ئێره داگره بۆ دابه‌زاندنی فۆنتی یونی‌کۆد
هاوسه‌رگیریى له‌مێژووى كۆندا
ئیبراهیم بالیسانى هاوسه‌رگیریى یان پیَكهیَنان ء دروستكردنى خیَزان پرِۆسه‌یه‌كى كۆن و میَژووییه، میَژووى ئه‌م پرِۆسه‌یه ده‌گه‌رِیَته‌وه بۆ سه‌ره‌تاى ژیانى مرۆڤایه‌تى، ئامانجیش له‌و پرِۆسه‌یه‌دا خستنه‌وه‌ى وه‌چه‌و زۆربوونى ژماره‌ى ئه‌ندامه‌كان بووه. زۆربوونى ژماره‌ى ئه‌ندامانى خیَزان هۆكاریَكى به‌هیَزبووه بۆ گرنگیدان به‌بوارى كشتو‌كاڵى ء به‌هیَزبوونى گرووپ ء ده‌سته‌و كۆمه‌ڵه‌كان، ئه‌مه‌ش له‌پیَناو به‌رگریكردن و پاراستنى گیان ء سنوورى ده‌سه‌ڵات بووه له‌ده‌سته‌و گرووپه‌كانیتر. به‌ده‌ر له‌و تیَفكرین ء ئامانجه‌ش، به‌گه‌رِانه‌وه‌مان بۆ میَژووى شارستانییه‌تى كۆن ء میَژووى هزرى كۆمه‌ڵایه‌تى كۆمه‌ڵگه كۆنه‌كان، ده‌توانین به‌راوردیَك بكه‌ین له‌نیَوان هه‌ریه‌ك له‌و كۆمه‌ڵگه كۆنانه‌دا، له‌تیَرِوانینیان بۆ چۆنیه‌تى پیَكهیَنانى خیَزان و دیاریكردنى بنه‌ماكانى دروستكردنى خیَزان و پابه‌ندبوونیان به‌م یاسا‌و پرِه‌نسیپانه‌ى كه‌پابه‌ندبوونى ژیانى خیَزانه‌كانى پیَوه‌به‌ندء دیاریكراو بووه. پرِۆسه‌ى هاوسه‌رگیریى له‌هه‌ریه‌ك له‌قۆناغه‌كانى ژیاندا گۆرِانى به‌سه‌رداهاتووه، ئه‌م گۆرِانه‌ش له‌رِووى شیَوازى پیَكهیَنانى خیَزان و ژماره‌و جۆرى هاوسه‌رگیرییه‌وه‌یه. كۆمه‌ڵگه‌ی میزۆپۆتامیا كۆمه‌ڵگه‌ى میزۆپۆتامیا به‌و زه‌وییه پان و به‌رینه ده‌وترآ كه‌ده‌كه‌ویَته نیَوان هه‌ردوو رووبار‌ى دیجله‌و فورات، له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه‌دا چه‌ندان نه‌ته‌وه‌ى جیاحیا ژیاون، به‌وهۆیه‌شه‌وه شارستانییه‌تى جیاوازیش له‌وشویَنه‌دا دروستبووه. ئه‌م نه‌ته‌وانه به‌هۆى بچووكییان ء په‌رته‌وازه‌ییان به‌رده‌وام له‌شه‌رِو په‌لامارو ململانیَدا بوون دژ به‌یه‌كترى جه‌نگاون و له‌په‌لاماردانى یه‌كتریدا دریَغییان نه‌كردووه!. دواجار له‌سه‌رده‌ستى(حامورابى) له‌م وڵاته‌دا(له‌سنوورى ئه‌و پارچه زه‌وییه‌دا) یه‌كیَتى سیاسیى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌دیهاتووه‌و به‌و هۆیه‌وه سیستمیَكى ئیداریى و به‌رِیَوه‌بردن دروستبووه بۆ راییكردنى كاروباره‌كانى رۆژو كیَشه كۆمه‌ڵایه‌تى و دیارده‌كان و مه‌به‌ست و ئامانجه ئابوورییه‌كان، چونكه ئه‌وده‌م ئه‌و لایه‌نه‌ى ژیان گرنگى زۆرى پیَدراوه بۆ به‌رده‌وامبوونى ژیان و نه‌كه‌وتنه ناو ژیانى كوله‌مه‌رگى و نه‌بوونییه‌وه، هه‌ر له‌م ریَگایه‌شه‌وه كارى بازرگانى و په‌یداكردنى كاڵا‌و ئاڵوگۆرِكردنى كاڵاكان له‌نیَوان سنووره‌كان و ناوچه جیاجیاكان زۆربووه‌و ته‌شه‌نه‌یكردووه. لاى مرۆڤى عیراقى كۆن، سروشت تاكه سه‌رچاوه‌ى بیركردنه‌وه‌ء تیَرِامانى هزرى كۆمه‌ڵایه‌تى ء سیاسیى بووه، پاشا یان ده‌سه‌ڵاتدار وه‌ك كه‌سیَكى نمایینده(نویَنه‌ر) ته‌ماشاكراوه بۆ به‌رِیَوه‌بردن ء ریَكخستنى كاروبارى سه‌رزه‌وى، واته به‌رِیَوه‌بردنى ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانه‌كانى خواوه‌ند له‌سه‌ر زه‌وى!. وه‌ك باسمانكرد، له‌سه‌ر رووبه‌رى ئه‌و پارچه زه‌وییه چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ى جیاجیا ژیاون، بۆیه هه‌ریه‌كه له‌و نه‌ته‌وانه‌ش خاوه‌ن خواوه‌ندو ئایینى تایبه‌ت به‌خۆیانبوون، بۆیه به‌پیَى بنه‌ماكانى ئایینه‌كه‌یان ء نه‌ته‌وه‌كه‌یان ره‌فتارو كرداره‌كانیان ده‌رخستووه تاده‌گاته سه‌رئه‌وه‌ى(حامورابى) توانى یه‌ك یاسا‌و یه‌ك ده‌سه‌ڵات بچه‌سپیَنىَ و په‌یرِه‌وبكرىَ له‌لایه‌ن هه‌موو نه‌ته‌وه‌و هۆزه‌كانى سنووره‌كه. پرِۆسه‌ى هاوسه‌رگیریى له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا، پرِۆسه‌یه‌كى تایبه‌ت و جیاكراوه‌یه له‌گه‌ڵ پرِۆسه‌ى نه‌ته‌وه‌و هۆزه‌كانیترى سه‌رزه‌وى كه‌دووربوون له‌سنوورى ئه‌م یاسا‌و ده‌سه‌ڵاته، چونكه له‌سه‌ره‌تاى ژیانى ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا هاوسه‌رگیریى فره‌شووكردن هه‌بووه، پاشان گه‌شه‌یكردووه‌و گۆرِانى به‌سه‌ردا هاتووه تابووه به‌فره‌ژنى، دوابه‌دواى ئه‌وه‌ش په‌ره‌یسه‌ندووه‌و گواستراوه‌ته‌وه بۆ پرِۆسه‌ى تاك ژنى. دواجار له‌سه‌رده‌م و له‌سه‌رده‌ستى(حامورابى)دا هیچ پیاویَك بۆى نه‌بووه ژنى دووه‌م، یاخود زیاتر بهیَنآ، ته‌نیا له‌چه‌ند حاڵه‌تیَكدا نه‌بآ وه‌ك: ئه‌گه‌ر پیاویَك ژنى مردبآ یامنداڵى نه‌بووبآ، یان هه‌ڵه‌ى ئایینى كردبآ، هیچ پیاویَك ئازادنه‌بووه له‌ته‌ڵاقدانى خیَزانه‌كه‌ى، ته‌نیا ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه مناڵى نه‌بووبآ، یا نه‌خۆش بووبآ، له‌و سه‌رده‌مه‌دا گرنگى زۆر دراوه به‌رِه‌گه‌زى میَینه له‌رِووى خویَنده‌وارى ء به‌ده‌ستهیَنانى پله‌وپایه‌ى به‌رزى ناو كۆمه‌ڵگه. ئه‌مه‌ش گونجاندن و لیَكجیانه‌كردنه‌وه‌ى هه‌ردوو ره‌گه‌زبووه له‌و كوَمه‌ڵگه‌یه‌دا، به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌م و روَژگاریَكى ئاوا دوور‌و ناهۆشیاربوونى تاكه‌كانى نیَو ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا. كۆمه‌ڵگه‌ى میسرى كۆن كۆمه‌ڵگه‌ى میسریى كۆن ئه‌و زه‌وییانه‌ى ده‌ورووبه‌رى رووبار‌ى(نیل) ده‌گریَته‌وه، بیَگومان هه‌ر له‌كۆنه‌وه به‌هۆی بوونى ئه‌م رووباره كۆمه‌ڵیَك هۆزو تیره هاتوونه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه‌و تیایدا نیشته‌جیَبوون، ئه‌م هۆزانه به‌رده‌وام له‌شه‌رِو ململانیَدا بوون، دواجار له‌سه‌رده‌ستى پاشا(مینا) توانراوه كۆتایى به‌م شه‌رِو ململانیَیه بهیَنرآ. بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌و پاشایه توانیویه‌تى هه‌ردوو(میسرى سه‌روو خواروو) ناچاربكات بوَ یه‌كگرتن و پیَكهیَنانى یه‌كیَتى سیاسیى و ئیدارى. له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا سروشت سه‌رچاوه‌ى هزرو بیركردنه‌وه‌ى میسرییه كۆنه‌كان بووه. ئه‌م بیرۆكه‌یه‌یان له‌نه‌مانى ژیان ء سه‌رله‌نویَ دروستبوونه‌وه وه‌ریانگرتووه. ئه‌م دیارده‌یه بووه به‌سه‌رچاوه‌ى بیركردنه‌وه‌ى ئایینى لاى میسرییه‌كان، ئه‌م بیرۆكه‌یه وابووه كه له‌شته مردووه‌كان شتى زیندوو دروستده‌بیَ، هه‌ربۆیه كه‌مرۆڤه‌كانیش مردوون نه‌یانناشتوون، به‌وپیَیه‌ى رۆح ده‌میَنىَ. ته‌نیا له‌جه‌سته جیا ده‌بیَته‌وه، بۆیه نه‌یانناشتووه. خیَزان له‌میسرى كۆندا له‌شیَوه‌ى مه‌شاعییه‌تدا بووه، واته ژن یه‌ك پیاوى نه‌بووه، به‌واتایه‌كیتر ئه‌م شیَوازه به‌ربه‌ره‌ڵایى جنسى و سیَكسى ده‌گه‌یه‌نآ. خیَزان خیَزانى دایكایه‌تى بووه، دایك ء باوك ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بووه، ده‌سه‌ڵات له‌خیَزاندا ته‌نیا بۆ باوك بووه، به‌ڵام ئه‌و ده‌سه‌ڵاته كاتى بووه، له‌كاتى مردن و نه‌مانى باوك ده‌سه‌ڵات دراوه یان گه‌رِاوه‌ته‌وه بۆ كورِ، ئه‌گه‌ر ئه‌ویش نه‌بوایه ئه‌وه ده‌سه‌ڵات دراوه به‌خودى ژن. ئافره‌ت له‌رِووى پله‌وپایه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى ء ئیمتیاز له‌چاخى كۆندا جیاوازى نه‌بووه له‌گه‌لڕ پیاودا، به‌ڵام له‌سه‌رده‌مى ده‌ره‌به‌گایه‌تیدا ئافره‌ت له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه بووه به‌موڵكى پیاو. له‌م كوَمه‌ڵگه‌یه‌دا پیاو ده‌بوایه یه‌ك ژنى هه‌بووایه، ته‌نیا پیاوه ئاینییه‌كان(واته پیاوانى ئایینى) توانیویانه‌و بۆیان هه‌بووه فره‌ژنى په‌یرِه‌وبكه‌ن. فیرعه‌ونییه‌كان توانیویانه خوشكه‌كانى خۆیان بهیَنن، چونكه پیَیانوابووه رۆحى بنه‌ماڵه‌ى ده‌سه‌ڵاتدار خویَنیان پاكه‌و نابآ ئه‌و خویَنه بچیَته ناو جه‌سته‌ى كه‌سیَك كه له‌و بنه‌ماڵه‌یه نه‌بآ، وایانزانیوه كه‌پله‌وپایه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌وان زۆر به‌رزه، بۆیه نه‌یانهیَشتووه خوشكه‌كانیان بدرآ به‌كه‌سانى پله‌وپایه نزم و ده‌ره‌وه‌ى بنه‌ماڵه‌و نه‌ناس، ئه‌مه‌ش واتاى به‌پیرۆز راگرتنى خویَن و بنه‌ماڵه‌كه ده‌گه‌یه‌نآ. كۆمه‌ڵگه‌ى چینى كۆن(كۆنفۆشیوس) بیَگومان به‌شۆرِبوونه‌وه‌مان بۆناو مه‌به‌ست ء ئامانج ء ناوه‌رِۆكى بیرى(كۆنفۆشیوس)، ده‌توانین بگه‌ین به‌جیاوازییه‌كى زۆرگه‌وره‌و به‌رچاو له‌نیَوان كۆمه‌ڵگه‌ى(میزۆپۆتامیاو میسرى كۆن)دا، له‌گه‌لڕ كۆمه‌ڵگه‌ى(چینى كۆن)دا، به‌تایبه‌ت له‌رِووى هزرییه‌وه، چونكه وه‌ك تیَبینیده‌كرآ بیرى ئایین لاى(چینى كۆن) بنچینه‌و بنه‌ماى هزره‌كه‌یان نییه وه‌ك ئه‌م دوو كوَمه‌ڵگه‌یه كه‌سروشت بنه‌ماو بنچینه‌ى هزره‌كه‌یانه. له‌كۆمه‌ڵگه‌ى چینى كۆندا هزره‌كه‌یان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كى مرۆڤایه‌تى دارِیَژراوه. واته بنچینه‌یه‌كى فه‌لسه‌فییانه‌ى هه‌بووه‌و وه‌رگرتووه، به‌و ریَگاو بیركردنه‌وه‌یه‌شیان توانیویانه بنچینه‌كانى ئاكارو ده‌سه‌ڵات شیبكه‌نه‌وه‌ء برِواننه كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان، واته كۆنفۆشیوس ئایینى نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌و دانا‌و هزرڤان ء فه‌یله‌سوفیَكى كۆمه‌ڵایه‌تى ء سیاسیى ء ره‌وشتى بووه له‌كۆمه‌ڵگه‌ى چینى كۆندا. دیاره جیاوازییه‌كه‌ش له‌نیَوان ئه‌و سىَ كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا به‌وهۆیه‌وه ده‌رده‌كه‌وآ و ده‌زانرآ. له‌رِوانگه‌ى(كۆنفۆشیوس)دا كۆمه‌ڵگه تیَكه‌ڵاوییه‌كه‌ء له‌كه‌سه‌كان دروستبووه، لاى ئه‌و بۆچوونیَك هه‌یه‌ء داكۆكیش له‌و بۆچوونه‌ى ده‌كات بۆ دروستبوون ء مانه‌وه‌و پاراستنى كۆمه‌ڵگه، ئه‌ویش ویژدانه. ئه‌و ده‌ڵىَ: تاك له‌رِیَگاى ویژدانه‌وه دیاریده‌كرآ و خویَندنه‌وه‌ى له‌سه‌رده‌كرىَ، چونكه به‌هۆى ویژدانه‌وه تاك له‌كۆمه‌ڵگه دوورده‌كه‌ویَته‌وه‌ء به‌هه‌مانشیَوه‌ش وایلیَده‌كات كۆمه‌ڵگه گویَرِایه‌ڵبآ. به‌بۆچوونى(كۆنفۆشیوس) كه‌سى به‌رِه‌وشت ئه‌وكه‌سه‌یه كه‌له‌كۆمه‌ڵگه‌دا كارده‌كاتء هه‌وڵده‌دات ء هه‌یه، ئه‌و كه‌سه كاتیَك بینى كۆمه‌ڵگه گه‌نده‌ڵ بووه‌و خه‌ریكه ده‌ته‌پیَ ء زیانبه‌خش ء ئاینده نادیار‌و نه‌خۆشه. پیَوسته كه‌سى به‌رِه‌وشت نه‌ك هه‌ر له‌وكۆمه‌ڵگه‌یه دووربكه‌ویَته‌وه، به‌ڵكو ده‌بیَ كاربكاته سه‌ر كه‌سانیترى ناو كۆمه‌ڵگه‌و هانى دووركه‌وتنه‌وه‌ى ئه‌وانیش بدات، زاڵبوونى ئه‌و بیره به‌سه‌ر(كۆنفۆشیوس)دا بنه‌مایه‌كى فه‌لسه‌فى بووه له‌سه‌ر ره‌وشت ء فه‌رمانرِه‌وایى، بۆیه هه‌وڵى بیَپایانیداوه بۆ دوورخستنه‌وه‌ء دووركه‌وتنه‌وه‌ى كه‌سانى ناو كۆمه‌ڵگه له‌بیرو باوه‌رِه میتافیزیكییه‌كان. خیَزان لاى(كۆنفۆشیوس) بچووكترین یه‌كه‌ى پیَكهاته‌ى كۆمه‌ڵگه‌یه‌و به‌گرنگترین پیَكهاته‌ش داده‌نریَ بۆ گه‌شه‌كردن و به‌ره‌وپیَشبردنى كۆمه‌ڵگه له‌رِووى پاكى و چاكى و باشى كۆمه‌ڵگه‌وه، بۆیه گه‌نده‌ڵبوونى كۆمه‌ڵگه‌و ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌رِیَنیَته‌وه بۆ گه‌نده‌ڵبوونى خیَزانه‌كان، لاى ئه‌و زۆر دووره یاسا‌و ویژدان بتوانن گه‌نده‌ڵى كۆمه‌ڵگه‌و ده‌سه‌ڵات بنبرِبكه‌ن، یان شویَنى یاسا سروشتییه‌كان بگرنه‌وه، بۆیه له‌هزرو بۆچوونى ئه‌ودا، چاره‌سه‌رى ئه‌و خه‌وشه ته‌نیا به‌خیَزان ده‌كرآ و به‌خیَزان ره‌واده‌بینآ، واته ده‌بآ له‌خیَزانه‌وه دیارده‌كه بنبرِبكرآ ء چاره‌سه‌ربكرآ، چونكه ته‌نیا له‌تواناى خیَزاندایه كه‌خۆیان پاكبكه‌نه‌وه له‌و گه‌نده‌ڵییه‌ى كه‌هه‌یه‌و دروستبووه. گه‌یشتن به‌م په‌یام ء ریَگایه‌ش ته‌نیا نواندنى دڵسۆزییانه بۆ بیروبۆچوونه‌كانیان ء خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردنیانه به‌زانست ء زانیاریى ء خۆدوورخستنه‌وه‌و خۆدوورگرتنیانه له‌ئاره‌زووه تایبه‌تییه‌كانیان، چونكه ئه‌مه ده‌بیَته بنه‌ما بۆ پاكبوونه‌وه‌ى ده‌روونیان، ئه‌وكاته‌ش ئه‌م بنه‌مایه ده‌بیَته مایه‌ى چاككردنى خیَزان، وه‌ك ئاشكراء دیاریشه ئه‌وه‌ى خیَزانى دروست به‌رهه‌مده‌هیَنآ سه‌ركرده‌ى دروسته. واته لاى كۆنفۆشیوس(تاك) گرنگیى ء بایه‌خى تایبه‌ت ء زۆرى هه‌یه بۆ هیَنانه‌ئاراى خۆشه‌ویستى ء چاكه. تاك ده‌توانیَ هه‌ڵگرى مه‌عریفه‌یه‌كى باش ء پیَشكه‌وتووانه بآ، خاوه‌نى هیَزء ئیراده‌یه‌كى پۆڵایین بآ، له‌هه‌مانكاتدا پابه‌ندى خۆشه‌ویستى ء چاكه‌بیَ له‌ناو خیَزان ء كۆمه‌ڵگه‌كه‌یدا. كۆمه‌ڵگه‌ى هندى كۆن له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا یاسایه‌ك هه‌یه كه له‌سه‌رده‌ستى(براهمییه‌كان) دارِیَژراوه به‌ناوی(یاساى مانۆ)، مه‌به‌ست براهمییه‌كان له‌و یاسایه‌دا ئاشناكردنى نه‌وه‌كانی دواى خۆیانه به‌واقعى كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان، له‌دیارترین شیَوازى ئه‌م یاسایه‌دا دابه‌شكردن ء دیاریكردنى چینه‌كانه، واته خیَزان به‌هه‌موو تاكه‌كانییه‌وه داینه‌مۆیه بۆ گه‌شه‌كردنى كۆمه‌ڵگه‌و له‌رِه‌گه‌وه‌هه‌ڵته‌كاندنى دیارده نه‌شیاوو ناشارستانییه‌كانه. به‌بۆچوونى(كۆنفۆشیوس)، بوونى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى ئارام و ناگه‌نده‌ڵ و جوان ده‌گه‌رِیَته‌وه بۆ خیَزان و تاكى به‌ویژدان و پاك و راست و به‌هه‌ڵویَست، بۆیه كۆنفۆشیوس جه‌خت له‌سه‌ر بوونى خیَزانه‌كان ده‌كاته‌وه‌و ئه‌وان به‌پیَشرِه‌و داده‌نىَ بۆ به‌ره‌وپیَشبردنى كۆمه‌ڵگه. به‌هۆى ئه‌و یاسا‌و شیَوازه‌وه له‌سیستمدا یارمه‌تى كۆمه‌ڵگه ده‌دات كه‌كراوه‌بیَ و په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگه فراوانتر ده‌كات، ئه‌و پله‌وپایه‌ى كه‌تاك هه‌یه‌تى به‌هه‌وڵ ء تواناى خۆى ده‌سته‌به‌ریكردووه‌و ده‌ستكه‌وتنى ئه‌و توانایه‌ش له‌رِیَگاى برِوانامه‌و زانیارى تایبه‌ته‌وه مه‌یسه‌ر ده‌بیَ، هه‌رئه‌وه‌شه واده‌كات كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و پیَشكه‌وتن هه‌نگاو بنآ ء پیَشبكه‌وآ. له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا چوار چین دیاریكراون ء جیاكراونه‌ته‌وه، وه‌ك چینى(براهمییه‌كان، جه‌نگاوه‌ران، جووتیاران، پیشه‌وه‌ران، كۆیله‌كان). بیَگومان ئه‌م چینانه‌ش كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر(ماف ء پله‌وپایه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى) جه‌نگاوه‌ره‌كان به‌رگرى له‌چینى یه‌كه‌م ده‌كه‌ن، براهمییه‌كان بیانووی خۆیان هه‌بووه بۆ دابه‌شكردن ء دیاریكردنى ئه‌و چوار چینه، گوایه خواوه‌ندى براهمییه‌كان، براهمییه‌كانیان له‌ده‌مه‌وه دروستكردووه، هه‌روه‌ها جه‌نگاوه‌ره‌كانیان له‌بازوو دروستكردووه، ئه‌مانه‌ش ده‌كه‌ونه سه‌رووى ناوك ء له‌به‌شه پاكه‌كانن، هه‌رچى چینى سیَیه‌مه له‌رِان دروستكراون، كۆیله‌كانیش له‌قاچه‌وه دروستكراون، ئه‌مانه‌ش له‌خوارووى ناوكن و ده‌كه‌ونه به‌شه پیسه‌كانى له‌ش، ئه‌مه‌ش بۆچوونیَكى هه‌ڵه‌یه، به‌ڵام بیركردنه‌وه‌ى براهمییه‌كانه ئاوامان پیَده‌ڵیَن و ئاواش ژیاون و هه‌ربه‌م شیَوازه‌ش له‌كوَمه‌ڵ وكوَمه‌ڵگه‌یان روانیوه. براهمییه‌كان جه‌ختیان له‌و بیركردنه‌وه‌یه‌یان ده‌كردو ده‌یانوت: هه‌ریه‌كیَك له‌تاكه‌كان له‌قۆناغى ژیانیدا به‌شیَوازیَك ده‌ژی و له‌و ژیانه‌یدا ره‌فتارو كرداره‌كانى تاك وه‌ك یه‌ك نین ء جیاوازن، پاشان پیَیانوابووه كه هه‌ر رۆحیَك له‌یه‌ك جه‌سته‌دا نابیَت و نامیَنیَته‌وه، به‌ڵكو چه‌ند جه‌سته‌یه‌ك ده‌بینیَ و ده‌چیَته ناوجه‌سته‌ى تر، ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه باشبىَ؛ ئه‌وا رۆحه‌كه ده‌چیَته ناو پیاوچاكیَك، واته كه‌سیَكى خاڵى له‌هه‌موو ره‌فتارو كرداریَكى نه‌شیاوو نادروست، ئه‌گه‌ر خراپیش بیَ مه‌به‌ست له(كه‌سه‌كه)یه، ئه‌وا رۆح ده‌چیَته ناو گیانه‌وه‌ریَك تا عه‌زاب بدرىَ و به‌وه‌ش رۆحى كه‌سه‌كه پاكده‌بیَته‌وه. هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌شه ئایینى(بوزا) له‌وئایینه جیابۆته‌وه‌و ریَنمایى ء شیَوازى جیاوازیان له‌و رووه‌وه هه‌بووه، لاى(بوزا) ئایین ره‌فتارو ره‌وشته. ئاینیى بوزا، هه‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌و هه‌م ئاینییشه، بوزا هه‌وڵیداوه نه‌فسى مرۆڤ پاكبكاته‌وه، هه‌ردوو ئایینى(بوزاو براهمییه‌كان) هه‌وڵیانداوه به‌دروستكردن و هیَنانه‌ئاراى(ره‌هبان)، واته كه‌سى تۆبه‌كار، مه‌به‌ستیان بووه ئه‌و كه‌سانه ته‌نیا خۆیان خه‌ریكبكه‌ن به‌بیركردنه‌وه، هه‌وڵه‌كانیان بۆ دروستكردنى هاووڵاتى باش نه‌بووه له‌كۆمه‌ڵگه‌دا، ده‌یانویست كه‌سه‌كان خۆیان خه‌ریك نه‌كه‌ن به به‌ده‌ستهیَنانى ماف ء داخوازییه‌كانیان له‌رِووى مافى سیاسیى ء كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، بۆیه ده‌بینین به‌هۆى ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه‌یه‌و شیَوازو ره‌فتاره نه‌یانتوانیوه كۆمه‌ڵگه له‌و گه‌نده‌ڵییه‌ى كه‌هه‌بووه پاكبكه‌نه‌وه‌و چاره‌سه‌رى كیَشه ناوخۆییه‌كانیان بكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه هه‌ژاریی و نه‌زانى ء نه‌داریى بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر‌و دریَژ باڵیكیَشاوه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی هندی-دا. * تویَژه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى. Info_balisani@yahoo.com
خاوه‌نى ئیمتیاز : د. فوئاد مه‌عسـوم سه‌رنووسه‌ر : كاوه محه‌مه‌د جێگرى سه‌رنووسه‌ر : شێركـۆ مه‌نگورِى
سكرتێرى نووسین: عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
Powered by IT-PUK 2008 © All rights reserved