ئێره داگره بۆ دابه‌زاندنی فۆنتی یونی‌کۆد
خوێندنی ئێواران و سیستمی نوێی په‌روه‌رده
ئه‌حمه‌د عارف ده‌بیَت له‌سیستمی نویَی په‌روه‌رده‌ی هه‌ریَمی كوردستاندا چ جیَیه‌ك بۆ خویَندنی ئیَواران كرابیَته‌وه!؟ ئاخۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده خویَندنگه‌كانی ئیَواران داده‌خات یان دواكه‌وتووان ده‌كریَت سوود له‌سیستمی نویَی په‌روه‌رده وه‌ربگرن؟! هه‌ڵبه‌ته تائیَستا، تائه‌م كاته‌ی كه‌ساڵی خویَندنی (2007-2008) به‌ره‌و كۆتایی ده‌چیَت، خویَندنی ئیَواران به‌رِای من له‌وپه‌رِی شكستدایه‌و نه‌توانراوه هیچ سودیَك به‌خویَندكار بگه‌یه‌نیَت چونكه: -1 خویندنی ئیَواران كۆمه‌ڵیَك خویَندكار كۆده‌كاته‌وه دنیایه‌ك ته‌مه‌نی جیاواز له‌خۆده‌گریَت كه‌ناكریَت به‌هیچ شیَوه‌یه‌ك كۆبه‌ندی رِاده‌ی تیَگه‌یشتنیان بكریَت له‌پۆلیَكدا، ئه‌مه ئه‌گه‌ر وه‌ك خویَندكار، بیَ ته‌ماشاكردنی ره‌گه‌ز حسابی بۆ بكه‌ین، به‌ڵام له‌كاتیَكدا كه‌دیَینه‌سه‌ر ره‌گه‌زی میَ و له‌خویَندنی ئیَواراندا سه‌یرده‌كه‌ین كاردانه‌وه‌كه به‌لایه‌نه سلبییه‌كه‌یدا زۆر زیاتره، چونكه خویَندكار هه‌یه گرفتی قه‌یره‌یی هه‌یه، هه‌یانه ژنه‌و جیابۆته‌وه له‌ماڵ و میَردی خۆی و گرفتی منداڵ و ره‌نگه شوی دووه‌میشی هه‌بیَت، هه‌یانه سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كارییانه‌و دنیایه‌ك خولیایان له‌میَشكدایه، كه‌هیچ كام له‌مانه یه‌ك ناگرنه‌وه‌و هه‌میشه كاردانه‌وه‌ی خراپیان به‌سه‌ریه‌كه‌وه هه‌یه، بۆیه پیَویست ده‌كات ئه‌گه‌ر هه‌شبیَت ئه‌مانه لیَك جودا بكه‌نه‌وه‌و تویَژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی چالاكییان هه‌بیَت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ها بكریَت گرفته‌كانیان كاردانه‌وه‌ی كه‌متربیَت بۆ راده‌ی تیَگه‌یشتنیان بۆ وانه‌كانیان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌رِای من پیَویستده‌كات مامۆستاكانیان له‌سه‌دی سه‌د ژنبن، چونكه هاوره‌گه‌زی خۆیان زیاتر ده‌كریَت له‌ورده‌كارییه‌كانی ژیان و گوزه‌ران و خویَندنیان بگات. -2 خویَندكارانی دابرِاو ئه‌وانه‌ی له‌ئیَواران جیَگه‌یان ده‌بیَته‌وه، چاكتروایه له‌كۆمه‌ڵیَك لایه‌نه‌وه تایبه‌تمه‌ندییان هه‌بیَت، چونكه هه‌ندیَك هۆكار وایكردووه دوابكه‌ون و نه‌توانن بگه‌نه ئه‌و هاورِیَیانه‌یان كه‌رِه‌نگه هه‌ندیَكیشیان گه‌یشتبنه ئه‌وه‌ی مامۆستای خۆیان بن، له‌وتایبه‌تمه‌ندییانه: - ئه‌و خویَندنگه‌یه‌ی تیَیدا ده‌خویَنن له‌رِووی بیناو پیَداویستیی دیكه‌ی خویَندنه‌وه، ئه‌گه‌ر نموونه‌یش نه‌بیَت باله‌شویَنه باشه‌كان بیَت، بۆئه‌وه‌ی حاڵه‌ته ده‌روونییه نیَگه‌تیڤه‌كانیان ئارام بكریَته‌وه، من خویَندنگه ده‌زانم بۆ ئیَواران، به‌تایبه‌تیش كچان كراوه‌ته‌وه ناخۆشترین بیناو كۆنترین كه‌ره‌سته‌ی هه‌یه و له‌زیندان ده‌چیَت، باشه چۆن خویَندكاریَكی دواكه‌وتوو، یان دابرِاو به‌وشویَنه ده‌هیَنریَته‌وه سه‌ر راسته‌رِیَی خویَندن و چاكسازیی!؟ - ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه‌دیَنه خویَندنگه‌ی ئیَواران به‌رِای من پیَویست ده‌كات ته‌مه‌نی وانه وتنه‌وه‌یان هه‌بیَت و شاره‌زابن له‌خه‌سڵه‌ته‌كانی خویَندكاری دابرِاو یان دواكه‌وتوو، بۆئه‌وه‌ی كاته‌كان به‌فیرِۆ نه‌چیَت و بتوانریَت كۆنترۆڵیَكی جه‌وهه‌ریی خویَندكاران بكه‌ن و بیانگه‌رِیَننه‌وه بۆ دۆخی جارانیان. - خویَندنگه‌ی ئیَواران ئه‌وه‌نده كه‌مه، بۆ هه‌ندیَك گه‌رِه‌ك ده‌ڵیَی ئه‌و خویَندكاره تۆڵه‌ی لیَده‌ستیَندریَته‌وه‌و نه‌فیكراوه، ئه‌وه‌نده دووره له‌شویَنی نیشته‌جیَ بوونیانه‌وه، بۆیه ده‌كریَت به‌پیَی ئاماریَك شویَن و ژماره‌ی خویَندكارانی ته‌مه‌نى ئیَواران دیاریبكریَت، به‌تایبه‌تیش كچان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دریَژه به‌خویَندن بده‌ن و نه‌بنه باریَكی مادییش به‌سه‌ر كه‌سوكاریانه‌وه. زۆرینه‌ی خویَندكارانی دابرِاو یان دواكه‌وتوو له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌وه په‌یدابوون كه‌رِاده‌ی تیَگه‌یشتنیان كه‌متره له‌و خویَندكارانه‌ی كه‌جیَیان هیَشتوون و سه‌ركه‌وتووانه قۆناغه‌كانی خۆیان برِیوه، بۆیه ده‌كریَت بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه هه‌ندیَك ئاسان كارییان بۆ بكریَت، بۆ نموونه ئیَستا قۆناغه‌كانی سیَیه‌می ناوه‌ندی و شه‌شه‌می ئاماده‌یی به‌هه‌مان پرسیاره‌كانی خویَندكارانی رۆژ تاقیده‌كریَنه‌وه، كه‌به‌لای منه‌وه غه‌دریَك له‌و خویَندكاره ئیَوارانه ده‌كریَت و به‌دڵنیاییه‌وه ناتوانن به‌ئاسانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهیَنن، ده‌كرا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌هه‌ر شاریَكدا هۆڵیَكی جیاوازی بۆ دابینبكردنایه‌و پرسیاره‌كانیشیان جیاوازبووایه، لانیكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی به‌خششی حكومه‌تی هه‌ریَمیان به‌ربكه‌وتایه‌و هانی بدانایه بۆ زیاتر گه‌رِانه‌وه بۆ دۆخی سروشتی خویَندن، ئالیَره‌وه ده‌كریَت ئاماژه به‌وه‌بده‌ین سیستمی تازه‌ی خویَندن گرنگییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه ده‌توانیَت خویَندكار ئاراسته بكات به‌لای ئه‌و بواره‌دا كه‌ده‌توانیَت تیَیدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهیَنیَت و له‌قۆناغیَكدا ناخریَته ژیَرباری ده‌یان كتیَبى قه‌به‌وه، ده‌بیَت بیخویَنیَت و سه‌ركه‌وتن له‌تاقیكردنه‌وه‌كانیشدابه‌ده‌ست بهیَنیَت.
خاوه‌نى ئیمتیاز : د. فوئاد مه‌عسـوم سه‌رنووسه‌ر : كاوه محه‌مه‌د جێگرى سه‌رنووسه‌ر : شێركـۆ مه‌نگورِى
سكرتێرى نووسین: عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
Powered by IT-PUK 2008 © All rights reserved