ئێره داگره بۆ دابه‌زاندنی فۆنتی یونی‌کۆد
بیری ساغ، له‌له‌شی ساغدایه پرِۆژه‌یه‌ك بۆ كۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشیی
سامان ساڵح دوابه‌دوای ئه‌و گۆرِانكارییانه‌ی كه‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له‌بواری په‌روه‌رده‌دا ئه‌نجامیداو تائێستاش به‌رده‌وامه، برِیاره له‌مانگی(8)ی ئه‌مساڵدا كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌ت به‌وانه‌ی وه‌رزش ببه‌سترێت، تاببیَته بنه‌مایه‌ك بۆ دارِشتنه‌وه‌ی وانه‌ی وه‌رزش، وه‌ك وانه‌یه‌كی به‌پیَزو به‌نرخ له‌ناوه‌نده‌كانی خویَندنداو گه‌شه‌ی زیاتر به‌و وانه گرنگه بدریَت كه‌تائیَستا پشتگویَخراوه، ئه‌م نووسینه‌ش وه‌ك پرِۆژه راو سه‌رنج و پیَشنیازیَك ده‌خه‌مه به‌رده‌م وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، تائه‌گه‌ر به‌سوودو زانستیی بیَت، كه‌لیَنیَك پرِبكاته‌وه‌و سوودی هه‌بیَت. دیاره ئه‌ركی سه‌ره‌كیی په‌روه‌رده‌و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، په‌روه‌رده‌كردن و دروستكردنی كه‌سیَتی منداڵ(خویَندكار)ه له‌قۆناغی باخچه‌ی ساوایانه‌وه تادواقۆناغ كه‌خویَندكار له‌چوارچیَوه‌ی ئه‌و ده‌زگایه‌دا ده‌میَنیَته‌وه، ده‌بیَت په‌روه‌رده‌كردنه‌كه‌ش هه‌ردوو لایه‌نی(جه‌سته‌یی و ده‌روونی) بگریَته‌وه، واته هه‌م مرۆڤیَكی باش و ئازاد‌و كاریگه‌رو هۆشیار ده‌ربچیَت له‌ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان و هه‌م مرۆڤیَكی له‌ش ساغ بۆ كۆمه‌ڵگه به‌رهه‌م بهیَنریَت، هه‌روه‌ك ئه‌و قسه‌یه‌ی كه‌ده‌ڵیَت:(بیری ساغ له‌له‌شی ساغدایه) كه‌زۆر وته‌یه‌كی راسته‌و جیَگای گرنگی پیَدانه، لیَره‌دا ئه‌ركی گه‌وره‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌م دوو بواره‌دا ئه‌وه‌یه، له‌ناو پرِۆگرامه‌كانی خویَندندا جیَگایان بكاته‌وه به‌شیَوه‌یه‌كی ته‌واوكه‌رو زانستیی كه‌سوودی لیَ ببینریَت و بتوانریَت له‌لایه‌ن خویَندكاران و قوتابیان و مامۆستایانه‌وه جیَبه‌جیَبكریَن و زه‌مینه‌شی بۆ سازبكریَـت به‌شیَوه‌یه‌كی واقعی و سه‌رده‌میانه، كه‌بیَگومان كاتیَكی باشیشی ده‌ویَت تاده‌چه‌سپیَت. وانه‌ی وه‌رزش یه‌كیَك له‌و وانه گرنگانه‌ی كه‌له‌ناو سیستمی په‌روه‌رده‌دا هه‌یه‌و گرنگه، وانه‌ی(وه‌رزش)ه، كه‌ئیَستا بۆته پیَداویستییه‌كی ته‌ندروستی مرۆڤایه‌تیی به‌گشتیی و له‌وڵاتانی پیَشكه‌وتووشدا (وه‌رزشكردن) به‌ته‌واوه‌تی خه‌ریكه ده‌بیَت به‌كولتووری ژیان و بنه‌مای خۆپاراستن له‌نه‌خۆشی و دروستكردنی جه‌سته‌یه‌كی دروست و بیریَكی دروست، به‌جۆریَك له‌زۆربه‌ی ماڵ و شویَنه گشتیی و پارك و مه‌له‌وانگه‌كاندا، جگه‌له‌وه‌ی ئه‌م شویَنانه وه‌ك شویَنی خۆشیی سوودیان لیَده‌بینریَت، هه‌میشه مرۆڤه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن كاتیَكی بۆش(فراغ) یان ده‌ستبكه‌ویَت بۆ وه‌رزشكردن، بۆیه له‌م روانگه‌یه‌وه وانه‌ی وه‌رزش گرنگییه‌كی زیاتر په‌یداده‌كات و جیَگای خۆی ده‌كاته‌وه‌و ده‌بیَته بنه‌مای له‌ش ساغی و راستییه‌كی ته‌ندروستییش به‌رگری له‌م لۆجیكه ده‌كات، كه‌وه‌رزشكردن باشترین به‌رگرییه له‌نه‌خۆشیی و بنه‌ماى له‌ش ساغییه. فه‌لسه‌فه‌ی وانه‌ی وه‌رزش وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كاتیَك كه‌كۆنگره ده‌به‌ستیَت بۆ وانه‌ی وه‌رزش یان(وانه‌ى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزش) بیَگومان له‌ئه‌نجامی برِوای وه‌زاره‌ته‌وه‌یه بۆ گرنگی وانه‌كه‌و بایه‌خی له‌ژیانى مرۆڤدا، بۆیه به‌بیَ دیاریكردنی دیدگای فه‌لسه‌فی و دیدی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ خویَندنی وانه‌كه، برِواناكه‌م هیچ ئاكامیَكی گونجاوی هه‌بیَت. واته ئایا، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌ریَم، مه‌به‌ستی له‌خویَندنی وانه‌ی وه‌رزش له‌ناوه‌نده‌كانی خویَندن له‌هه‌ریَمی كوردستاندا چییه؟ -1 ئایا ده‌یه‌ویَت وانه‌ی وه‌رزش وه‌ك وانه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی بخویَنریَت كه‌به‌هۆی زانسته وه‌رزشییه‌كان و چالاكییه‌كانی و به‌رهه‌مه‌كه‌یه‌وه مرۆڤی ته‌ندروست دروستبكات. یان. -2 وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌یه‌ویَت وانه‌ی وه‌رزش بكاته بنه‌مای پیَگه‌یاندنی(یاریزان)ی به‌ناوبانگ و لیَهاتوو بۆ دوارِۆژو به‌كارهیَنانی كایه جیاوازه‌كانی بواره‌كه له‌رِووی ئابووریی و سه‌رمایه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه. یاخود؟ -3 خویَندنی وانه‌كه له‌رِیَگه‌ی زانیارییه‌كانه‌وه بكریَته كولتووریَكی میللی كه(وه‌رزش بۆ هه‌مووان)بیَت. بیَگوومان جیَبه‌جیَكردنی هه‌ر دیدیَك له‌مانه پیَداویستی و زه‌مینه‌ی خۆی هه‌یه‌و هه‌ندیَك له‌میكانیزمه‌كان ده‌بیَت له‌هه‌رسیَكیاندا هه‌بیَت. * له‌بواری یه‌كه‌مدا پیَویسته وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ دروستكردنی تاكیَكی ته‌ندروست له‌رِیَگه‌ی وانه‌ی وه‌رزشه‌وه، ئه‌م هه‌نگاوانه بنیَت: -1 گرنگیدان به‌وانه‌ی وه‌رزش له‌رِیَگه‌ی: ڕ- كاتی زیاتر بۆ وانه‌كه‌و چالاكییه‌كانی دابنریَت. ب- پرِۆگرامی خویَندنی(به‌كتیَب) بۆ دابنریَت و تاقیكردنه‌وه‌ى تیَدابكریَت. ج- پیَداویستیی چالاكییه‌كانی دابینبكریَت. د- وه‌رزش به‌شیَوه‌ی تیۆری و پراكتیكی به‌پیَی گه‌شه‌ی منداڵ(خویَندكار) له‌قۆناغه جیاوازه‌كانی خویَندندا بخویَنریَت. ه- بوونی كۆمه‌ڵگای وه‌رزشی له‌خویَندنگه یان نزیك خویَندنگه‌كان. -2 ته‌رخانكردنی چه‌ند به‌شیَك له‌وانه‌ی(زانسته‌كان)دا كه‌هاوشانی وه‌رزش بخویَنریَت وه‌ك(خۆراكه دروسته‌كان، خۆراكه زیانبه‌خشه‌كان، پاراستنی ماسولكه‌و ئیَسك له‌زه‌بر، خشته‌ی خۆراكه پیَویسته‌كانی وه‌رزش ... هتد) -3 هاوكاری و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ سازدانی ۆرك شۆپ و سیمیناری ته‌ندروستی بۆ مامۆستایانی وه‌رزش و خویَندكارانی قۆناغی بنه‌رِه‌تیی و ئاماده‌یی. -4 بوونی كلینیك و یاریده‌ده‌ری پزیشكی له‌ناو خویَندنگه‌كان بۆ راویَژكردنی ته‌ندروستیی و سه‌رجه‌م بواره‌كانی خۆپاراستن. -5 ئه‌نجامدانی چالاكییه وه‌رزشییه‌كان به‌شیَوه‌ی دروست و به‌قۆناغ بۆ ته‌واوكاریی گه‌شه‌ی دروستی جه‌سته. -6 به‌كارهیَنانی كه‌لوپه‌لی وه‌رزش و شویَنی وه‌رزش و درووركه‌وتنه‌وه له‌شویَن و وه‌رزشه مه‌ترسیداره‌كان. *له‌بواری دووه‌مدا بۆ پیَگه‌یاندنی(یاریزانى)ی به‌ناوبانگ و لیَهاتوو كه‌وه‌زاره‌ت وه‌ك سه‌رمایه‌یه‌كی نیشتمانی له‌رِووی ئابوورییه‌وه به‌كاربهیَنریَت پیَویسته. ویَرِای ئه‌و پیَداویستییانه‌ی كه‌له‌بواری یه‌كه‌مدا له‌سه‌ره‌وه باسمكرد كه‌بنه‌مای زانستییانه‌ی وانه‌ی وه‌رزشن، ئه‌وا بۆ بواری دووه‌میش ئه‌مانه گرنگن: -1 بوونی بودجه‌یه‌كی باش بۆ كرِینی پیَداویستییه‌كانی ئه‌م بواره. -2 به‌شداریكردنی چالاكیی و ڤیستیڤاڵ و دیَده‌وانییه‌كانی وڵاتان. -3 سوود وه‌رگرتن له‌ئه‌زموونی وڵاتانی پیَشكه‌وتووی ئه‌م بواره. -4 دامه‌زراندنی T.Vو رادیۆی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشیی(یان دانانى به‌رنامه‌ى په‌روه‌رده‌یى له‌ته‌له‌فزیۆنى په‌روه‌رده‌ییدا). -5 گه‌شه‌دان و پیَشخستنی په‌یمانگا وه‌رزشییه‌كان و دابینكردنی پیَداویستییه‌كانیان. -6 گرنگیدان به‌هه‌موو جۆره‌كانی وه‌رزش. -7 دۆزینه‌وه‌ی به‌هره جیاوازه‌كان له‌خویَندكاراندا به‌پیَی بواره جیاوازه‌كانی وه‌رزش. *له‌بواری سیَیه‌مدا ئه‌ركه‌كه زۆر قورسه، چونكه كردنی زانست به‌كولتوور گرانه، بۆئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌م بواره‌شدا پیَشه‌نگ بیَت، كه‌جگه له‌شانازی بۆیان، ئه‌ركیشیانه، پیَویسته هه‌ندیَك له‌مانه بكات. -1 هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌ریَم وه‌ك (رۆشنبیری، ژینگه، ته‌ندروستیی، كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، شاره‌وانی....) كه‌پیَكه‌وه هاوكاربن بۆ زه‌مینه‌سازیی تابتوانریَت چه‌مكی (وه‌رزش بۆ هه‌مووان) بهیَنریَته‌دی، له‌رِیَگه‌و به‌پاساوی: ڕ- وه‌رزش له‌ش ساغییه. ب- وه‌رزش رۆشنبیری و هیَمنی و نه‌رمی نواندنه. ج- وه‌رزش پاراستنی ژینگه‌یه. د- وه‌رزش ئه‌ركیَكی كۆمه‌ڵایه‌تیی وئاشتیى و خۆشه‌ویستییه. ه- وه‌رزش هاوكاریكردنه. -2 دروستكردنی ئه‌و برِوایه لای تاك كه‌هه‌ر له‌منداڵییه‌وه وه‌رزش پیَداویستی له‌شه‌و بۆ ئه‌مه‌ش پیَویسته په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشیی به‌شیَوه‌یه‌ك بیَت كه‌برِوای وه‌رزشكردن بچه‌سپیَنیَت. -3 سازكردنی وه‌رزشی به‌كۆمه‌ڵ له‌فه‌رمانگه‌كاندا، له‌هه‌فته‌ی جاریَك یان زیاتر، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی(15) ده‌قیقه‌ش بیَت به‌به‌شداری هه‌مووان. -4 له‌رِیَگه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه له‌ناو سیستمی ته‌ندروستیدا چاره‌سه‌ری وه‌رزشیی، ببیَته یه‌كیَك له‌چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی كه‌به‌رِاستی و به‌زانستیی پیَویستی به‌وه‌رزشه‌وه، وه‌ك (قه‌ڵه‌ویی، شه‌كره، ...) * ئه‌وانه‌ی كه‌له‌هه‌رسیَ بواری سه‌ره‌وه‌دا باسكران، چه‌ند خاڵیَكن كه‌دڵنیام شیاوی ره‌خنه‌لیَگرتن و بۆزیادكردن و تیَبینییه، ئاماده‌شم بۆهه‌ریه‌ك له‌مانه، ئه‌گه‌ر زانستیى بن. بواریَكی تریش ماوه كه‌زۆر گرنگه قسه‌ی له‌سه‌ر بكریَت، ئه‌ویش وه‌رزش بۆكه‌م ئه‌ندامان و خاوه‌ن پیَداویستییه تایبه‌ته‌كانه. به‌شیَكی گرنگی پیَكهاته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌ئیَستادا(كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پیَداویستییه تایبه‌تییه‌كانن) كه‌قسه‌كردن له‌هه‌ر شتیَك به‌بیَ ره‌چاوكردنی ئه‌م تویَژه ته‌واو و گشتیی نییه‌و پیَویسته بۆ ئه‌م تویَژه‌ش ئه‌مانه ره‌چاو بكریَن: -1 دابینكردنی پیَداویستییه‌كانی ئه‌م تویَژه وه‌ك(ته‌رخانكردنی به‌شی تایبه‌ت به‌كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پیَداویستییه تایبه‌ته‌كان له‌ناو پرِۆگرامی خویَندنى وه‌رزشیداو ریَنمایی پیَویست بۆیان). -2 دابینكردنی پیَداویستییه به‌رجه‌سته‌كان وه‌ك(كورسی تایبه‌ت به‌وانه‌ی كورسیان پیَویسته‌وئامیَرى وه‌رزشى و ره‌چاوكردنی ئه‌م تویَژه له‌كاتی دروستكردنی بیناو یاریگاكاندا). -3 فه‌راهه‌مكردنی ئه‌و وه‌رزشانه‌ی بۆ كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پیَداویستییه تایبه‌تییه‌كان پیَویستن. -4 پشتگویَنه‌خستنی ئه‌م تویَژه له‌وانه‌ی وه‌رزشدا، ئه‌میش به‌وه‌ی تیَگه‌یشتنی مامۆستایان له‌م تویَژه گه‌شه‌ی پیَبدریَت و گرنگیدان به‌و پره‌نسیپه‌ى ئه‌مانیش وه‌ك هه‌موو كه‌سیَكی تر وان. -5 دروستكردنی یاریگاو به‌كارهیَنانی ئه‌و یاسا جیهانییانه‌ی كه‌له‌بواره‌كانی وه‌رزشدا بۆئه‌م تویَژه به‌كاردیَن. پاشكۆكان (1) دیاره له‌ئیَستادا وانه‌ی وه‌رزش له‌لایه‌ن ئه‌و به‌رپرسه په‌روه‌رده‌ییانه‌ی كه‌تایبه‌تن به‌م بواره جیَگه‌ی زۆری قسه‌كردنه‌و زۆرترین قسه‌كردنه‌كانیش خۆی له‌بواره‌كانی (نه‌بوونی یاریگا، چالاكی دیَده‌وانی، گرفتی مامۆستای وه‌رزش، وانه‌ی وه‌رزش...هتد) ده‌بینیَته‌وه، به‌برِوای من قسه‌كردن له‌سه‌ر وانه‌ی وه‌رزش ده‌بیَت له‌و دیده فه‌لسه‌فییه‌وه بیَت كه‌له‌سه‌ره‌تادا ئاماژه‌م پیَداو به‌جیَه‌به‌جیَكردنی ئه‌و باوه‌رِه لای وه‌زاره‌ت كۆی شته‌كان به‌دیدیَت، چونكه وانه‌ی وه‌رزش كه‌ئیَستا پشتگویَخراوه‌و گویَی پیَنادریَت، ئه‌وه شتیَكی ناسروشتییه‌و كۆی دیاره‌ده‌كان كه‌ئیَستا هه‌ن كیَشه‌نین، به‌ڵكو ئه‌نجامی غیابی دیدی فه‌لسه‌فی ونه‌بوونى پلانه له‌لای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ وانه‌ى وه‌رزش، یابڵیَم لاى كولتوری كورده‌واریی و مرۆڤی كورد، چونكه به‌به‌دیهیَنانی پیَداویستییه وه‌رزشییه‌كان، كۆی ئه‌و شتانه‌ی كه‌باسده‌كریَن له‌ئیَستادا جیَبه‌جیَده‌بن. (2) ئه‌وه‌ی كه‌گرنگه جێبه‌جێبكرێت له‌وانه‌ی وه‌رزشدا، ئه‌وه‌یه كه(مرۆڤ ئامانج بیَت) و بكریَته سه‌نته‌ری كاركردن، كه‌پاراستنی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌كردنی وه‌رزشییانه‌ی تاك، یه‌كیَكه له‌و ئامانجانه‌ی كه‌مرۆڤ تیَیدا ئامانجى باڵایه‌و ده‌بیَت كۆی بنه‌ماكانی په‌روه‌رده له‌خزمه‌تی تاكدابیَت. Samann25@yahoo.com
خاوه‌نى ئیمتیاز : د. فوئاد مه‌عسـوم سه‌رنووسه‌ر : كاوه محه‌مه‌د جێگرى سه‌رنووسه‌ر : شێركـۆ مه‌نگورِى
سكرتێرى نووسین: عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
Powered by IT-PUK 2008 © All rights reserved