|
نه‌ژیام كۆرپه‌یه‌ك ناو بنێم تۆڵه
برِواتــه شوێنـم بــا نه‌ڵێــن چۆڵــــه
نه‌ژیـــام بــۆ خه‌ڵكى ببمه جێ ى برِوا
نه‌ڵێن بێ ســــوود بوو چش ده‌بــا برِوا
نه‌ژیـــام بۆ نه‌وه‌ى نوێ رِێ ته‌خت كه‌م
نه‌ك جارێ سه‌د جار گیانم به‌خت كه‌م
نـــــه‌ژیم بۆ مردن بمــــرم پیاوانـــه
مــــه‌رگم ببێته یـــه‌ك ده‌ریــــا وانــه
برا ئازیزه‌كه‌م ئه‌مرِۆ بیست و نۆ ساڵى
ته‌واو تێپه‌رِ ده‌بێت به‌سه‌ر شه‌هید بوونى
تۆدا ، به‌لاَم لاى ئێمه‌و هاورِێ و
هاوسه‌نگه‌ره رِاسته‌قینه‌كانت , لاى
ئه‌وانه‌ى دڵسۆز و خه‌م خۆرى گه‌ل و نیشتمان
په‌روه‌رن بیست و نۆ رِۆژ نابێت و هه‌میشه
تۆیان له‌یاده‌و بیرت ده‌كه‌ن , چونكه تۆ
نه‌ژیایت بۆ مردن به‌ڵكو مردى بۆ ئه‌وه‌ى بژى
و هه‌تا دنیا هه‌یه‌و كورد بمێنێ تۆش
هه‌رده‌مێنیت , تۆ وه‌ك هه‌موو شه‌هیده‌كان
شه‌هیدى , وه‌ك ئه‌وان گیانت به‌خشى به‌لاَم
جیاوازى له‌وان , سه‌ره‌رِاى وره‌و خۆرِاگرى
سه‌نگه‌رو زیندان چه‌ند شیعر‌و په‌خشانیَكت
به‌جىَ هیَشتووه كه‌زۆركه‌من , به‌لاَم پوختن
و ده‌ریایه‌كن له‌ئه‌ده‌ب و هونه‌رو وشه‌سازى
و وه‌سف و جوانى و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌و
خۆرِاگرى و وانه‌ى نه‌وه‌كانى دواى خۆتن .
برا ئازیزه‌كه‌م..ئه‌ستیَره گه‌شه‌كه‌ى كورد‌و
كوردستان و (ى. ن. ك), نازانم له‌كامیانه‌وه
ده‌ست پىَ بكه‌م له‌هه‌ر وشه‌یه‌ك ,
رِسته‌یه‌ك , كۆپله‌یه‌ك , شیعریََك یان
بابه‌تیَك چه‌ندین وانه به‌دى ده‌كریَت .
كورد وته‌نى ئه‌گه‌ر به‌چاوى مشته‌رى
ته‌ماشایان بكه‌یت .
نازانم له‌كامیانه‌وه ده‌ست پىَ بكه‌م
له‌ساڵیادى تۆى براو مامۆستا‌و پشتیوان و
رِابه‌رو چرا و مانگ و رِۆژ و قیبله‌مدا چه‌ند
وشه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ویَنه‌كه‌ت بخه‌مه سه‌ر
رِووى رِۆژنامه‌یه‌ك بۆ خویَنه‌ران و
شه‌یدایانى خۆت و قه‌ڵه‌مه‌كه‌ت , نازانم باسى
نامه‌كانت نه‌به‌زینت نه‌به‌ردى و نه‌رِووخانت
له‌به‌ر په‌تى سیَداره‌و چاوه‌رِوانى مردن‌دا
خۆت وته‌نى گاڵته‌ت به‌مردن هاتووه ,نازانم
باس له‌كام گه‌وره‌یى و كام شیعر‌و وشه‌ت بكه‌م
كه‌له‌دوا نامه‌كانى چه‌ندخوله‌كیَك به‌ر
له‌جیاكردنه‌وه‌ى گیانت له‌لاشه‌ت ده‌رِوانم
هیچ شڵه‌ژان و په‌شۆكاویت تیَدا به‌دى ناكریَت
, نامه‌كانت هیَنده جوان و بىَ هه‌ڵه‌و كه‌م
و كورتى نوسیوه سه‌یره هیچ له‌وه‌ناچیَت
به‌ره‌و مردن برِۆیت و ئه‌وچه‌ندخوله‌كه‌ت
مابىَ له‌ژیان , بگره ده‌ڵیَى له‌دوا ترۆپكى
سه‌ركه‌وتندایت و پشوت داوه , نازانم له‌م
شیعره‌وه ده‌ست پىَ بكه‌م كه‌ده‌ڵیَى :
ئه‌مرِۆ لیَره‌م و سبه‌ى له‌گۆرِىَ
چش باناویشم نه‌یه‌ته گۆرِىَ
من به‌ڵیَنى خۆم هه‌رده‌به‌مه‌سه‌ر
رِیَبازم له‌ناو گۆرِیش نه‌گۆرِىَ
دیاره تۆ ئه‌وكاته له‌چاوه‌رِوانى مردن‌دا
له‌وىَ بویت واته زیندان ,دڵنیاشى له‌وه‌ى
چه‌ند رِۆژیَكى تر په‌تى سیَداره ده‌خه‌نه
ملت و لاشه‌كه‌ت ده‌خه‌نه گۆرِ, چش له‌ژیان و
بابمرى كه‌س باست نه‌كات و ناوت
نه‌یه‌ته‌گۆرِىَ , ناوت نه‌یه‌ته ناو ناوان و
نه‌بیته سه‌ردیَرِ و مانشیَتى رِۆژنامه‌كان
چونكه دوژمن زۆر به‌نهیَنى و دوور له‌كه‌س و
كار‌و نیشتمان و زیَدى خۆت له‌ناوت ده‌بات،
پیَى وایه ئیتر سه‌رده‌كه‌ویَت و كۆتایى
به‌تۆ دیَنیَت، به‌لاَم زۆر پیَچه‌وانه‌ى
بۆچوون و بیر‌و باوه‌رِه‌كه‌ى تۆ، تۆ به‌ڵیَنت
به‌كورد و كوردستان داوه و ده‌بیَت هه‌ر
پیَشمه‌رگه‌و تیَكۆشه‌ر بیت، بۆ ئه‌وان بژیت و
بۆ ئه‌وان بمریت و دڵنیاى كه‌ژیانى گه‌وره‌یى
تۆ لیَره‌وه ده‌ست پیَده‌كات و ئاماژه‌شت
پیَداوه كه‌ده‌ڵیَى:
گه‌رچى به‌ره‌و دواماڵى ژین به‌رِیَوه‌م
یه‌كه‌م ماڵى نه‌مــردنم دیاره لیَوه‌م
به‌شم چونــــكه مردنى ناو جـىَ نیه
شادم , كه‌تا دواهه‌ناسه‌ش به‌پیَوه‌م
مادام مردنیَكت له‌پیَش بیَت , ده‌بیَت ئه‌و
رِیَبازه‌ى كه‌هه‌ڵتبژاردووه و چه‌كت بۆ
كردۆته شان له‌ناو گۆرِیش سوور بیت له‌سه‌ر
رِیَبازه‌كه‌ت و هه‌رگیز نه‌گۆرِیَیت به‌ڵىَ
به‌رِاستى سه‌لماندت كه نه‌گۆرِایت.
نازانم باس له‌كام گه‌وره‌یى له‌گه‌وره‌ییه
كانت بكه‌م كه‌ده‌ڵیَى:
له‌ودنیایه‌ش هه‌رپیَشمه‌رگه‌و كادرم
كه‌هیچ نه‌بىَ له‌وه‌ى ئیَستا چـــاترم
لیَره‌خاوه‌ن ئه‌زموونى رِیَى خه‌بـاتم
له‌وىَ له‌نیَو كــووره‌ى شۆرِش ئاگـرم
لیَره پیَشمه‌رگه و كادربووى ئه‌وه‌نده‌ش
باوه‌رِت به‌خۆت و دواى خۆت هه‌یه
له‌ودنیایه‌ش نه‌ك ئاوا بگره ده‌بیَت باشتریش
بیت، هه‌ر هیچ نه‌بیَت له‌وه‌ى ئیَستا چاكتر
بیت، چونكه لیَره ئه‌وه‌نده‌ى پیَشمه‌رگه
بوویت ئه‌زمونیَكت له‌م خه‌بات و
پیَشمه‌رگایه‌تیه‌دا وه‌رگرتووه، ئه‌گه‌ر
لیَره سوته‌مه‌نى ئه‌م شۆرِشه‌بیت له‌وىَ
له‌ناو كوره‌ى شۆرِشى كورد ئاگرى و
ناكوژیَیته‌وه‌و دڵنیابه وایه‌و شیعره‌كانیشت
ژیله‌مۆى نه‌كوژاوه‌ن، ئه‌ستیَره‌ن و ئاوانابن
و خۆرى ده‌م ئاسۆى گه‌لیَكن كه‌هه‌ربه‌شى
چه‌وسانه‌وه بووه و ئیَستا به‌شیَكى
ئازاده‌و هه‌میشه لیَت ده‌رِوانن، بۆیه
ده‌ڵیَى:
ده‌نا دڵـــــنیام دوژمنــى به‌شه‌ر
رۆژیَك دیَت ماكى له‌بـن دیَته‌ده‌ر
خۆشگوزه‌رانى و زانست و جوانى
به‌رگى بوكیَنى ولاَت بــىَ تاسه‌ر
نازانم باس له‌كام جوانیانه‌ت بكه‌م
كه‌ده‌ڵیَى:
زامى ئه‌شكه‌نجه‌و به‌ندو كۆت و په‌ت
سه‌رم بۆدوژمــٍٍٍٍٍٍٍٍٍـن نــه‌وى ناكـــا
قه‌ت
مه‌ردانه پیَكی مردن ئـــه‌كـه‌م نــۆش
چش له‌من سه‌رى هاورِیَیانـــــم خۆش
ئه‌وه جوانیه كه ئه‌وهه‌موو ئازار‌و
ئه‌شكه‌نجه‌ى به‌ندیخانه، چه‌ندین زامى
كردۆته جه‌سته‌ت، كۆتى پىَ و كه‌له‌پچه‌ى
ده‌ست و په‌تى هه‌ڵواسینیش زۆر زامى تر‌ى
تیَكردووى، به‌لاَم به‌و هه‌موو ئازار‌و
زامه‌وه قه‌ت سه‌رت بۆدوژمن نه‌وى نه‌كرد
چونكه هه‌رگیز جوانى و سه‌ربه‌رزى به‌راورد
ناكریَت به‌دزیَوى و سه‌رشۆرِى، پیاوانه‌و
مه‌ردانه‌و ئازایانه پیَكى مردن نۆش
ده‌كه‌یت، مردن وه‌ك پیَكى مه‌ست بوون وایه
به‌لاته‌وه و هه‌ستانه‌وه‌یه‌كت هه‌یه بۆ
خه‌بات و تیَكۆشان و حاشا له‌و ژیانه‌و سه‌رى
هاورِیَیانت خۆش بن، دواى خۆت دریَژه
پیَده‌رى رِیَبازه‌كه‌ى تۆ بن و
سه‌نگه‌ره‌كه‌ت چۆڵ ناكه‌ن .
نازانم باس له‌كام له‌خۆبردوویه‌ت بكه‌م
كه‌ده‌ڵیَیت:
ئه‌گه‌ر من ده‌مویست نه‌مرم به‌گه‌نجى
كوردستان ده‌یوت پیَویستـمه ره‌نجى
دیاره هه‌موو كه‌س ژیانى پیَخۆشه‌و
نایگۆرِیَته‌وه به‌مردن به‌تایبه‌ت گه‌نج،
كه‌چه‌ندان هیواو ئاواتى له دڵدایه‌و
هه‌میشه ده‌خوازیَت به‌ر جه‌سته‌یان بكات و
بۆیان بژی، به‌لاَم به پیَچه‌وانه‌وه تۆ
به‌و گه‌نجیه‌ى خۆت مردنت به‌لاوه گرنگ
نییه‌و ناترسی له مردن، خه‌مى كوردستانته
كه پیَویستى به‌ره‌نجى تۆیه‌و ژیَر
ده‌سته‌یه0
نازانم باس له‌كام به‌رزیت بكه‌م كه ده‌ڵیَى:
كه دوژمن سامى لیَم ببىَ به دیَو
پارِانه‌وه‌م لیَی نایه‌ته ســـه‌ر لیَو
مردن شتیَكى زۆر ترسناكه لاى هه‌موو كه‌س،
مردنى تۆ ئاسایى نه‌بوو، مردنى تۆ چاوه‌رِوان
كراو‌و به‌ده‌ستى دوژمنه‌كه‌ت بوو، رِه‌نگه
ئه‌گه‌ر بپارِایتایه‌وه ئازادیان بكردیایه،
به‌لاَم تۆ هیَنده ده‌رون و خودى خۆت لابه‌رز
بوو مردنت هه‌ڵبژاردو پارِانه‌وه‌ت نه‌هاته
سه‌ر لیَو بۆ ژیان و بگره به‌گژیاندا
چویته‌وه‌و بىَ منه‌تت كردن0
نازانم باسى كام وه‌فادارى و ئیلتیزامه‌ت
بكه‌م كه ده‌ڵیَی:
ئه‌وا ئیَستا كه‌وتومه شــــویَن
پیَشرِه‌ویَك
كه لیَره بووه له پیَش مندا چه‌ند شه‌ویَك
دیاره منیش هــه‌رئــه‌وه‌نــــده‌ى
لیَـده‌بم
وا بــه‌نویَنى ئه‌و ئه‌شكـیَنم ســه‌ر
خه‌ویَك
دیاره لیَره‌ش مه‌به‌ستت شه‌هیدى سه‌ركرده
(مامۆستا عه‌زیزه) و كه له
پیَشمه‌رگایه‌تیش هه‌ر به‌شویَن یه‌ك ریَبازه
وه بوون و دواتریش له ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌و
ژووره‌كانى زیندانیش پىَ به پىَ هه له دواى
نه‌بوویته‌وه.
ئه‌گه‌ر پیَش دواساته‌كانى ژیانیش به
جه‌سته‌ى پرِ زامه‌وه رِیَیان دابیت
سه‌رخه‌ویَك بشكیَنیت به نویَنه‌كانى ئه‌و
بووه، چونكه ئه‌و پیَش تۆ وه‌ك تۆ كه‌وته
داوى ناپاكان و به‌كرىَ گیراوان و دوژمنه‌وه
پیَش تۆ هه‌موو زیندانه‌كانى ئه‌وكاتیان
گیَرِاو پیَش تۆش له سیَداره دراو له ویَش
له دواى نابیته‌وه و ده‌ڵیَی:
دیسان ریَگاى شویَنیَكى كـــه‌م له پیَشه
ریَى گۆرِستان كه دڵنیام ئه‌و له ویَشه
ئه‌گه‌ر لاشه‌م نه‌شـــــىَ بـبریَته شویَنى
گیانم له سه‌ر گوڵى ســه‌ر گۆرِى میَشه
دڵنیاى له مردن و هه‌ر چۆن بیَت لاشه‌كه‌ت
ده‌به‌نه گۆرِستانه‌وه، دڵنیاشى كام
گۆرِستانه و پیَش تۆش لاشه‌ى چه‌ندانى وه‌ك
تۆ و ئه‌و پیَشرِه‌وه‌یان هه‌ر له‌وىَ كردووه
به ژیَر خۆڵه‌وه‌و تۆش هه‌ر له‌و گۆرِستانه
وه‌ك ئه‌وان و ئه‌و ده‌كه‌ن به‌ژیَر خۆڵه‌وه،
ئه‌وه‌نده‌ش له درِنده‌یى دوژمنه‌كه‌ت
شاره‌زاى كه‌هیچ داب و نه‌ریتیَكى مرۆڤانه
له گه‌ڵ ئیَوه په‌یرِه‌و ناكات و گرنگ نیه
به‌لایه‌وه هه‌موو لاشه‌كانیش بكاته یه‌ك
گۆرِى به‌كۆمه‌ڵ و بتانكات به ژیَر خۆڵه‌وه
وه‌ك چۆن له‌م دواییه‌دا هه‌موو گۆرِه به
كۆمه‌ڵه‌كانمان بینى0
چاوه‌رِوانیش ده‌كه‌ى هه‌ر بتخه‌نه ئه‌و
شویَنه‌ى كه‌ئه‌وى تیَكراوه، وه ئه‌گه‌ر هیچ
نه‌بیَت ئه‌و پیَش تۆ براوه‌ته ئه‌و شویَنه‌و
له وانه‌یه كه‌س و كارى گۆرِه‌كه‌یان
دۆزیبَته‌وه و گوڵیَك یان چه‌ند گوڵیَكیان
له سه‌ر گۆرِه‌كه‌ى دانابیَت یان چاندبیَت،
وه ئه‌گه‌ر گۆرِه‌كه‌شى نه‌زانن هه‌ر
به‌خه‌یاڵى ئه‌و گوڵیَكیان له سه‌ر گۆرِیَكى
ترچاندووه، ده‌ڵیَن مرۆڤى خاوه‌ن باوه‌رِ
كاتى مردنى گیانى ئاگاى له هه‌موو شتیَكه‌و
شته‌كان ده‌بینیَت، وه ئیَوه‌ش كه‌به‌ده‌ر
نین له‌و مرۆڤانه‌و زۆر خاوه‌ن باوه‌رِ بوون و
به تایبه‌ت تۆش ، دیاره ئه‌وه باوه‌رِیَكى
زۆر گه‌وره‌یه كه گیانى تۆش وه‌ك ئه‌وانه
ئاگاى له هه‌موو شت بیَت و ده‌بیَته
میَشه‌نگیَك و له سه‌ر گوڵى سه‌ر گۆرِه‌كه‌ى
ده‌نیشیَ و بیَگومان كه‌سوكارى جوانترین و بۆن
خۆش ترین گوڵ له سه‌ر گۆرِى ئازیزانیان
ده‌چیَنن، كه ئه‌وه‌ش بۆ گیانى تۆ شادیه
به‌سه‌ر ئه‌و گولاَنه‌وه بنیشیَته‌وه و
شیله و هه‌لاَڵه‌ى بمژیَت0
نازانم باسى چی بكه‌م جوانى و گه‌وره‌یى و
ئازایى و وه‌فاداریه‌كانت هیَنده زۆرن !
كه‌من هیچ نه‌زانم چۆن بتوانم هیچ بنووسم
ئه‌وانه‌ى تۆ بابه‌تى كۆڵه‌واریَكى وه‌ك من
نین كه‌ئه‌وه‌ش راستیه‌كى زۆر تاڵه‌و به‌یه‌ك
هه‌نگاوى تۆ نابین، كه‌سى وه‌ك تۆ نه‌بیَت
ئیَمه‌مانان و هه‌موو ئه‌وانه‌ى ئیَستاش
ناتوانن وه‌ك تۆ رِاستگۆ و ئازابن به تایبه‌ت
له ده‌ربرِینه‌كان، چونكه زۆربه‌ى زۆریان
سامان و ته‌لارى به‌رزو ئاره‌زوه‌كانى دنیا
هه‌موویانى له خشته بردووه و واى لیَكردوون
ته‌نها هه‌تا لیَوارى گۆرِه‌كه باسیان بكریَت
و خه‌ڵكیان به دواوه بیَت و ناویان بمیَنیَت
0
براگیان ئیَستاش وا هه‌موو ژووره‌كانم كردووه
به ویَنه‌و نامه‌و شیعر‌و یادگاریه‌كانى تۆ و
ئه‌وانى تر، زۆریش له‌م ویَنه‌یه راده‌میَنم
كه له‌ته‌ك شه‌هیدانى سه‌ركرده‌ى وه‌ك (عه‌لى
عه‌سكه‌رى، كاك ئارام، دكتۆر خالید سه‌عید) و
ئه‌وانى تر گرتووته، تۆش وه‌ك ئه‌وان هه‌رزوو
بویته پیَشمه‌رگه‌و له گه‌ڵ ئه‌وان درِتان
به تاریكی‌دا، زۆر له میَژیش بوو خۆت بۆ
ئاماده كردبوو كه دڵنیام ئیَسته‌ش هه‌ر له
گه‌ڵیانداى، هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نیشت زۆر
له‌وان كه‌متربوو، به‌لاَم له گیان بازى دا
كیَبرِكیَت له گه‌ڵ ده‌كردن، وه‌ك ئه‌وانیش
گیانت به‌خشى و به‌خویَنى خۆت ئه‌و رِیَبازه‌ت
روونترو جوانتر كرده‌وه، هه‌موانیش گه‌واهى
ئه‌وه ده‌ده‌ن كه‌تۆ دۆستى ناپاك و دوژمنى
زۆردار به‌ره‌و مه‌رگى ناواده‌یان بردیت،
ئه‌گه‌ر وانه‌بوایه چه‌ند ساڵیَكى تر
بمایتایه‌وه وه‌ك ئه‌وان ده‌بوویت، منیش
ئیَستا هه‌رئه‌وه‌نده‌م له ده‌ست دیَ و
ده‌یكه‌مه‌دیارى بۆ یادى له سیَداره دانت
كه ریَكه‌وتى (22 |23 /7 / 1979) یه‌و بیست و
نۆ ساڵ ته‌واو ده‌بیَت به‌سه‌ر شه‌هید بوونت0
عه‌بدولكه‌ریم مه‌ولود
|
خاوه‌نى ئیمتیاز : د. فوئاد مه‌عسـوم
سه‌رنووسه‌ر : كاوه محه‌مه‌د
جێگرى سه‌رنووسه‌ر : شێركـۆ مه‌نگورِى
سكرتێرى
نووسین:
عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
Powered by
IT-PUK 2008 © All rights reserved |
|
|