ئێره داگره بۆ دابه‌زاندنی فۆنتی یونی‌کۆد
نیشتمان و نه‌ته‌وه
ئارام ئه‌مین شوانى گرنگى نیشتمان بۆ نه‌ته‌وه وه‌ك گرنگى جه‌سته‌یه بۆ رۆح. به‌گویَره‌ى زانستى میلله‌تناسى(ئه‌تنۆگرافیا)، بۆ بوونى نه‌ته‌وه ده‌بىَ پیَنج كۆڵه‌كه‌ى سه‌ره‌كى هه‌بن ئه‌وانیش: میَژووى هاوبه‌ش، كولتوورى هاوبه‌ش، سایكۆلۆژیاى هاوبه‌ش، زمانى هاوبه‌ش، خاك یا نیشتمان. نیشتمان له‌هه‌موو كۆڵه‌كه‌كانى تر‌ى نه‌ته‌وه‌بوون گرنگتره، واته ئه‌و كۆڵه‌كانه‌ى كه‌ده‌بنه هۆى بوونى نه‌ته‌وه‌یه‌كى دانپیانراو، فاكته‌رى نیشتمان له‌هه‌موویان كاریگه‌رتره، ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك زمان و كولتوور‌و میَژووییه‌كى لاواز‌و بیَتواناى هه‌بىَ، به‌لاَم خاوه‌ن نیشتمان بیَ ده‌توانىَ ئه‌و كۆڵه‌كانه به‌هیَز بكات یا هه‌ر دروستیان بكات، به‌لاَم له‌هه‌لومه‌رجى نه‌بوونى نیشتماندا كولتوور‌و زمان و میَژوو نابنه زامنكه‌رى هه‌بوونى نه‌ته‌وه، به‌لاَم حاڵه‌تى ئاوارته هه‌یه كه‌هه‌لومه‌رج یارمه‌تیده‌ریان بووه. هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌ژیانیَكى ریَبوارانه نه‌بووه به‌نه‌ته‌وه، نه‌ته‌وه ده‌بىَ له‌شویَنیَكى دیار بیَت، پرسیارى یه‌كه‌م ئه‌وه نییه فلاَن نه‌ته‌وه چییه یا كیَیه، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه فلاَن نه‌ته‌وه ده‌كه‌ویَته كویَوه، كه‌وایه به‌رله‌وه‌ى نه‌ته‌وه خۆى بناسێنێ ده‌بێ پیَگه‌ى جوگرافی هه‌بیَ، نه‌ته‌وه بیَ نیشتمانه‌كان میَژووییان هه‌یه، وه‌لىَ نه‌ته‌وه خاوه‌ن نیشتمانه‌كان ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تیشیان نه‌بیَ، میَژووییان هه‌یه‌و ئیَستاو ده‌شىَ ئاینده‌شیان هه‌بێ. نه‌ته‌وه ده‌بیَ له‌نیشتمان و سه‌رزه‌مینى خۆیدا خۆى بسه‌لمیَنىَ هه‌ڵگیرساندنى جه‌نگ و داگیركارى نیشتمانى خه‌ڵكى دیكه‌و تیَكشكاندنى سوپاى گه‌لانى تر له‌سه‌رزه‌مینیَكى دیاریكراودا ماناى ئه‌وه نییه ئه‌و نیشتمانه موڵكى هیَزى سه‌رده‌سته‌یه، نیشتمان موڵكى بوونیادنه‌ره، كیَ یه‌كه‌مجار له‌نیشتمانیَكدا شارستانیه‌تى بوونیادنا نیشتمانى ئه‌وه، نه‌ته‌وه هه‌میشه له‌سه‌رزه‌مینى خۆیدا هه‌ڵگرى ئالاَى ئاشتییه، له‌سه‌روه‌ختى جه‌نگیشدا به‌رگریكه‌ره نه‌ك هیَرشبه‌ر. هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك كۆمه‌ڵگاى هه‌یه، كۆمه‌ڵگاش نیشتمانى گه‌ره‌كه هه‌ڵبه‌ته ده‌بىَ بڵیَین دواى دروستبوونى ئه‌مریكا مۆدیَلیَكى تازه‌ى ده‌وڵه‌ت هاته‌كایه‌وه، تا ئه‌وكات ولاَتانى جیهان ولاَتگه‌لى تاك نه‌ته‌وه‌بوون، به‌لاَم ئه‌مریكا ولاَتیَكى فره نه‌ته‌وه‌یه، ئیَستا چه‌مكیَك له‌ناوى نه‌ته‌وه‌ی ئه‌مریكى بوونى نییه، وه‌لىَ گه‌لى ئه‌مریكا هه‌یه، ئه‌مه‌ش هه‌ر پشترِاستكردنه‌وه‌ى قسه‌ى پیَشوومانه كه‌گه‌لى ئه‌مریكا چونكه نیشتمانیان ده‌ستخست به‌هیَزترین و نموونه‌ییترین ولاَتى دونیایه. تۆماس مۆرِو ئه‌فلاتون و فارابی و یۆتۆپیسته‌كانى تر كه‌كۆمه‌ڵگاو ده‌وڵه‌تى خه‌یاڵییان بوونیادنا، پیَشتر نیشتمانیَكیان د‌یاریكردبوو بۆ ده‌وڵه‌ته خه‌یاڵییه‌كه‌یان، تۆماس مۆرِ دوورگه‌یه‌كى بۆ كۆمه‌ڵگا خه‌یاڵییه‌كه‌ى ده‌ستنیشانكردبوو. نیشتمان په‌یوه‌ندییه‌كى راسته‌وخۆى به‌سایكۆلۆژیاى تاكه‌كانه‌وه هه‌یه، مرۆڤ به‌گشتى زه‌وى به‌نیشتمانى خۆى ده‌زانىَ، به‌لاَم له‌دایكبوونى مرۆڤیَك له‌شویَنیَكى دیاریكراو وا ده‌كات ئه‌و كه‌سه په‌یوه‌ندییه‌كی سایكۆلۆژى توندوتۆڵى به‌و شویَنه‌وه هه‌بیَ، بۆیه یه‌كیَك له‌كۆڵه‌كه‌كانى بوونى نه‌ته‌وه سایكۆلۆژیاى هاوبه‌شه، چونكه ته‌واوى ئه‌و مرۆڤانه‌ى له‌ناوچه‌یه‌كى دیاریكراو له‌دایك ده‌بن و پیَده‌گه‌ن په‌یوه‌ندییه‌كى سایكۆلۆژى پیَكیان ده‌به‌ستیَته‌وه، هه‌م له‌گه‌ڵ یه‌كتر، هه‌م له‌گه‌ڵ نیشتمانه‌كه‌یان. هه‌بوونى نیشتمان وا ده‌كات ئیَمه له‌شویَنیَكى تردا هه‌ست به‌غه‌ریبى و بیَگانه‌یی بكه‌ین، هه‌ستكردنى تاكى كورد له‌غه‌ریبى له‌ده‌ره‌وه‌ى ولاَت گه‌واهیده‌ریَكى روونه كه‌ئه‌و خاوه‌نى نیشتمانیَكى تایبه‌ته. له‌باره‌ى ئایا نه‌ته‌وه پیَش نیشتمان یا نیشتمان پیَش نه‌ته‌وه هه‌بووه؟، مشتومرِ هه‌ن، به‌لاَم شتیَكى حاشاهه‌ڵنه‌گره نیشتمان پیَش نه‌ته‌وه هه‌بووه، هه‌ڵبه‌ت به‌م سیاسییه‌ى ئیَستاى نا. دواى زۆربوونى كۆمه‌ڵه مرۆییه‌كان و به‌هۆى تیَكه‌ڵنه‌بوونى ئه‌و كۆمه‌لاَنه له‌گه‌ڵ یه‌كتر، وایكرد هه‌ر ئه‌و كۆمه‌لاَنه له‌زۆربه‌ى رووه‌كانى ژیانه‌وه له‌یه‌كتر جیاوازبن، ئه‌م جیاوازییه‌ش بووه هۆى ترس له‌یه‌كتر، به‌رهه‌مى ئه‌و ترسه‌ش دیاریكردنى سنوربوو، هه‌ڵبه‌ته ئه‌م سنوورجیاكردنه‌وه‌یه ماوه‌یه‌كى زۆر پیَش سه‌رهه‌ڵدانى هه‌ستى نه‌ته‌وه‌یى روویدا. كه‌دراوسیَ هه‌بوو واته سنوور هه‌یه، كه‌سنوور هه‌بوو واته ترسى سنووربه‌زاندن و هیَرشكردن هه‌یه، ئه‌م ترس له‌دراوسیَ و بیَگانه‌یه به‌رهه‌مى خۆشویستنى نیشتمانه، ئه‌م مه‌سه‌لانه تاكو سه‌رهه‌ڵدانى فكرى ناسیۆنالیستى له‌جیهان خاوه‌ن رووخسارگه‌لیَكى تایبه‌ت بوون، به‌لاَم دواى گه‌لاَڵه‌بوونى فه‌لسه‌فه‌ى ناسیۆنالیستى مه‌سه‌له‌ى سنوور‌و نیشتمان و نه‌ته‌وه‌و جیهان به‌گشتى ره‌هه‌ندیَكى سیاسییانه‌یان به‌خۆوه بینى و به‌ره‌و ئاقاریَكى شه‌رِاوى ریَگه‌ى گرته‌به‌ر، چه‌ندان ناكۆكى و دووبه‌ره‌كى و شه‌رِو جه‌نگى له‌گه‌ڵ خۆى هیَنایه ئارا. نه‌ته‌وه‌ی كورد ویَرِاى ئه‌وه‌ى له‌میَژه نیشتمانى هه‌یه، به‌لاَم هه‌ستى ناسیۆنالیستى كورد دوو سه‌د ساڵ زیاتر نییه، شاره‌زایان پیَیانوایه ئیَمه تاكو ئاخروئۆخرى ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانلى هه‌ستى نه‌ته‌وه‌ییمان نه‌بزواوه، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى ئه‌وان شوناسى نه‌ته‌وه‌یی خۆیان دیاریكرد، جا ئیَمه له‌خۆمان پرسى ئه‌ى ئیَمه كیَین؟ لیَره‌دا هه‌بوونى نیشتمان فاكته‌ریَكى گرنگ بوو تا ئیَمه له‌بوونى نه‌ته‌وه‌یی خۆمان بپرسین و سه‌باره‌ت به‌خۆمان پرسیارمان له‌لا دروست بیَ، پارچه‌پارچه‌بوونى كوردستان به‌شیَكى زۆرى بۆ ده‌ركه‌وتنى دره‌نگ وه‌ختى هه‌ستى نه‌ته‌وه‌یی ده‌گه‌رِیَته‌وه. ئیَستاو جارانیش له‌وتارى سیاسى ئیَمه‌دا داخوازى سه‌ربه‌خۆیی و ئازادى و داخوازییه‌كانى ترمان به‌مافیَكى ره‌واى خۆمان ده‌زانین، له‌به‌رئه‌وه‌یه كه‌نیشتمانمان هه‌یه، هه‌بوونى نیشتمان سیفه‌تى ره‌واییبوونى به‌داخوازییه‌كانى ئیَمه به‌خشیووه. ئیَمه خاكمان هه‌یه، كه‌وایه مافى خۆمانه ده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر بوونیاد بنیَین.
خاوه‌نى ئیمتیاز : د. فوئاد مه‌عسـوم سه‌رنووسه‌ر : كاوه محه‌مه‌د جێگرى سه‌رنووسه‌ر : شێركـۆ مه‌نگورِى
سكرتێرى نووسین: عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
Powered by IT-PUK 2008 © All rights reserved