ئێره داگره بۆ دابه‌زاندنی فۆنتی یونی‌کۆد
رۆڵی شه‌هیدی سه‌ركرده حه‌مه‌غه‌فوور ئاغجه‌له‌ری له‌شۆرِشی نوێی گه‌له‌كه‌ماندا هه‌ڵوێستی جوان و نیشتیمانپه‌روه‌ری له‌كات و شوێنی گونجاو‌دا خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نه‌مری ده‌هێڵنه‌وه
شه‌هیدی نه‌مر به‌كۆمه‌ڵیَك پیَشمه‌رگه‌ی هه‌ڵبژارده‌وه خۆی گه‌یانده لای شه‌هیدی سه‌ركرده‌ی نه‌مر كاك (عه‌لی عه‌سكه‌ری) له‌شاری مه‌هاباد بۆئه‌وه‌ی به‌پیَی توانا كار‌و راویَژیَك بكه‌ن تا كاریگه‌ریی ئه‌و كاره‌سات و رۆژه ره‌شه له‌سه‌ر هه‌ست و ده‌روونی كورد كه‌مكه‌نه‌وه. شه‌هیدی نه‌مر شه‌یدای ئازادی نیشتمانه‌كه‌ی سره‌وتی لیَبرِی بوو، هه‌ربۆیه‌و خۆی یه‌كه‌م كه‌س بوو له‌سنووری كه‌ركوك و گه‌رمیان سه‌ركردایه‌تی یه‌كه‌م ده‌سته چه‌كداره‌كانی شۆرِشی نویَی گه‌له‌كه‌مانی به‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كیَتیی نیشتمانیی كوردستان گرته ئه‌ستۆو له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانیویه‌تی كۆتایی به‌و ره‌شبینی و ماته‌مینیه بهیَنیَ و برِه‌ویَنیَته‌وه، كه‌سه‌رانسه‌ری كوردستانی داگیركردبوو. رژیَمی به‌عس له‌م كاته هه‌ستیاره‌ی هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆرِشی نویَی گه‌له‌كه‌ماندا زانیاری ته‌واوی هه‌بوو له‌سه‌ر كاراكته‌رو كاریزمای به‌هیَزی ئه‌و سه‌ركرده‌یه له‌ناوچه‌كه‌دا، هه‌ربۆیه له‌رِیَگه‌ی چه‌ند ده‌سه‌نده‌خۆرو خه‌ڵكانیَكی ره‌وتكار نزمه‌وه كه‌وته پلانگیَرِان و چاودیَریكردن و سه‌پۆتاژه‌كردن بۆ رزگاربوون له‌مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كیَتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ناوچه‌كه‌دا، خاڵیَكی پرِشنگداری تری ئه‌م شه‌هیده پایه‌به‌رزه هه‌ڵویَستی مرۆڤانه‌ی بوو (هه‌ستی مرۆڤانه‌ی زۆر جیاواز بوو له‌خه‌ڵكانی تر) به‌وه‌ی چه‌ندینجار له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری دڵسۆزی ناوچه‌كه‌وه ئاگاداركراوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌نیازی چه‌په‌ڵانه‌ی ئه‌و ده‌سته جلبۆره‌ی كه به‌چاودیَری ده‌زگا جاسوسیه‌كانی به‌عس له‌ویَزه‌یدابوون، پاشان به‌كاره‌ساتی (ئه‌لیاسه‌سوور) كۆتاییهات كه به‌شیَوه‌یه‌كی ئه‌وپه‌رِی نامۆ به‌رِه‌فتاری مرۆڤانه شه‌هیدكران و جه‌سته‌ی پیرۆزیان وه‌ك دیاری پیَشكه‌شی به‌عس كرا. هه‌زاران سڵاو له‌گیانی پاكی ئه‌و شه‌هیده پایه به‌رزانه‌و نه‌فره‌ت و روورِه‌شی بۆ دوژمنانی كورد‌و كوردستان. سه‌پۆتاژ: ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ربازی رژیَم له‌و سنووره بۆ به‌جیَگه‌یاندنی كاره چه‌په‌ڵه‌كه‌ی و سه‌رنجرِاكیَشانی شه‌هیدی نه‌مرو هه‌ڤاڵه‌كانی، ئه‌و گروپه خۆفرۆشه هه‌ڵسان به‌نانه‌وه‌ی كه‌مینیَك بۆ پیاوانی رژیَم له‌گوندی (كه‌ڵاوقووت) كه‌بریتیبوون له‌رِیَكخراوی حیزبی به‌عسی شارۆچكه‌ی ریَدارو سه‌رجه‌میان كوژران كه‌پاش ئه‌م رووداوه به‌ماوه‌یه‌ك توانییان ئه‌و پۆله پیَشمه‌رگه‌یه شه‌هیدبكه‌ن. ئه‌لیاسه‌سوور: ده‌كه‌ویَته نیَوان گونده‌كانی كانی بی و قوزڵووه. هۆشیار مه‌لا ئه‌ورِه‌حمان
خاوه‌نى ئیمتیاز : د. فوئاد مه‌عسـوم سه‌رنووسه‌ر : كاوه محه‌مه‌د جێگرى سه‌رنووسه‌ر : شێركـۆ مه‌نگورِى
سكرتێرى نووسین: عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
Powered by IT-PUK 2008 © All rights reserved