ئێره داگره بۆ دابه‌زاندنی فۆنتی یونی‌کۆد
له‌دواى فاته شێت؛سه‌ركه‌وت به‌ده‌نگه‌وه دێته دیدار
له‌شیلان-ه‌وه له‌دوای هه‌وڵیَكی زۆر بۆ دروستكردنی ئه‌لبوومه شیعر بۆ شیعره‌كانی، دواجار به‌شیَوازیَكی هونه‌ری و به‌ده‌نگ و ئه‌دای خۆی، سه‌ركه‌وت ره‌سوڵی شاعیر هه‌ردوو نامیلكه شیعری (یارنامه‌و فاته‌شیَت) كه‌ساڵیَك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوكرانه‌وه، به‌دوو ئه‌لبوومی (180) خوله‌كى بڵاوكرده‌وه، سه‌باره‌ت به‌م دوو ئه‌لبوومه سه‌ركه‌وت وتی: له‌میَژه به‌نیازی ئه‌وه‌بووم كه‌شیعره‌كانم بخه‌مه سه‌ر (CD)و بڵاویان بكه‌مه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و هه‌له‌م بۆ نه‌رِه‌خسا، ئه‌وه‌بوو له‌مساڵداو به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری توانیم ئه‌وپرِۆژه‌یه به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نم، مه‌به‌ستیشم له‌مكاره بۆئه‌وه‌بوو كه‌شیعره‌كانم زووتر بگاته دڵ و گویَی ئاره‌زوومه‌ندانی شیعر، سه‌ركه‌وت له‌قسه‌كانیدا گله‌یی له‌و شویَنانه‌كرد كه‌ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كۆمه‌ڵیَك شیعریان به‌بیَ ئاگای خۆی كردووه به (CD)و بڵاویانكردۆته‌وه، جگه له‌م دوو ئه‌لبوومه شیعرییه، سه‌ركه‌وت ره‌سوڵ (4) كلیپیشی بۆ چه‌ند شیعریَك كردووه كه تائیَستا ئه‌و شیعرانه بڵاونه‌كراونه‌ته‌وه. سه‌ركه‌وت بۆ ئه‌م كلیپانه‌شی وتی: ئه‌مه یه‌كه‌مجاره كلیپ بۆ شیعره‌كانم بكه‌م، چونكه ئیَستا خه‌ڵك به‌چاو برِیار له‌سه‌ر شته‌كان ده‌ده‌ن، ئیَمه تائیَستا وارِاهاتووین ته‌نیا سه‌یری كلیپی گۆرانیء موزیك بكه‌ین، به‌ڵام له‌وڵاتانی تر كلیپ بۆ نوكته‌و چیرۆكیش ده‌كه‌ن، ئه‌م كارانه‌ی كه‌كردوومه ئه‌وه‌یه كه‌من ویستوومه‌و لیَشیانرِازیم..
خاوه‌نى ئیمتیاز : د. فوئاد مه‌عسـوم سه‌رنووسه‌ر : كاوه محه‌مه‌د جێگرى سه‌رنووسه‌ر : شێركـۆ مه‌نگورِى
سكرتێرى نووسین: عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
Powered by IT-PUK 2008 © All rights reserved