ئێره داگره بۆ دابه‌زاندنی فۆنتی یونی‌کۆد
ئێمه و ئه‌وان
د.سه‌پان له‌م وڵاته جوانه‌ی خۆمان، هه‌ندیَك كه‌سمان هه‌یه، له 40 ساڵ خه‌بات، یه‌ك چركه‌یان به‌رنه‌كه‌وتووه‌و له‌به‌ره‌ی گه‌لدا نه‌بوون، بۆیه ناشزانن خه‌بات بۆ ئازادكردنی وڵات چه‌ند گران و پیرۆزه. له‌م حكومه‌ته یه‌كگرتووه‌ی كورد، له‌م په‌رله‌مانه پیرۆزه، له‌شتی خراپ، له‌كه‌موكورتی زیاتر ئه‌وان هیچ نابینن. ئه‌وان هیچ نابینن، چونكه نایانه‌ویَ هیچ ببینن، ئه‌و نه‌بینینه‌ش یان به‌هۆی ده‌ستی ده‌ره‌وه‌یه، یان له‌نه‌زانین و گیَلییه‌وه‌یه، یانیش به‌خۆیان و خیَزانیانه‌وه، رابردوویه‌كی ره‌شیان هه‌یه‌و شه‌رمه‌زارن. ئه‌وان شه‌رمه‌زارن، چونكه له‌وكاته‌ی پیَشمه‌رگه خه‌باتی ده‌كردو به‌رگری له‌مانه‌وه‌ی كورد له‌وڵاته‌كه‌ی ده‌كرد، ئه‌وان جاش یان كه‌سانی خۆفرۆش بوون به‌دوژمن. زۆر له گه‌نجانی ئه‌مرِۆ نازانن، له سه‌ره‌تای هه‌شتاكان بۆ ئه‌وه‌ی كتیَبیَكی كوردیت بكرِیبا ده‌بووایه، نزیكه‌ی شه‌ش مانگ زووتر ناوی خۆت لای كتیَبفرۆشیَك تۆمار كردباو پیَشتریش پاره‌ت دابا، ئینجا ده‌بوویته خاوه‌نی ئه‌و كتیَبه، كه‌به‌یه‌ك وشه‌ش باسی له‌سیاسه‌ت و پیَشمه‌رگه تیَدا نه‌بوو. هه‌موو هه‌وڵیَك ده‌درا، خه‌ڵك به‌دواكه‌وتوویی بمیَننه‌وه‌و له‌شۆرِش و شاخیش به‌دوور بن. هه‌ر له‌وكاته‌دا بڵاوكراوه‌كانی شاخ له‌ناوجه‌ماوه‌ری شۆرِشگیَر، ده‌ستا و ده‌ستیان ده‌كردو وه‌ك كتیَبى پیرۆز سه‌یر ده‌كران. ئه‌و سه‌ركردانه‌ی ئه‌مرِۆ قسه‌یان دژ ده‌كریَ، له‌پیَشه‌وه‌ی پیَشه‌وه بوون و مه‌رگ له‌وان ده‌ترسا. زۆری گه‌نجی هه‌شتاكان، به‌و ئازادییه‌ی ئیَستاوه زۆر ماندووبوون، له‌وانه‌شه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه، گه‌نجی پیَشان ئیَستا جگه له‌رِه‌ش و سپی، ره‌نگی دیكه‌ش ده‌بینن. منیش له‌وكات له‌گه‌ڵ هه‌موو براده‌ره‌كانم، خه‌باتم بۆ ئه‌م ئازادییه ئه‌مرِۆ كردووه، بۆیه وه‌ك ته‌واوی براده‌ره‌كانم: په‌رله‌مان به‌په‌رله‌مانی خۆم داده‌نیَم، سه‌رۆك به‌سه‌رۆكی خۆم داده‌نیَم، حكومه‌ت به‌حكومه‌تی خۆم داده‌نیَم، ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌ر هه‌مووی هی خۆمانن، چونكه ئیَمه خویَن و فرمیَسكمان بۆ رِشتووه و خه‌باتیشمان بۆ كردووه. ئه‌گه‌ر به‌یه‌ك شت له‌و تاكه ژیانه‌ی خۆمان، شانازی بكه‌ین، ئه‌وا به حكومه‌ت و په‌رله‌مان و ئه‌و ته‌باییه‌ی ئیَستا له‌نیَوان هیَزو پارته سیاسییه‌كانی كوردستان هه‌یه ده‌كه‌ین. به كوردبوونی خۆمان شانازی ده‌كه‌ین. هه‌ندیَك كه‌س هه‌ن، نایانه‌ویَ كاره باشه‌كانی حكومه‌ت و سه‌رۆك و په‌رله‌مان ببینن. با نه‌یبینن، چونكه هه‌موومان ده‌زانین، باشترین دكتۆری چاو ناتوانیَ ئه‌و چاوه خراپانه‌ی ئه‌وان رِاست بكاته‌وه. باشترین لیَزه‌ر ناتوانیَ تفری خۆفرۆشی لاببات. ئه‌وان تا له‌ژیاندان دژی هه‌موو شتیَكی جوانی كورد‌و كوردین و ئیَمه‌ش وه‌ك پیَشان له‌به‌ره‌ی گه‌لداین. sapanov@hotmail.com
خاوه‌نى ئیمتیاز : د. فوئاد مه‌عسـوم سه‌رنووسه‌ر : كاوه محه‌مه‌د جێگرى سه‌رنووسه‌ر : شێركـۆ مه‌نگورِى
سكرتێرى نووسین: عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
Powered by IT-PUK 2008 © All rights reserved