ئێره داگره بۆ دابه‌زاندنی فۆنتی یونی‌کۆد
سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان: بۆ گشت داوایه‌كی ره‌وا له‌گه‌ڵ هه‌موو مانگرتن و خۆپیشاندانێكداین
مانگرتن و خۆپیشاندانی خویَندكاران بۆ جیَبه‌جیَكردنی داخوازییه‌كانیان بووه‌ته دیارده‌و ناو به‌ناو خویَندكارانی به‌شیَك یان كۆلیَژیَكی زانكۆ دیَنه سه‌رجاده‌و برِیاری مانگرتن و خۆپیشاندان ده‌ده‌ن، دواترینیشیان مانگرتنی خویَندكارانی به‌شی زانستی كۆمپیوته‌ر بوو له‌زانكۆی سلیَمانی. بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵویَستی ریَكخراوه‌كانی خویَندكاران له‌م باره‌یه‌وه بزانین چه‌ند پرسیاریَكمان ئاراسته‌ی دارا قه‌ره‌داغی سكرتیَری كۆمه‌ڵه‌ی خویَندكارانی كوردستان كردوو به‌م جۆره وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی داینه‌وه: سازدانی: سامان حه‌مه‌كه‌ریم ئیَوه وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی خویَندكارانی كوردستان تاچه‌ند توانیوتانه داكۆكی له‌مافه‌كانی خویَندكاران بكه‌ن بۆ جیَبه‌جیَكردنی داخوازییه‌كانیان له‌كاتی مانگرتن و خۆپیشانداندا؟ -ئیَمه وه‌ك ریَكخراویَكی خویَندكاری یه‌كیَكین له‌و ریَكخراوه خویَندكارییانه‌ی له‌كوردستاندا كاری ریَكخراوه‌یی خۆمان ده‌كه‌ین له‌كۆمه‌ڵیَك بواری جیاواز جیاوازدا، بیَگومان ئیَمه هه‌مووكات خۆمان به‌پیَشرِه‌و و به‌پاڵپشتی خویَندكاران زانیوه، به‌ئه‌ركی خۆمانمان زانیوه كه‌ئه‌گه‌ر هه‌ق بیَت یان ناهه‌قبیَت به‌ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه بچین تائه‌وكاته‌ی كه‌ده‌سه‌ڵات قه‌ناعه‌ت ده‌كات یان ئه‌و لایه‌نه‌ی كه‌داواكارییه‌كه‌ی رووبه‌رِوو ده‌كریَته‌وه، یان تا ئه‌وكاته‌ی كه‌خویَندكاران خۆیان قه‌ناعه‌ت ده‌كه‌ن كه‌داواكه‌یان ره‌وا نییه، به‌ئه‌ركی خۆمانمان زانیوه. *ئاماده‌یی ریَكخراوه‌كانی خویَندكاران و قوتابیان له‌كاتی مانگرتن و خۆپیشاندنی خویَندكاراندا وه‌ك پیَویست نییه، هۆكاری ئه‌مه چییه؟ -ده‌كریَت وانه‌بیَت، من بۆ خۆم سكرتیَری ریَكخراویَكم به‌شاهیدی هه‌موو خویَندكاره مانگرتووه‌كان من شه‌و چومه‌ته لایان و ماومه‌ته‌وه هه‌تا سه‌عات سیَی شه‌و، هاورِیَیانه قسه‌م له‌گه‌ڵ كردوون و له‌گه‌ڵیان دانیشتووم و حاڵه‌ته‌كانیشم تیَگه‌یاندوون، به‌ڵام كیَشه‌كه ئه‌وه‌یه ئیَمه دووشت هه‌یه تیَكه‌ڵی ده‌كه‌ین، كاتیَك داواكارییه‌كی وه‌ك داواكه‌ی خویَندكارانی به‌شی زانستی كۆمپیوته‌ر كه‌داواكارییه‌كی زانستییه ده‌یانه‌ویَت برِیاره‌كه به‌من بده‌ن، من ئه‌وه‌نده ده‌توانم داواكارییه زانستییه‌كه جیابكه‌مه‌وه‌و به‌جیَی بهیَڵم بۆ خه‌ڵكانی پسپۆرِو شاره‌زا له‌و بواره‌دا، دووه‌میشیان داواكارییه دیموكراسی و مه‌ده‌نییه‌كه به‌جیَبهیَڵم بۆئه‌وه‌ی من ئیشی تیابكه‌م و داكۆكی لیَبكه‌م و ئه‌گه‌ر كیَشه‌یه‌ك له‌و حاڵه‌ته‌دا روویدا یان ئه‌گه‌ر توندوتیژییه‌ك روویدا من به‌ربه‌ستیَك بم یان دیواریَك بم تابتوانم ئه‌و حاڵه‌تانه نه‌هیَڵم. *پیَش ئه‌نجامدانی مانگرتن یان خۆپیشاندان خویَندكاران ئیَوه وه‌ك ریَكخراو ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتیان بكه‌ن؟ -به‌ڵیَ خویَندكاران كه‌م تازۆر هاتوونه‌ته لای ئیَمه، یه‌كیَك له‌وانه خویَندكارانی به‌شی زانستی كۆمپیوته‌ر بوون له‌زانكۆی سلیَمانی، هاتنه لای ئیَمه ئه‌وكاته من خۆم سه‌رقاڵی تاقیكردنه‌وه‌بووم ناردمن بۆ سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی خویَندكاران، وتمان ئیَمه پشت و په‌نای هه‌موو داواكارییه‌كی ره‌وای خویَندكارانین، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كه زانستییه خه‌ڵكانی پسپۆرِ شاره‌زاییان له‌و باره‌یه‌وه هه‌یه، به‌ڵام وه‌كو مانگرتن تائه‌وكاته‌ی وه‌ڵامیَكی ئه‌ریَ یان نه‌ریَتان ده‌ستده‌كه‌ویَت ئیَمه له‌پشتانین و له‌گه‌ڵتانین ئه‌گه‌ر ئیَوه ئیَمه‌تان قبوڵبیَت. *زۆر جار مانگرتنه‌كانی خویَندكاران به‌بیَ مۆڵه‌ت ئه‌نجامده‌دریَن بۆچی ئیَوه وه‌ك ریَكخراویَكی خویَندكاری له‌رِیَگای ئه‌ندامه‌كانی خۆتانه‌وه ریَنویَنی خویَندكاران ناكه‌ن مۆڵه‌ت وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌رِووی بڵاوه‌پیَكردن نه‌بنه‌وه، وه‌ك ئه‌و حاڵه‌ته‌ی به‌سه‌ر خویَندكارانی به‌شی كۆمپیوته‌ردا هات؟ -ئه‌گه‌ر بگه‌رِیَینه‌وه بۆ میَژووی مانگرتن و خۆپیشاندان له‌كوردستانی خۆماندا، ده‌بینین له‌دوای ئازادكردنی عیراقه‌وه ئه‌م دیارده‌یه به‌زۆری دروست بووه، له‌دوای ئازادكردنی عیراقه‌وه ئه‌م دیارده‌یه ره‌نگده‌داته‌وه‌و هه‌ست ده‌كه‌یت خه‌ڵك دیَته سه‌ر جاده‌و كۆمه‌ڵیَك داواكاری هه‌یه، داواكارییه‌كان رِه‌وابن یان نارِه‌وابن داوا ده‌كه‌ن كه‌بۆیان جیَبه‌جیَ بكریَت، دیاره له‌بیرمان نه‌چیَت خویَندكاریش كه‌سوكاری ئه‌و خه‌ڵكانه‌ن كه‌ده‌رِژیَنه سه‌ر جاده‌و خۆپیشاندان ده‌كه‌ن، من ده‌مه‌ویَت به‌دیویَك له‌دیوه‌كان ئه‌وه بڵیَم هه‌م خویَندكاران و هه‌م ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی بۆ خۆپیشاندان ده‌رِژیَنه سه‌ر جاده‌و پیَشترو به‌و ریتمه خۆپیشاندانیان كردووه به‌شیَكی جیانه‌كراوه نین تابڵیَین خویَندكار بۆ وا ده‌كات و خه‌ڵكی تر ئاساییه كه‌وا بكات، چونكه خویَندكاریش به‌شیَكه له‌و خه‌ڵكه، ئیَمه قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین كه‌مه‌عریفه‌یه‌كی جددی كۆمه‌ڵایه‌تیمان له‌و باره‌یه‌وه نییه، به‌ڵیَ ئه‌ركی سه‌رشانی ریَكخراوه‌كه‌ی منه كه‌من لایه‌نگران و هه‌وادارانی خۆم، دۆستانی خۆم ئاگادار بكه‌مه‌وه كه‌حاڵه‌تیَكی واهه‌یه، به‌ڵام به‌ده‌ر له‌وه‌ش ئه‌ركی سه‌رشانی لایه‌نه به‌رپرسه‌كانیشه كه‌ئه‌م حاڵه‌ته له‌ناو كۆمه‌ڵگای كوردیدا روونبكه‌نه‌وه كه‌خۆپیشاندان ئاوایه، چونكه ئیَمه پیَشوه‌خت به‌پیَی ئه‌و قۆناغانه‌ی كه‌پیَیدا تیَپه‌رِیوین وه‌ك له‌قۆناغی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسدا ده‌بینین خۆپیشاندان له‌لای ئیَمه شتیَكی جیاواز بوو، خۆپیشاندان له‌لای ئیَمه بۆ تیَكدان بوو، هه‌ستده‌كه‌م شتیَك ئاله‌مه له‌م خه‌ڵكه‌دا ماوه‌ته‌وه‌و بووه‌ته كه‌لتوور له‌لای ئیَمه، كه خۆپیشاندانم كرد یان ده‌بیَت تیَكی بده‌م یان ده‌بیَت بیبه‌مه‌وه، نه‌مانتوانیوه ئه‌م تیَگه‌یشتنه له‌زهنی خه‌ڵكیدا بسرِینه‌وه‌و شتیَكی تازه بهیَنینه ئاراوه كه‌ئه‌مه مۆدیَلیَكی تازه‌یه له‌خۆپیشانداندا، ئه‌گه‌ر ئیَمه سه‌یری ته‌واوی ئه‌وروپا بكه‌ین ده‌بینین له‌ئه‌وروپادا وانییه، له‌ویَ كاته‌كه‌ت بۆ داده‌نیَت ئه‌گه‌ر له‌و واده‌یه تیَپه‌رِتكرد تووشی توندوتیژی ده‌بیته‌وه، پیَمان وانه‌بیَت له‌ئه‌وروپادا ئه‌گه‌ر تۆ یاساكان بشكیَنیت ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وروپی ئاسایی بیَت به‌لایه‌وه، به‌رده‌وام له‌شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه به‌چاوی خۆمان ده‌یبینین كه‌كۆمه‌ڵه كه‌سانیَك ئه‌گه‌رچی داواكارییه‌كه‌شیان ره‌وابیَت، به‌ڵام كاتیَك له‌سنووری خۆیان لاده‌ده‌ن یان له‌و ماوه یاساییه‌ی كه‌بۆیان دانراوه لاده‌ده‌ن رووبه‌رِووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه، به‌ڵام لای ئیَمه ئه‌مه نییه، جانازانم خه‌له‌له‌كه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بگه‌رِیَنمه‌وه یان بۆ كه‌لتووری بگه‌رِیَنمه‌وه یان بۆ ده‌سه‌ڵاتی بگه‌رِیَنمه‌وه، ئه‌وه‌یان ئیشی من نییه له‌سه‌ر هه‌ر كامیَكیان قسه بكه‌م. *باس له‌وه ده‌كریَت خویَندكاران رووبه‌رِووی توندوتیژی بونه‌ته‌وه، ئیَوه هیچ به‌دواداچونیَكتان هه‌بووه؟ -به‌دڵنیاییه‌وه، به‌ڵام جیَی نیگه‌رانییه كه‌كۆمه‌ڵیَك بڵاوكراوه ناوی ئیَمه‌یان بردووه كه‌گوایه به‌رپرسی لقیَكی ئیَمه به‌چه‌كه‌وه شه‌و له‌خویَندكارانی داوه، ده‌كریَت بڵیَین كه‌میَك نیگه‌ران بووین به‌م حاڵه‌ته، به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ ئیَمه لیَدوانمان داوه له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته‌و ئیدانه‌ی ئه‌و كاره ده‌كه‌ین، داواش له‌ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ین هه‌رچه‌نده ئیَمه له‌كه‌ناڵی خۆمانه‌وه هه‌وڵمانداوه‌و داوا له‌داموده‌زگا به‌رپرسه‌كان ده‌كه‌ین كه‌ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و كاره‌یان كردووه بدریَنه دادگا، خویَندكار ئه‌گه‌ر داواكه‌ی هه‌ق بیَت یان ناهه‌قبیَت به‌ڵام مه‌راسیم و ریَورِه‌سمه‌كه‌ی مه‌راسیم و ریَورِه‌سمیَكی دیموكراسییانه بوو، یه‌ك نموونه بۆ ئه‌و حاڵه‌ته دیَنمه‌وه نه‌بیَته هاندانی ئه‌و خویَندكارانه بۆ كاری خراپ، خۆپیشاندانیَك كرا له‌شاری سلیَمانی بۆ ئاو‌و كاره‌با، خویَندكارانی به‌شی زانستی كۆمپیوته‌ر تیَكه‌ڵ به‌و خۆپیشاندانه نه‌بوون، ده‌شیانتوانی تیَكه‌ڵبن به‌به‌رده‌می ئه‌واندا گوزه‌ریان كرد، ئه‌مه خۆی بۆخۆی سه‌لماندی ئه‌مان بۆ داوایه‌ك مانیان گرتووه‌و ئه‌و خه‌ڵكه‌ش بۆ داوایه‌كی تر خۆپیشاندان ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌توانین بڵیَین شیَوه‌یه‌ك له‌مه‌ده‌نی بوون و له‌دیموكراسی بوونی پیَوه دیاربوو. به‌پیَی قسه‌ی كه‌سانی به‌رپرس كاتی یاسایی مانگرتنه‌كه‌یان به‌سه‌رچووه‌و بۆیه ده‌بیَت بچنه‌وه ماڵه‌وه‌و مانگرتنه‌كه‌یان بشكیَنن ئه‌مه‌ی كه‌من ئاگام لیَبیَت، ئه‌گینا ئیَمه شه‌وانه نویَنه‌رمان له‌ویَ بووه‌و بگره كادیری خۆمانی تیَدایه له‌و مانگرتن و خۆپیشاندانه‌دا، من بۆ خۆشم له شه‌وانی رابردوودا به‌شاهیدی هه‌موو خویَندكاره‌كان ماومه‌ته‌وه تاسه‌عات سیَی شه‌و له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری خویَندكاره‌كان و خویَندكاره‌كاندا، من ئاخر وه‌ڵامی خۆمم پیَوتوون كه‌من سه‌ردانی جیَگری سه‌رۆكی حكومه‌ت كاك عومه‌ر فه‌تاح-م كردووه، له‌گه‌ڵ دكتۆر عه‌لی سه‌عید قسه‌مان كردووه، له‌رِیَگه‌ی كه‌ناڵی تره‌وه په‌رله‌مانمان لیَ ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌و خویَندكاره‌كان خۆیان چوون، به‌ده‌ر له‌وه كۆمه‌ڵیَك به‌رپرسمان له‌سلیَمانی لیَ ئاگاداركردووه‌ته‌وه، من وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌مانه‌م داوه‌ته‌وه پیَیان، وتومه ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌رشانی منه ئه‌مانه‌یه كه كردوومه‌و له‌مه زیاتر له‌ده‌سه‌ڵاتی مندانییه، من راستگۆیانه قسه‌م له‌گه‌ڵدا كردوون. *به‌گشتی ئیَوه له‌گه‌ڵ مانگرتن و خۆپیشاندانی خویَندكاراندان بۆ جیَبه‌جیَكردنی داواكارییه‌كانیان؟ -بۆ هه‌موو داوایه‌كی ره‌وا من له‌گه‌ڵ هه‌موو مانگرتن و خۆپیشاندانیَكدام، به‌ڵام خۆپیشاندانیَك له‌سنووری ئارامییدا بیَت و له‌وسنووره‌دا بیَت كه‌ئاسایشی گشتیی نه‌شیَویَنیَت، ئیشی ئیَمه‌ش ئه‌وه‌یه پاڵپشتی له‌وانه بكه‌یت. *په‌یوه‌ندیی خویَندكاران و ریَكخراوه‌كانیان له چ ئاستیَكدایه، توانیوتانه ئه‌و باوه‌رِه‌یان له‌لا دروستبكه‌ن كه ئیَوه داكۆكیكارو پشتیوانی مافه‌كانیانن؟ -به‌لاوازی ده‌یبینم، من به‌ش به‌حاڵی خۆم ئه‌گه‌ر له‌من ده‌پرسی من وه‌ك خویَندكاریَكی زانكۆ قسه بكه‌م به‌ده‌ر له‌وه‌ی وه‌ك سكرتیَری ریَكخراویَك قسه بكه‌م هه‌ست ده‌كه‌م لاواز ده‌یبینم، ئه‌م لاوازییه‌ش ده‌گه‌رِیَته‌وه بۆ ئه‌م زه‌مینه‌یه‌ی كه‌ئه‌مرِۆ كوردستان تیایه‌تی یان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رِیَكخراوه‌كان نه‌یانتوانیوه له‌ئاستی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پیَداویستییه‌كانی خویَندكاراندابن یان تموحی خویَندكاران گه‌وره‌تره له‌و ریَكخراوانه، ئه‌مه كۆمه‌ڵیَك وه‌ڵام هه‌ڵده‌گریَت، به‌ڵام من به‌ش به‌حاڵی خۆم هه‌م وه‌ك سكرتیَری ریَكخراویَكیش هه‌م وه‌كو خویَندكاریَكی زانكۆش ئه‌و شایه‌تییه ده‌ده‌م كه‌هه‌ست ده‌كه‌یت په‌یوه‌ندییه‌كی لاواز له‌نیَوان سه‌رجه‌م ریَكخراوه‌كان و خویَندكاراندا هه‌یه به‌گشتیی، هه‌ست ده‌كه‌م ئیَمه وه‌زیفه‌ی خۆمان خه‌ریكه له‌ده‌ست ده‌ده‌ین، وه‌زیفه‌ی ئیَمه هاتووه‌ته سه‌رئه‌وه‌ی كه‌سه‌فرات بكه‌یت و حه‌فله بكه‌ین و واسته بۆ خویَندكار بكه‌ین، هاتووه‌ته سه‌ر ئه‌م شتانه كه‌ئیشی من نییه، له‌هه‌موو ریَكخراوه‌كاندا من به‌ته‌حه‌داوه ده‌یڵیَم یه‌ك ریَكخراو بیَت له‌ساحه‌ی كوردستاندا بڵیَ به‌من ئه‌مه‌م نه‌كردووه، بۆیه ئه‌م لیَكترازاندن و لاوازییه له‌وه‌وه دروستبووه. *به‌ڵام له‌حاڵه‌تیَكی وه‌ك مانگرتنی خویَندكاراندا، ئیَوه ناتوانن به‌پاڵپشتیكردنیان متمانه‌ی خویَندكاران بۆ ریَكخراوه‌كانیان بگه‌رِیَننه‌وه‌و بۆیان بسه‌لمیَنن كه‌به‌ڵیَ ئیَوه پاڵپشتی ئه‌وانن؟ -ئیَمه چووین و به‌ئیشی خۆمانمان زانیوه كه‌ئه‌مه داوایه‌كه‌و ئیَمه له‌گه‌ڵ خویَندكاراندابین تاكو ئه‌نجامه‌كه‌ی، ئه‌وه‌نده به‌وچاوه سه‌یرمان نه‌كردووه كه‌ئه‌مه له‌حزه‌یه‌كه‌و داخڵبین و خویَندكاران ریَكبخه‌ین، نا من یه‌ك نموونه‌ی پیَشوه‌ختم هه‌یه خویَندكارانی پیشه‌یی نویَنه‌ره‌كانی ئیَمه‌یان ده‌ركرد له‌خۆپیشاندانه‌كه‌یاندا وتیان نامانه‌ویَت ئیَوه ته‌داخول بكه‌ن، به‌ڵام ئیَمه به‌نارِاسته‌وخۆ چووین و ته‌داخولیشمان كرد‌و گه‌یاندیشمانه په‌رله‌مان و له‌گه‌ڵیشیاندا بووین و هه‌ڵویَستیشمان هه‌بوو، واته ئیَمه ئیشمان به‌وه نییه خویَندكار له‌گه‌ڵمان بیَت یان له‌گه‌ڵمان نه‌بیَت، ئه‌وه‌نده ده‌زانم وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی خویَندكاران كه‌داوایه‌ك هه‌یه‌و ئه‌ركی سه‌رشانی منه پاڵپشتی له‌و داوایه بكه‌م و پشتگیری بم.
خاوه‌نى ئیمتیاز : د. فوئاد مه‌عسـوم سه‌رنووسه‌ر : كاوه محه‌مه‌د جێگرى سه‌رنووسه‌ر : شێركـۆ مه‌نگورِى
سكرتێرى نووسین: عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
Powered by IT-PUK 2008 © All rights reserved