌گریَت. ئه‌م پیَدراوه بۆ له‌مه‌ودوا له‌په‌یوه‌ندییه نیَوده‌وڵه‌تییه‌كاندا نه‌خشی كاریگه‌رتری ده‌بیَت، چونكه دادگای تاوانه‌كان له‌كیَشه‌كانی (یۆگۆسلاڤیا، سیرالیۆن و ئۆگه‌نداو...هتد)یشدا رۆڵی كارای هه‌بووه‌و ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه‌له‌سه‌رده‌می جیهانگیریدا، تاوانه‌كان سنووره سیاسییه‌كان تیَكده‌شكیَنن. ئه‌م برِیاره‌ی كه‌ئیَستا ده‌رهه‌ق به عومه‌ر حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌شیر-ی سه‌رۆكی سودان ده‌ركراوه، ئه‌گه‌ری جیَبه‌جیَكردنی زۆره (ئه‌گه‌رچی له‌رووی پراكتیكه‌وه له‌گه‌مارۆدانی به‌شیر له‌سوداندا تیَنه‌په‌رِیَت)، چونكه دوای چه‌ند قۆناغیَك دیَت كه‌تیایاندا دادگای لاهای، زه‌مینه‌سازی ده‌روونی كردوه بۆئه‌وه‌ی رِای گشتیی جیهانی و ناوه‌نده برِیارده‌ره‌كانی وڵاتان، له‌سروشتی كاره‌كانی و بایه‌خی هه‌نگاوه‌كانی تیَبگه‌ن و له‌رووی ئه‌خلاقی و ئه‌ده‌بییه‌وه پابه‌ندی داواكارییه‌كانی بن. چونكه دواجار برِیاره‌كانی له‌خانه‌ی خزمه‌تكردن به‌مرۆڤایه‌تیدا داده‌نریَن. *ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له‌میَژوی هاوچه‌رخدا، سه‌رۆكیَك كه‌حاڵی حازر له‌پۆستی سه‌رۆكایه‌تیدا بیَت، برِیاری ده‌ستگیركردنی به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی قرِكردن و تاوانی جه‌نگ بۆ ده‌ربچیَت. هه‌رچه‌نده هه‌ندآ له‌یاساناسه‌كان پیَیان وایه ئه‌م پیَدراوه تازه‌نییه، چونكه به‌گویَره‌ی ماده‌ی (27)ی برِوانامه‌ی (دادگای لاهای) هاتووه‌ته‌كایه‌وه كه‌پیَداگری ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی (پۆسته ره‌سمییه‌كان نابنه‌هۆی پاراستنی كه‌سیَك له‌لیَپرسینه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌هه‌بآ له‌سه‌رئه‌وه‌ی ده‌ستی له‌تاوانه‌كانی دژبه‌مرۆڤایه‌تیدا هه‌بیَت) ئه‌گه‌رچی بنه‌ما یاساییه‌كه‌ی شتیَكی تازه‌ش نه‌بیَت، به‌ڵام له‌و رووه‌وه كه‌ئه‌مه یه‌كه‌مجاره ئه‌و دادگایه فه‌رمانی دستگیركردنی سه‌رۆكیَك ده‌ربكات. ئه‌وا ده‌كریَت بڵیَین: برِیاره‌كه له‌رِووی جیَبه‌جیَكردنییه‌وه تازه‌یه و قورسایی ده‌روونیی گه‌وره‌و گاڵته‌پیَنه‌كراوی له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و دیكتاتۆرانه هه‌یه كه‌تائیَستا پیَیان وابووه پۆسته‌كانیان قه‌ڵایه‌كی قایمه‌و له‌هه‌موو مه‌ترسییه‌ك ده‌یانپاریَزیَت و ده‌ستیشیان ده‌كاته‌وه بۆئه‌وه‌ی به‌ئاره‌زوی خۆیان له‌دژی گه‌له‌كانیان ره‌فتارو تاوانی تۆقیَنه‌ر ئه‌نجام بده‌ن. *كاردانه‌وه‌ی حكومه‌تی سودان له‌به‌رامبه‌ر برِیاره‌كه‌دا زۆر لاوازه، به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك هانای بۆ جامیعه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی هیَناوه، تاكو فشار له‌سه‌ر دادگاكه دروست بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی برِیاره‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شیَنیَته‌وه یان لانی كه‌م رِای بگریَت. وڵاتانی ئه‌ندامی جامیعه‌ی عه‌ره‌بیش له‌فیكه‌ی خۆیان تیَگه‌یشتوون و باش ده‌زانن ئه‌و ئه‌ركه‌یان بۆ جیَبه‌جآ ناكریَت . له‌به‌رئه‌وه برِیاریاندا له‌ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌دا دانیشتنیَكی به‌په‌له‌و نائاسایی بكه‌ن. نه‌ك له‌ئاستی (لوتكه) دا. ئینجا پرسیار ئه‌مه‌یه: ئایا وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌ب، ده‌توانن ئه‌و برِیاره هه‌ڵبوه‌شیَننه‌وه كه‌ره‌هه‌ندی نیَوده‌وڵه‌تی وه‌رگرتووه‌و زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری وڵاته خۆرئاواییه‌كان پشتیوانی لیَده‌كه‌ن؟ ئه‌م كاردانه‌وه لاوازه‌ی خه‌رتوم گه‌ر به‌ڵگه‌بیَت له‌سه‌ر شتیَك، به‌دڵنیاییه‌وه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كارته‌كانی به‌رده‌ستی بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ برِیاره‌كه‌دا زۆر سنوورداره‌و له‌نیَو جوگرافیای نیشتمانی عه‌ره‌ب تیَناپه‌رِیَت و هیچ كه‌ناڵیَكی نییه بۆئه‌وه‌ی كارلیَكی پآ بكات له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوادا. *سیناریۆكانی جیَبه‌جیَكردن: له‌دوای ده‌رچوونی یاداشتنامه‌ی ده‌ستگیركردنی به‌شیر هه‌مووان چاویان برِیووه‌ته قۆناغی دواتر، واته قۆناغی جیَبه‌جیَكردنی برِیاره‌كه. ئایا جیَبه‌جآ كردنه‌كه چۆن ده‌بیَت و ئه‌ركی كیَ ده‌بیَت؟ پسپۆرِان سآ رِیَگه‌یان دیاریكردووه كه له‌وانه‌یه به‌گرتنه‌به‌ری یه‌كیَكیان برِیاره‌كه جیَبه‌جآ بكریَت، رِیَگه‌كانیشی ئه‌مانه‌ن: -دابه‌شكردنی یادداشتی ده‌ستگیركردنه‌كه به‌سه‌ر ئه‌و(106) وڵاته‌دا كه‌ئه‌ندامی دادگاكه‌ن. به‌وه‌ش (عومه‌ر به‌شیر) ریَگه‌ی سه‌فه‌ركردنی بۆ ئه‌و وڵاتانه لیَده‌گیریَت. -یان رِیَگه‌گرتن له‌هه‌ر فرِۆكه‌یه‌ك (عومه‌ر به‌شیر)ی هه‌ڵگرتبآ، ئه‌گه‌ر له‌سنووره ئاسمانییه‌كانی سودان بچیَته ده‌ره‌وه. ئه‌مه‌ش پیَویستی به‌هاوئاهه‌نگی له‌گه‌لڕ وڵاتانی ده‌وروبه‌ری سوداندا هه‌یه. -یان ئه‌وه‌یه له‌رِیَی هیَزی سه‌ربازیه‌وه به‌پشت به‌ستن به‌برِگه‌ی 7ی برِوانامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ناوبراو ده‌ستگیربكریَت. بیَگومان هیچكام له‌م رِیَگایانه به‌بآ رِه‌زامه‌ندیی (ته‌نانه‌ت به‌شداری) ئه‌مریكا سه‌رناگرآ، چجای له‌دوای ئه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا (فه‌رمانده‌یی باكوری ئه‌فریقا)ی دامه‌زراندووه‌و هه‌موو جموجوڵه‌كانی له‌وناوچه‌یه‌شدا خستووه‌ته ژیَر كۆنترۆڵ و رِكیَفی خۆیه‌وه. -ئاسه‌واره‌كانی ئه‌م هه‌نگاوه (سودان به‌ره‌و دابه‌ش بوون): هه‌رچه‌نده به‌كرده‌وه ئیَستا هه‌ریَمی دارفور له‌لایه‌ن هیَزه‌كانی یه‌كیَتی ئه‌فریقا ناسراو به(یونیمید)ه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كریَت و خه‌رتوم ناتوانآ ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌یه‌كسانی به‌سه‌ر هه‌موو خاكی وڵاته‌كه‌یدا بسه‌پیَنآ. كه‌ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی دابه‌شبوونه، به‌ڵام زۆرینه‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان له‌و باوه‌رِه‌دان ئه‌گه‌ر به‌شیر ده‌ستگیربكریَت، ئه‌وا رِژیَمه‌كه‌یشی كه له (29/6/1989) وه له‌سه‌ر حوكمه، لیَك ده‌ترازیَت و سودانیش ده‌بیَته چوار به‌شه‌وه: *ده‌وڵه‌تیَكی عه‌ره‌بی له‌باكوور (پایته‌خته‌كه‌ی خه‌رتوم ده‌بیَت). *ده‌وڵه‌تیَك له‌رِۆژئاوای ئیَستای سودان كه‌ده‌كاته هه‌ریَمی دارفور. *ده‌وڵه‌تیَك له‌باشوور. *ده‌وڵه‌تیَك له‌خۆرهه‌ڵات. دواجار: برِیاری ده‌ستگیركردنی به‌شیر، تازه‌ترین پیَدراوی نیَو بواری په‌یوه‌ندییه نیَوده‌وڵه‌تییه‌كانه، له‌قۆناغی دواتریشدا ئه‌مریكییه‌كان ده‌توانن له‌خزمه‌تی ئه‌جیَنداكانی خۆیاندا به‌كاری بهیَنن.. ئینجا تیَده‌گه‌ین كه پرۆژه‌كانی ئه‌مریكا له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌رِاستدا شكستیان نه‌هیَناوه -وه‌ك هه‌ندیَك كه‌وا گومان ده‌كه‌ن) به‌ڵكو به‌رده‌وام له‌قۆناغی گوزه‌راندندان. چونكه وه‌ك ئاماژه‌مان پیَدا سودان توانای به‌ره‌نگاریی برِیاره‌كه‌ی نییه‌و له‌رِووی پیَكهاته‌شه‌وه هیَنده لاوازه، پیَده‌چیَت له‌یه‌كه‌م قۆناغی پراكتیزه‌كردنی برِیاره‌كه‌دا، به‌ره‌و دابه‌شبوون بچیَت. ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ش به‌ته‌واوی ده‌گونجیَت له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌رِاستی گه‌وره‌دا، كه پآ له‌سه‌ر گۆرِینی نه‌خشه‌ی سیاسیی ناوچه‌كه داده‌گریَت. mashxalkaulusy@gmail.com بۆ زانیاریه‌كان سوود وه‌رگیراوه له: -سایتی ئیلاف، 14/7/2008. -رِۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یات،12/7/2008.
خاوه‌نى ئیمتیاز : د. فوئاد مه‌عسـوم سه‌رنووسه‌ر : كاوه محه‌مه‌د جێگرى سه‌رنووسه‌ر : شێركـۆ مه‌نگورِى
سكرتێرى نووسین: عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
Powered by IT-PUK 2008 © All rights reserved