ئێره داگره بۆ دابه‌زاندنی فۆنتی یونی‌کۆد
گۆرِینی سیاسه‌تی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست له‌سه‌ر خه‌یاڵ بنیاتنراوه
میشیل كرایگ و: د.بایه‌زید حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵا ئه‌مریكا ستراتیژیَكی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی په‌یرِه‌وده‌كات كه‌وایداده‌نیَت ده‌توانریَت ركابه‌رانی له‌رِۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست به‌زه‌بری دارایی و هیَزی سه‌ربازیی و دابرِینی سیاسیانه‌وه ببه‌زیَنریَن و تیَك بشكیَنریَن و له‌كۆتاییدا ببنه‌هۆی گۆرِینی رژیَمه‌كان و گۆرِانی سه‌رتاپای ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی له‌ئه‌مریكا توورِه‌ن. ئه‌م ستراتیژه په‌رتكه‌و لاوازكه، له‌ساڵی 1992ه‌وه ریَبازی ته‌واوی ئیداره جیاوازه‌كانی ئه‌مریكا بووه، له‌كاتیَكدا ئه‌م سیاسه‌ته به‌رده‌وامه دریَژخایه‌نه جیَی ستایشه كه‌چی له‌سه‌ر ئه‌فسانه‌یه‌كی ترسناك بنیاتنراوه، ئه‌و گریمانه‌یه‌ی وایداده‌نیَت كه‌ته‌نیا زۆره‌ملیَی ئابووری و دیپلۆماسی و سه‌ربازیی ده‌بیَته هۆی به‌هیَزكردنی میانرِه‌وه‌كان و لاوازكردنی عه‌ره‌ب و فارسه رادیكاڵه‌كان له‌رِۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاستدا. سه‌یركه چۆن سیاسه‌تی په‌رتكه‌و لاوازكه رۆڵی خۆی له‌لوبنان بینی كه‌ئه‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی حكومه‌تی ئیئتیلافی لوبنان و سوریا‌و حزبوڵڵا بوون، حزبوڵڵا میدیای سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌یه ویَرِای توانای ئیداری و سه‌ربازیی. حزبوڵڵا دۆستی سوریا‌و ئیَرانه‌و نویَنه‌ری موسوڵمانه شیعه هه‌ژاره‌كانی نیشته‌جیَی باشووری لوبنانه‌و دوژمنیَكی ئاشكرای ئیسرائیله. به‌چاك بیَت یان به‌خراپ سوریا رۆڵیَكی گرنگی گیَرِا له‌كۆتایی پیَهیَنانی جه‌نگی پانزه‌ساڵه‌ی ناوخۆی لوبنان ئه‌ویش به‌داگیركردنی به‌شیَكی زۆری خاكی لوبنان له‌ساڵی 1990دا. پاشان مانه‌وه‌ی زیاد له‌پیَویست له‌لوبنان به‌خراپ به‌سه‌ر سوریادا شكایه‌وه، داگیركردنه‌كه‌ی سوریا له‌ساڵی 2005 دا كۆتایی هات ئه‌ویش كاتیَك سوریا له‌كوشتنی كه‌سایه‌تی نیشتمانپه‌روه‌ری لوبنانی ره‌فیق حه‌ریری تیَوه‌گلا، ره‌فیق حه‌ریری سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی و بزنسمانیَك بوو كه‌سه‌ركرده عه‌ره‌به‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست پشتگیرییه‌كی زۆریان لیَده‌كرد، دانیشتووانی لوبنان پرِۆتستۆی سوریایان كرد‌و سه‌ركرده عه‌ره‌به‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌ب وه‌كو عه‌ره‌بستانی سعودی گوشاریان خسته سه‌ر سوریا‌و ئه‌مریكاو كۆمه‌ڵگه‌ی نیَوده‌وڵه‌تیش پشتگیریی خه‌ڵكی لوبنان و سه‌ركرده عه‌ره‌به‌كانیان كرد‌و سوریایان ناچاركرد له‌لوبنان بكشیَته‌وه. پاشان سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مریكا چۆن روانیانه ئه‌م هه‌ڵویَسته؟ به‌په‌یرِه‌وكردنی سیاسه‌تی په‌رتكه‌و لاوازكه هه‌وڵیاندا زیاتر سوریا لاواز بكه‌ن و دایبرِن (isolation)و له‌هه‌لیَك ده‌گه‌رِان حزبوڵڵا تیَكبشكیَنن، سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مریكا زۆر به‌په‌رۆش نه‌بوون بۆ به‌گورِخستنی ئاشتبوونه‌وه له‌نیَوان تیره‌و تاقمه ئاینییه‌كانی لوبنان دوای كشانه‌وه له‌ناكاوه‌كه‌ی سوریا له‌لوبنان. ئه‌مریكاو ئیسرائیل لاوازبوون به‌مجۆره، ئه‌مریكا پشتگیریی ماددی و مه‌عنه‌وی سه‌عد حه‌ریری و حكومه‌ته ئیئتیلافه نویَیه‌كه‌ی له‌به‌یروت كرد، ئه‌م ئیئتیلافه‌ی هاندا تاگوشار بخه‌نه سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی هیَزی حزبوڵڵا له‌ناوه‌نده‌كانی میدیایی و ئابووری و سه‌ربازی هاوكات ئه‌مریكا به‌بیرۆكه‌ی دایالۆگی نیَوان لوبنانییه‌كان رازی نه‌بوو، ئه‌و دایالۆگه‌ی ده‌بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی نیَوان هه‌موو تاقمه ئاینیی و كه‌مینه‌ییه‌كان چاك بكاته‌وه. پاشان ئه‌مریكا له‌كۆتایی هاوینی 2006 پشتگیریی هه‌ڵمه‌ته بۆمبارانه خه‌سته‌كه‌ی ئیسرائیلی بۆسه‌ر حزبوڵڵا كرد، ئامانجی ئه‌مریكا روون و ئاشكرابوو، كۆندا لیزا رایس به‌ئاشكرا رایگه‌یاند كه‌ئه‌و بۆردومانه چانسیَكه بۆ به‌زاندنی نویَنه‌ری ئیَران و له‌كۆتاییشدا لاوازكردنی خودی ئیَرانیش، له‌كۆتاییدا ئه‌م ستراتیژه‌ی په‌رتكه‌و لاوازكه ئه‌مریكاو ئیسرائیلی لاوازكردو هیَرشه سه‌ربازییه هه‌ڵه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ ناو خاكی لوبنان بووه به‌هۆی زیادبوونی گومان له‌ئیسرائیل و وایلیَكرد زیاتر داببرِیَت، سوریا‌و ئیَران كه‌پشتگیریی حزبوڵڵایان ده‌كرد زیاتر لیَك نزیكبوونه‌وه، ئه‌و ئاشتییه ناته‌واوه‌ی به‌یروت كه له‌ساڵی 1990 به‌پشتگیریی فراوانی وڵاتانی عه‌ره‌ب نیمچه سه‌قامگیر بوو بوو به‌هۆی ئه‌م هیَرشه‌ی ئیسرائیله‌وه ته‌واو له‌بار چوو، لوبنان واده‌كه‌وت كه له‌سه‌ر لیَواری هه‌ڵدیَری پارچه پارچه بوون بیَت. له‌وه‌ڵامی سیَ ساڵی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكاو ئیسرائیل‌دا بۆ دابرِینی حزبوڵڵا‌و تیَكشكاندنی سه‌ربازیانه‌ی، حزبوڵڵا به‌سه‌ركه‌وتوویی توانی ململانیَ له‌ناو لوبناندا توندتر بكات ئه‌ویش به‌په‌نابردنه به‌ر چه‌ك. له‌م دواییه‌دا، حزبوڵڵا ده‌ستی به‌سه‌ر ناوچه ته‌قلیدییه‌كانی سوننه‌و مه‌سیحی و دروزه‌كاندا گرت ئه‌ویش پیَش ئه‌و ناوبژیوانییه‌ی سه‌رانی قه‌ته‌ر كردیان و لایه‌نه ناكۆكه‌كانیان هیَنایه سه‌رئه‌وه‌ی شه‌رِ راگرتنیَك رابگه‌یه‌نن. به‌گشتی هه‌ڵویَستی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه لاواز بوو له‌كاتیَكدا هه‌ڵویَستی حزبوڵڵا به‌هیَزتربوو. ئه‌م واقیعه تازه‌یه زیاتر ده‌ركه‌وت كاتیَك كه‌ده‌وڵه‌تیَكی عه‌ره‌بی بچووكی وه‌كو قه‌ته‌ر توانی تارِاده‌یه‌كی سه‌قامگیریی بۆ لوبنان بگه‌رِیَنیَته‌وه. په‌یرِه‌وكردنی ریَبازیَكی یه‌كخستن ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ئه‌م ریَبازه‌ی ئیَستای واتا ریَبازی په‌رتكه‌و لاوازكه وه‌لاوه بنیَ و ریَبازیَكی نویَ په‌سه‌ند بكات، ده‌بیَت ئه‌م ریَبازه نویَیه چۆن بیَت؟ ریَبازیَكی یه‌كخستن یان یه‌كپیَگرتن په‌سه‌ند بكات به‌رامبه‌ر به‌ناوچه‌كه‌و هه‌وڵ بدا لانی كه‌می به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و به‌هاو ئامانجی هه‌موو لایه‌نه‌كان جیَبه‌جیَ بكات و بۆماوه‌یه‌كی دریَژ ریَزیان لیَ بگریَت، ریَبازیَكی نویَی وا كه‌دان به‌وه‌دا بنیَت كه‌زۆبه‌ی لایه‌نه‌كان (بیَجگه له‌قاعیده) هه‌ندیَك به‌رژه‌وه‌ندیی ره‌وای خۆیان هه‌یه‌و په‌یوه‌سته به‌تیَكه‌ڵیَكی میَژوویی له‌ناسنامه‌ی ئاینی و كه‌مینه‌یی و ناوچه‌ییه‌وه، ده‌بیَت ئه‌مریكا ئه‌وه دووپات بكاته‌وه كه‌ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ی جیۆپۆلیتیك و به‌ها ناوخۆییانه ره‌وان و به‌رده‌وامن و گرنگن، ئه‌م ریَبازه یاخود سیاسه‌ته به‌رِاستی ئه‌ولایه‌نانه له‌ناوچه‌كه لاواز ده‌كات كه‌داكۆكی له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌توندوتیژیی ته‌نیا ریَگه‌یه بۆ پیَشكه‌وتنی ئه‌وانه‌ی هه‌ستده‌كه‌ن له‌هه‌موو شتیَك بیَبه‌شن. خاڵی سه‌ره‌كی ستراتیژیی یاخود ریَبازی یه‌كخستنی دریَژخایه‌ن ئه‌وه‌یه دان به‌وه‌دا بنریَت كه‌خه‌ڵكی واهه‌ن بتوانن میَشكیان بگۆرِن و به تیَپه‌رِبوونی كات له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به‌هیَز بكریَن و ئه‌مریكاش سووربیَت له‌سه‌ر به‌كارهیَنانی دیپلۆماسی و كرانه‌وه‌ی ئابووری و هه‌وڵه‌كانی ریَ لیَگرتنی سه‌ربازی ژیرانه بۆ تیَكشكاندنی دووبه‌ره‌كی هه‌ریَمی كه‌ئاگره‌كه‌ی به‌هۆی برِوا به‌یه‌ك نه‌بوون و جیاوازی ئاینیی و نایه‌كسانی ئابووری خۆشتر ده‌بیَت. ریَبازی یه‌كخستن یان یه‌كپیَگرتن له‌لوبناندا كه‌هه‌ست به‌رِۆڵه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه به‌نرخه‌كه‌ی حزبوڵڵا له‌باشووری لوبنان ده‌كات هاوكاتیش ئه‌م ریَبازه به‌رهه‌ڵستی چالاكییه مه‌ترسیدارو كورتخایه‌نه‌كانی حزبوڵڵا كه‌دژی ئیسرائیل ئه‌نجامیان ده‌دات، ده‌كات، ویَرِای هه‌وڵدانی حزبوڵڵا بۆ به‌رپابوونی ناسه‌قامگیریی له‌ناوچه‌كه‌دا. ئه‌م ریَبازه ده‌بیَت به‌رِاستی هانی دانوستانی یه‌كسان له‌نیَوان هه‌موو گروپ و تاقمه لوبنانییه‌كان بدات له‌سه‌ر پیَكهیَنانی حكومه‌تیَكی نیشتمانی كه‌حزبوڵڵاش وه‌كو به‌شداریكه‌ریَكی یه‌كسان و شه‌رعی له‌دانوستانه‌كه‌دا بیَت، هه‌روه‌ها ده‌بیَت ئه‌مریكا به‌ئاگاییه‌وه هانی دانوستانی نویَی نیَوان ئیسرائیل و سوریا بدات كه‌ئامانجی به‌دیهیَنانی دوا سه‌فقه‌ی سیاسی و ناوچه‌ییه. بیَبه‌شكردنی ئیَران له (شه‌یتانی گه‌وره) بیَگومان ئه‌م ریَبازی یه‌كخستنه، ئیَران له‌و قاوغه ئاینییه‌ی كه‌به‌سه‌ر خۆیدا سه‌پاندووه دیَنیَته ده‌ره‌وه ئه‌ویش به‌هاندانی توند‌و بیَ پیَچ و په‌نای فارس- عه‌ره‌ب و سوننه شیعه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ره‌سمی و مه‌ده‌نی كۆمه‌ڵگه له‌سه‌رتاپای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست، ئه‌مه‌ش گروپه هه‌ره توندرِه‌وه ئیَرانییه‌كان له‌دوژمنایه‌تی كردنی شه‌یتانی گه‌وره بیَبه‌ش ده‌كات. ئه‌م ریَبازه، ئه‌و ویَنه‌یه‌ی ئه‌مریكا كه‌وه‌ك داگیركه‌ریَكی ناحه‌ز له‌لایه‌ن ئیَرانییه‌كان دروستبووه ده‌شكیَنیَت كه‌ئامانجه دیاره‌كانی ئه‌وه‌یه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین سه‌ده نه‌یه‌ڵیَت شارستانیه‌تی فارس وه‌زنیَكی سیاسی ره‌وا له‌ناوچه‌كه به‌دیبهیَنیَت. ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌كته‌ره بیَزاركه‌ره‌كان وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌ن له‌و گفتوگۆیه‌ی تیَوه‌ی بگلیَنین له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به‌نیاز بین به‌هۆی زیادكردنی گوشار‌و دابرِانه‌وه پیَیان بگه‌ین، بیَگومان ئه‌و ئه‌كته‌رانه به‌شیَوه‌یه‌كی ئه‌فسوناوی ده‌بنه ئه‌وانه‌ی ئیَمه ده‌مانه‌ویَت وابن، پیَش ئه‌وه‌ی تیَوه‌گلانی كۆمه‌ڵگه‌و سه‌ركرده‌و ئابوورییه‌كانیان بگرینه به‌رچاو. ئه‌و ئاواته نادیاره‌ی رژیَم گۆرِین له‌ژیَر گوشاردا كه‌ئیَستا بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه بره‌وی پیَده‌ده‌ین جگه له‌خه‌یاڵیَكی خاو هیچی تر نییه‌و خه‌یاڵیش سیاسه‌تیَكی ده‌ره‌وه‌ی باش ناخوڵقیَنیَت. تیَبینی: ئه‌م نووسینه له‌بڵاوكراوه‌كانی ستانلی فاوه‌نده‌یشنی ئه‌مریكییه له‌حوزه‌یرانی 2008 به‌ئینگلیزی بڵاوكراوه‌ته‌وه.
خاوه‌نى ئیمتیاز : د. فوئاد مه‌عسـوم سه‌رنووسه‌ر : كاوه محه‌مه‌د جێگرى سه‌رنووسه‌ر : شێركـۆ مه‌نگورِى
سكرتێرى نووسین: عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
Powered by IT-PUK 2008 © All rights reserved