ئێره‌ داگره‌ بۆ دابه‌زاندنی فۆنتی یونیکۆد

 

12 هه‌زار خێزانی ئاواره‌ی پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراق، له‌هه‌ولێردا هه‌ن

كوردستانی نوێ
له‌كۆی 12 هه‌زار خیَزانی ئاواره‌ی هه‌ولیَر، ته‌نیا 1650 خیَزان ناویان تۆماركراوه‌و كارتی خۆراكیان بۆ كراوه‌.
هۆگر چه‌تۆ به‌رِیَوه‌به‌ری گشتیی ریَكخراوی فریاكه‌وتنی میللی، رایگه‌یاند: پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شه‌ له‌نیَوان چه‌ند ریَكخراویَك، كه‌به‌شیَكه‌ له‌پرۆژه‌ی كاری تۆماری ده‌نگده‌ر له‌هه‌ریَمی كوردستان، وتیشی: له‌هه‌ریَمی كوردستان هه‌ڵبژاردنی پاریَزگاكان ناكریَت و ئاواره‌كانی پاریَزگاكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریَمی كوردستان پرۆژه‌كه‌ ده‌یانگریَته‌وه‌و بۆیان هه‌یه‌ ده‌نگبده‌ن.
روونیكرده‌وه‌، هه‌وڵده‌ده‌ن ئاواره‌كان بچن ناویان تۆماربكه‌ن و ده‌نگبده‌ن، به‌چه‌ند چالاكییه‌ك ده‌ستیان به‌پرۆژه‌كه‌ كردووه‌و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیش ئاماده‌ی دارِشتنی ئه‌و نامیلكه‌یه‌ ده‌بن، كه‌بۆ هۆشیاری ئاواره‌كان و هاندانی ئاواره‌ ناوخۆییه‌كان و به‌شدارییان له‌پرسی سیاسیی وڵات بۆ هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌ی عیراق، وتیشی: ژماره‌ی خیَزانه‌ ئاواره‌كانی شاری هه‌ولیَر، 12 هه‌زار خیَزانن و ته‌نیا 1650 خیَزان ناوی خۆیان له‌كۆمپانیای گشتیی خۆراك له‌پاریَزگای هه‌ولیَر تۆماركردووه‌و كارتی خۆراكیان بۆدروستكراوه‌و به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ وه‌رده‌گرن.
به‌رِیَوه‌به‌ری گشتیی ریَكخراوی فریاكه‌وتنی میللی، رایگه‌یاند: تارِۆژی21/7، هیچ خیَزانیَك له‌سنووری پاریَزگای سلیَمانی و دهۆك ناویان تۆمارنه‌كراوه‌و كارتی خۆراكی وه‌رنه‌گرتووه‌.

   خاوه‌نى ئیمتیاز : د. فوئاد مه‌عسـوم      سه‌رنووسه‌ر : كاوه‌ محه‌مه‌د     جێگرى سه‌رنووسه‌ر : شێركـۆ مه‌نگورِى

 سكرتێرى نووسین: عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا

Powered by  IT-PUK 2008 © All rights reserved