ئێره داگره بۆ دابه‌زاندنی فۆنتی یونی‌کۆد
ئه‌و ئێواره‌یه‌ی ته‌نیا كچ قسه‌ی تیاكرد
شیلان عومه‌ر سلیَمانى- بۆ ده‌رخستنی به‌هره‌و توانای كچان له‌بواری چیرۆكنووسیدا، بۆ وه‌ڵامی ئه‌و قسانه‌ی كه‌هه‌میشه ده‌وتریَت كچی چیرۆكنووس نییه، له‌چالاكییه به‌رده‌وامه‌كانی بنكه‌ی ئه‌ده‌بی رووناكبیری گه‌لاویَژداء سه‌عات (5)ی ئیَواره‌ی (21/7) له‌هۆڵی دیالۆگ به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری رۆشنبیران، ئیَواره چیرۆكی له‌ژیَرناوی (چوار كچ له‌ئیَواره‌یه‌كی چیرۆكدا ده‌دره‌وشیَنه‌وه) بۆ هه‌ریه‌ك له‌سه‌با هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌چیرۆكی (دانسقه‌ترین میرات)، نه‌مام شیَخ به‌كر به‌چیرۆكی (یه‌ك خوله‌ك)، گوڵاڵه عوسمان به‌چیرۆكی (میرات)، نه‌رمین عوسمان به‌چیرۆكی (باله سپیه‌كان) ریَكخست. كه هه‌ریه‌كه‌یان له‌و ئیَواره‌یه‌دا چیرۆكی خه‌م و خه‌نده‌و گریان و قاقای كچانه‌ی خۆیان خویَندنه‌وه. له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ى ئه‌و چوار كچه چیرۆكنووسه ده‌یانه‌ویَت له‌رِیَگای چیرۆكه‌وه چی بڵیَن و ئایا چیرۆكه‌كان ده‌ربرِی ناخی خۆیانه؟ هه‌روه‌ها بوونی ئیَواره چیرۆكی كچانه بۆ؟ نه‌مام شیَخ به‌كر وتی: من ده‌مه‌ویَت گویَگر به‌چیرۆك ئاشت بكه‌مه‌وه، له‌م چیرۆكه‌دا نه‌مویستووه درۆ له‌گه‌ڵ ناخی خۆمدا بكه‌م ره‌نگه به‌ته‌نیا ناخی من نه‌بیَت، ره‌نگه ناخی هه‌موو ئه‌و كه‌سه ته‌نیایانه بیَت كه له‌پاش نائومیَدبوون خۆیان ده‌كوژن، به‌ڵام وه‌كو خۆم ئه‌و هه‌سته‌م ده‌ربرِیوه. بوونی ئیَواره‌یه‌كی چیرۆكی كچانه بۆ ئه‌وه‌یه كه‌ئیَمه‌ش وه‌ك كچ چیرۆك بنووسین، زۆر شیعرمان نووسی و گوتاره‌كانمان نه‌گه‌یشت به‌س له‌به‌رئه‌وه‌ی كچ بووین، چونكه ئیَمه چیرۆكنووسی پیاومان زۆره‌و پیاوانیش له‌م وڵاته‌دا مه‌به‌سته‌كانیان زۆرتر ده‌گات. پاشان گوڵاڵه عوسمان وتی: من ده‌مه‌ویَت له‌رِیَگه‌ی چیرۆكه‌وه هه‌ستی كچانه‌ى كه هه‌مه ده‌ریببرِم، چونكه چیرۆك پانتاییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه، چیرۆكه‌كه‌ی ئه‌مرِۆش ئه‌و هه‌سته‌یه كه له‌ناخی كچیَتی خۆمدا هه‌یه، له‌رِۆحی ته‌نیایی مندا هه‌یه، به‌پیَویستمانزانی كه‌ئیَواره‌یه‌ك هه‌بیَت ته‌نیا كچ چیرۆكه‌كانی خۆیان تیا بخویَننه‌وه، چونكه چیرۆكنووسی پیاو زۆره، هه‌روه‌ها هه‌میشه ده‌وتریَت چیرۆكنووسی كچمان نییه كه ئه‌مه من زۆر ئازار ده‌دات، ئیَمه‌ش بۆ وه‌ڵامی ئه‌و قسه‌یه ئه‌م چوار كچه كه له‌پیَنجویَن و هه‌ڵه‌بجه‌و سلیَمانیی له‌م ئیَواره‌یه‌دا به‌شداربووین. دواتر سه‌با هه‌ڵه‌بجه‌یی قسه‌ی خۆی هه‌بوو وتی: ئه‌وه‌ی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه‌و ریَگه له‌ژن ده‌گریَت و ژن ده‌كاته كه‌سی سیَهه‌م و چواره‌م ده‌مه‌ویَت ئه‌وه له‌رِیَگای چیرۆكه‌وه بڵیَم ئه‌م چیرۆكه‌ی ئه‌م ئیَواره‌یه‌ش ته‌نیا ناخی من نه‌بوو، به‌ڵكو ناخی زۆربه‌ی كه‌سه‌كانی كۆمه‌ڵبوو، بۆ ئه‌وه‌ی بڵیَین چیرۆكنووسی كچ هه‌یه بۆیه ئه‌م ئیَواره چیرۆكه‌مان ریَكخست. له‌كۆتاییشدا نه‌رمین عوسمان كه‌چیرۆكی (ناڵه سپیه‌كان)ی به‌هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی خویَنده‌وه وتی: چیرۆك ده‌ربرِینی هه‌سته، ئازاره، من له‌رِیَگه‌ی چیرۆكه‌وه ده‌مه‌ویَت بڵیَم مرۆڤ له‌هه‌موو شتیَك به‌نرختره، ناڵه سپیه‌كان زۆر ده‌میَكه له‌ناخمدایه‌و خۆی خۆی سه‌پاندو وتی بمنووسه‌ره‌وه. پیَویستی ئیَواره‌یه‌كی وا ئه‌وه‌یه كه ئیَمه ژنی به‌تواناو به‌رده‌وامی چیرۆكنووسمان نییه، به‌په‌نجه ده‌ژمیَردریَن، له‌به‌رئه‌وه چیرۆكی قه‌ڵه‌مه میَینه‌كان زۆر گرنگه.
خاوه‌نى ئیمتیاز : د. فوئاد مه‌عسـوم سه‌رنووسه‌ر : كاوه محه‌مه‌د جێگرى سه‌رنووسه‌ر : شێركـۆ مه‌نگورِى
سكرتێرى نووسین: عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
Powered by IT-PUK 2008 © All rights reserved