ئێره داگره بۆ دابه‌زاندنی فۆنتی یونی‌کۆد
شه‌هید غه‌ریب هه‌ڵه‌دنی له‌سلێمانییه‌وه ئامێرێكی چاپی گه‌یانده شاخی ژیلوان و به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنی (ی.ن.ك)ی پێچاپكرا
شه‌هیدی پارتیزان و فه‌رمانده، غه‌ریب عه‌بدولقادر ناسراو به‌غه‌ریب هه‌ڵه‌دنی، ساڵی 1956 له‌گوندی هه‌ڵه‌دن-ی دۆڵی جافایه‌تی له‌دایكبووه. مانگی 6/6/1976 له‌ته‌مه‌نی لاویَتیداو له‌رِیَگه‌ی باوكییه‌وه په‌یوه‌ندیكردووه به‌كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستانه‌وه كه‌ئه‌وكاته ناوی كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی لینینی كوردستان بووه له‌مانگی 7ی هه‌مان ساڵ په‌یوه‌ندی به‌مه‌فره‌زه‌كانی سه‌ره‌تای شۆرِشی نویَوه كردووه له‌شارباژیَرو له‌وكاتانه‌دا ئامیَریَكی چاپی له‌ماڵی شه‌هید ئارام- شاسوار جه‌لال-ه‌وه له‌سلیَمانی گواستۆته‌وه بۆ شاخی ژیلوان و له‌ویَ یه‌كه‌م به‌یاننامه‌ی (ی.ن.ك)ی پیَچاپكرا. شه‌هید هه‌ڵه‌دنی لاویَكی گورج و گۆڵ و پشوو دریَژو دڵسۆز بوو له‌خه‌باتی سه‌ختی شاخدا، ساڵی 1978 به‌شداری كاره‌ساتی هه‌كاری كردووه‌و له‌رِیَكخستن و په‌روه‌رده‌ی حزبایه‌تیدا له‌ناوچه‌كانی سورداش و مه‌رگه‌و كاریَزه‌و دۆڵی جافایه‌تی، رۆڵی گرنگ و به‌رچاوی گیَرِاوه. شه‌هید غه‌ریب ئه‌ندامی كۆنفرانسه‌كانی 2 و 3ی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان بووه‌و پیَش ئه‌وه‌ی كه‌رته‌كانی كۆمه‌ڵه دابمه‌زریَن ئه‌ندامی ناوچه‌ی دوكانی (ی.ن.ك) بووه‌و ساڵی 1982 كراوه به‌ئه‌ندامی كه‌رت له‌هه‌مان ناوچه، ساڵی 1984 بۆ جاری دووه‌م به‌شداری خولی كادیرانی كۆمه‌ڵه‌ی كردووه، ساڵی 1985 له‌به‌ر لیَوه‌شاوه‌یی وه‌ك كادیریَكی سه‌ربازی گواستراوه‌ته‌وه بۆ مه‌ڵبه‌ندی (1)ی (ی.ن.ك) له‌قه‌ره‌داغ، ساڵی 1986 گه‌رِاوه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌ی دۆڵی جافایه‌تی و له‌گه‌ڵ چه‌ند كادیریَكی دیكه‌دا ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتی و گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و كه‌لوپه‌له‌كانی (ی.ن.ك)ی پیَسپیَردراوه له‌ناوچه‌ی ئاڵانه‌وه بۆ باره‌گای سه‌ركردایه‌تی و سنووری مه‌ڵبه‌ندی (2). ساڵی 1987 بووه به‌كادیر له‌سكرتاریه‌تی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال و هه‌ر له‌وساڵه‌دا كرا به‌فه‌رمانده‌ی تیپی پاریَزگاری و جاریَكی دیكه ئه‌ركی هیَنان و گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و پیَداویستییه‌كانی جه‌نگی پیَسپیَردرا له‌سنووری ئه‌شكان و بیَتوشی كوردستانی رۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ سنوری مه‌ڵبه‌ندی (2). شه‌هید هه‌ڵه‌دنی هه‌میشه ئاماده‌ی جه‌نگ و رووبه‌رِووبوونه‌وه‌كان بووه‌و ئازایه‌تی كه‌م ویَنه‌ی نواندووه، له‌نه‌به‌ردییه‌كانی یه‌كه‌م ئه‌نفالدا قاره‌مانانه به‌ره‌نگاری كردووه‌و له‌گوندی هه‌ڵه‌دن، به‌گازی كیمیایی جۆری خه‌رده‌ل برینداربووه، دوای دوومانگ له‌ئه‌نفالی یه‌ك و له‌ساڵی 1988دا بۆ جیَبه‌جیَكردنی فه‌رمانیَكی شۆرِش له‌گه‌ڵ مه‌فره‌زه‌كه‌یدا گه‌رِاوه‌ته‌وه ناوچه‌ی هه‌ڵه‌دن و سه‌رگه‌ڵوو كه‌پرِبوون له‌هیَزی دوژمن، مانگی 6ی هه‌مان ساڵ به‌شداری شه‌رِه‌كانی سنووری مه‌ڵبه‌ندی 3ی (ی.ن.ك)ی كردووه‌و له‌نه‌به‌ردییه‌كانی گه‌روی مه‌نجه‌ڵ، هه‌ڵه‌موند، كارۆخ، گه‌ره‌وان و سه‌ری جوانه گا قاره‌مانانه جه‌نگیوه‌و له‌مانگی 9ی 1988 وه‌ك فه‌رمانده‌ی پارتیزانه‌كانی ره‌تڵی سورداش گه‌رِاوه‌ته‌وه ناوچه‌ی دۆڵی جافایه‌تی و مه‌رگه‌و سورداش، بیَجگه له‌راپه‌رِاندنی ئه‌رك و فه‌رمانه‌كانی ره‌تڵه‌كه‌ی خۆی، ئه‌ركی به‌ستنه‌وه‌ی ریَكخستنی شار‌و سه‌ركردایه‌تیشی ئه‌نجامداوه‌و هه‌روه‌ها ئه‌ركی دابینكردنی شویَن و جیَگه‌ی ره‌تڵی پارتیزانه‌كانی كه‌ركوك-یشی به‌باشی به‌جیَگه‌یاندووه، له‌به‌رنامه‌ی راپه‌رِینی 1991، ئه‌ندامی میحوه‌ری سورداش بووه‌و له‌كاتی گرتنی سه‌ربازگه‌ی مه‌رگه برینداربووه. شه‌هید غه‌ریب هه‌ڵه‌دنی ئه‌ندامی یه‌كه‌م كۆنگره‌ی گشتیی (ی.ن.ك) بوو، ساڵی 1993 له‌كاتی پیَكهیَنانی سوپای یه‌كگرتووی كوردستان كرا به‌فه‌رمانده‌ی لیوای 22ی سه‌ر به‌قیاده‌ی مه‌نتیقه‌ی سلیَمانی. شه‌هید، له‌ماوه‌ی 18 ساڵی پیَشمه‌رگایه‌تیدا به‌بیَ دابرِان و به‌بیَ گویَدانه ماندووبوون خه‌باتی سه‌ختی دریَژه‌پیَداوه‌و له‌ده‌یان هه‌ڵمه‌ت و داستانی میَژووییدا وه‌ك پیَشمه‌رگه‌و فه‌رمانده به‌شداریكردووه، له‌وانه داستانه‌كانی: كۆته‌ڵی مالومه، ئاسنگه‌ران، ژیلوان، قه‌ندیل، سماقوڵی، ده‌شتی كۆیه، شه‌رِی سیَ مانگه‌ی قه‌یوان- ماوه‌ت، داستانی رزگاری، شه‌رِی سه‌ركردایه‌تی، گه‌روی مه‌نجه‌ڵ، سه‌ری جوانه‌گا، هه‌ڵه‌موند، گه‌ره‌وان و دابان هه‌لاج و چه‌ندین نه‌به‌ردی دیكه‌و دوای ئه‌نفالیش ده‌یان چالاكی جۆراوجۆری پارتیزانی ئه‌نجامداوه له‌سنووری ره‌تڵه‌كه‌ی خۆی. شه‌هید غه‌ریب چه‌ندین خه‌سڵه‌تی ده‌گمه‌نی هه‌بووه وه‌كو ده‌ستپاكی و هه‌ستی مرۆیی و په‌رۆشی كه‌له‌پوورو شویَنه‌وارو میَژووی نه‌ته‌وه‌كه‌ی و... هتد، هه‌روه‌ها سه‌لیقه‌یه‌كی گونجاوی ناسینه‌وه‌ی شویَنه‌واری دیَرینی كوردستانی هه‌بووه، له‌وبواره‌شدا به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ر له‌شه‌هیدبوونی به‌ردیَكی گه‌وره‌ی ده‌گمه‌ن و به به‌های پیَشكه‌ش به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تی شویَنه‌واری سلیَمانی كرد كه 5 ساڵ پیَشتر دۆزیبوویه‌وه‌و له‌ترسی فه‌وتان و به‌هۆی هه‌لومه‌رجی ناجیَگیری ئه‌وكاته‌ی كوردستان شاردبوویه‌وه، هه‌روه‌ها دوو رۆژ به‌ر له‌شه‌هیدبوونی شویَنه‌واریَكی دیَرینی پیشانی هه‌مان به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تیدا له‌بناری شاخی پیره‌مه‌گرون، له‌رِاستیدا ئه‌و كارانه‌ی شه‌هید له‌بواری پاراستنی شویَنه‌واره‌كانی كورد ئه‌نجامیداوه، بایه‌خی میَژوویی و ماددی زۆریان هه‌یه‌و هه‌میشه جیَگه‌ی شانازیی و پیَزانینه، چونكه كاتیَك شه‌هید غه‌ریب ئه‌و به‌رده گران به‌هایه‌ی نه‌فرۆشت و پاراستی، له‌رِووی ئابوورییه‌وه خۆی و ماڵ و منداڵی له‌وپه‌رِی هه‌ژاری و نه‌بوونیدا بوون. ئه‌مانه‌و چه‌ندین ماندووبوون و تۆماركردنی داستان و هه‌ڵویَستی دیكه‌ی كوردانه‌ی شه‌هید، بوون به‌پیَناسه‌ی ئه‌و رۆڵه به‌ئه‌مه‌ك و شۆرِشگیَرِه‌و میَژوویه‌كی گه‌شیشی بۆ نه‌وه‌و نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی تۆماركرد. به‌ڵام به‌داخه‌وه رۆژی 22/7/1993 له‌كه‌ش و هه‌وای جیَگیری ئاشتی و ئازادی كوردستان شه‌هیدكراو نه‌یانهیَشت ته‌واوی به‌رنامه‌كانی بۆ خزمه‌تی كوردستان به‌ئه‌نجامبگه‌یه‌نیَت، كه‌بیَگومان زۆر ده‌ستكه‌وتی دیكه‌ی بۆ ئه‌م رۆژه به‌ده‌ستده‌هیَنا. سڵاو له‌گیانی پاك و ژیانی پرِ كوله‌مه‌رگی ئه‌و شه‌هیده و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان. ئا: لاپه‌رِه‌ی سه‌روه‌ران
خاوه‌نى ئیمتیاز : د. فوئاد مه‌عسـوم سه‌رنووسه‌ر : كاوه محه‌مه‌د جێگرى سه‌رنووسه‌ر : شێركـۆ مه‌نگورِى
سكرتێرى نووسین: عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
Powered by IT-PUK 2008 © All rights reserved