ئێره داگره بۆ دابه‌زاندنی فۆنتی یونی‌کۆد
سه‌رۆك تاڵه‌بانی و سه‌رۆك بارزانی له‌رِێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه مه‌سه‌له‌كه‌یان تاووتوێكرد یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌نایاسایی په‌سندكراو سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمیش نارِه‌زایی ده‌ربرِی و په‌رله‌مانی كوردستان-یش ئه‌مرِۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ده‌كات د.به‌رهه‌م: ئه‌وه برِیارێكی ناده‌ستووری و ناشه‌رعی و نایاساییه و قابیلی قبووڵكردن نییه
كوردستانی نوێ و PUKmedia و KRPو سه‌ته‌لایتی گه‌لی كوردستان دوێنێ22/7، به‌ده‌ر له‌رِێككه‌وتنی پێشوه‌ختی لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان و لیستی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌گه‌ڵ ئیئتیلاف و به‌هۆی بێ به‌ڵێنیی حزبی ئیسلامیی عیراق، یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان و یه‌كگرتوو ده‌یانویست به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی شاری كه‌ركوك، به‌كۆی (127) ده‌نگ په‌سندكرا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئیَواره‌ی دویَنیَ 22/7، سه‌رۆك تاڵه‌بانی و سه‌رۆك بارزانی له‌رِیَگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه رووداوه‌كانی دویَنیَی ناو په‌رله‌مانی عیراق-یان له‌باره‌ی ده‌نگدانی نایاسایی له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پاریَزگاكان تاووتویَكرد. هه‌رله‌و په‌یوه‌ندییه‌دا هه‌ڵویَستی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان تاووتویَكراو برِیاریشه له‌نزیكترین ده‌رفه‌تدا سه‌رۆك بارزانی بچیَته به‌غداو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ دانانی پلان و به‌رنامه‌ی رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه گفتوگۆ بكه‌ن. هه‌روه‌ك شه‌وی رابردووش وته‌بیَژی ره‌سمی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌ریَمی كوردستان لیَدوانیَكی راگه‌یاند، كه‌تیَیدا هاتووه، پابه‌ند نه‌بوونی هه‌ریَمی كوردستان به‌ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م پرۆسه ناده‌ستوورییه راده‌گه‌یه‌نین و به‌توندی نیگه‌رانیی خۆمان له‌م شیَوازانه ده‌رده‌برِین و ئه‌گه‌ر كه‌سانی تریش پیَوه‌ی پابه‌ندبن، ئه‌وه وامان لیَده‌كات كه‌چاو به‌هه‌ڵویَسته‌كانمان و ته‌نانه‌ت هاوه‌په‌یمانیه‌تییه‌كانمان بخشیَنینه‌وه، هه‌ر له‌و لیَدوانه‌دا كه‌ده‌قه‌كه‌ی له‌لاپه‌رِه (2)دا ده‌خویَنیته‌وه ئاماژه به‌وه‌دراوه، پرۆسه‌كه وه‌ك كوده‌تایه‌ك بوو له‌ده‌ستووری عیراق و ته‌واو خۆلادانیَك بوو له‌و ته‌وافوقه سیاسییه‌ی كه له‌دوای رووخانی رژیَمه‌وه تاوه‌كو ئه‌مرِۆ پرۆسه‌ی سیاسی له‌سه‌ری ده‌رِوات، ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه كه‌داوا له‌هه‌موو پارت و هیَزء كه‌سایه‌تییه‌كان له‌رِۆڵه‌كانی هه‌ریَمی كوردستان ده‌كه‌ین، یه‌ك ده‌نگ و یه‌كرِیز بن بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌م پیلانه ترسناكه. هه‌روه‌ها لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان یاداشتی نارِه‌زایی ئاراسته‌ی هه‌ریه‌كه له‌سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نویَنه‌رانی عیراق و دادگای باڵای فیدراڵی كرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و میكانیزمه ناده‌ستووری و نایاساییه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پاریَزگاكانی پیَ په‌سندكرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جیَگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌لیَدوانیَكدا سه‌باره‌ت به‌ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پاریَزگاكان رایگه‌یاند: ئه‌وه برِیاریَكی ناده‌ستووری و ناشه‌رعی و نایاساییه‌و قابیلی قبووڵكردن نییه‌و ئه‌گه‌ربیَتو زووبه‌زوو ئه‌و مه‌سه‌له‌یه چاره‌سه‌ر نه‌كریَت، ئه‌وا جه‌نابی مام جه‌لال و سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار ڤیتۆ له‌دژی به‌كارده‌هیَنن. د.به‌رهه‌م له‌باره‌ی هاوپه‌یمانیَتیی نیَوان لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان و فراكسیۆنه سیاسییه‌كانی دیكه وتی: سه‌رباری ئه‌وه‌ی نویَنه‌رانی فراكسیۆنه په‌رله‌مانییه‌كان له‌دوو رۆژی رابردوودا، ریَككه‌وتنیَكی ئیمزاكراویان له‌گه‌ڵ لیستی هاوپه‌یمانی هه‌بووه بۆ پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش، به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵویَسته‌یان گومان ده‌خاته‌سه‌ر راستگۆییان. سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵویَستی هاوپه‌یمانیی كوردستانیش بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه، وتی: لیستی هاوپه‌یمانی، به‌توندی به‌رپه‌رچی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ناده‌ستووری و ناشه‌رعییه ده‌داته‌وه‌و هه‌موو ریَگا ده‌ستوورییه‌كان ده‌گریَته‌به‌ر له‌وپیَناوه‌دا. وتیشی: وه‌ڵامی راسته‌قینه‌ش بۆ ئه‌مه، سووربوونی هاوپه‌یمانیی كوردستانه له‌سه‌ر جیَبه‌جیَكردنی ناوه‌رۆكی مادده‌ی (140) وه‌كو لانی كه‌می ئیلتیزاماتی ده‌ستووری حكومه‌تی عیراق به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵكی هه‌ریَمی كوردستان. له‌لایه‌كی دیكه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان برِیاریدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی بكات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بانگهیَشتیَكی ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان كرد (ده‌قه‌كه‌ی له‌ل2 ده‌خویَنیته‌وه) كه‌سه‌عات (12)ی نیوه‌رِۆی ئه‌مرِۆ 23/7، له‌ته‌لاری په‌رله‌مان ئاماده‌بن. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه فریاد رواندزی وته‌بیَژی لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان ده‌نگدانی ئه‌نجومه‌نی نویَنه‌رانی عیراقی به‌نایاسایی وه‌سفكردء ئه‌وه‌شی خسته‌رِوو كه‌ده‌نگدانی ئه‌نجومه‌نی نویَنه‌رانی عیراق به‌شیَوه‌ی نهیَنی، بووه‌ته جیَگه‌ی گومان لامان و ئه‌و میكانیزمی ده‌نگدانه راست نییه، چونكه گومان له‌ده‌نگه‌كان هه‌یه، ته‌ئكیدیشیكرده‌وه كه‌لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان تانه له‌یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پاریَزگاكان ده‌گریَت و زۆریَكیش له‌ئه‌ندامانی لیسته‌كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه مام جه‌لال مافی ڤیتۆ به‌كاربهیَنیَت، دووپاتیشیكرده‌وه، كه به‌پیَی ده‌ستوور ئه‌و برِیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی نویَنه‌ران پیَشیَلكردنی یاساء ده‌ستووره، بۆیه ده‌بیَت ئه‌و داوایه بگه‌یه‌نریَته هه‌ردوو جیَگرانی سه‌رۆك كۆمار، به‌و پیَیه‌ی ئه‌وان ئیَستا پاسه‌وانی ده‌ستوورن و پیَویسته ئه‌م مه‌سه‌له‌یه په‌كبخه‌ن، وتیشی: ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌یاتوانی ئه‌و كاره بكه‌ن، ئینجا داوا له مام جه‌لال بكه‌ین و به‌پیَی مادده‌ی (138) ڤیتۆ به‌كاربهیَنیَت، كه‌جه‌نابی ئاماده‌یه بۆ جاری دووه‌میش ئه‌و مافه به‌ركاربهیَنیَته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه عارف ته‌یفور جیَگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نویَنه‌رانی عیراق له‌په‌یوه‌ندییه‌كدا له‌گه‌ڵ كوردستانی نویَ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه مه‌حمود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن داوایكرد ده‌نگدانی مادده‌ی (24)ی یاساكه به‌نهیَنی بیَت و دوای گفتوگۆ‌و ده‌نگه ده‌نگیَكی زۆر قسه‌كه‌ی خۆی برده‌سه‌رو به‌داخه‌وه ئه‌و لایه‌نانه‌شی ریَككه‌وتن و هاوپه‌یمانن به‌ڵیَنه‌كه‌یان نه‌برده‌سه‌ر، به‌ڵام یاساكه به‌مردوویی هاتووه‌ته‌بوون و هه‌ر بۆیه دوو نامه‌ی نارِه‌زاییمان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نویَنه‌ران و دادگای باڵای فیدراڵی كردووه. هه‌روه‌ها له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا شیَخ خالید عه‌تیه جیَگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ره‌خنه‌ی له‌پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه گرت و رایگه‌یاند: به‌م ده‌نگدانه‌ی ئه‌مرِۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقمان شكستیپیَهیَناو به‌داخه‌وه ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه له‌ئه‌مساڵدا ئه‌نجامنادریَن. وتیشی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه‌دوو ئه‌ندام له‌ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان به‌وه رازینه‌بوون كه‌ده‌نگدان به‌شیَوه‌ی نهیَنی ئه‌نجامبدریَت، به‌ڵام ده‌نگدانه‌كه به‌شیَوه‌ی نهیَنی ئه‌نجامدرا، كه‌ئه‌مه‌ش پیَچه‌وانه‌ی به‌نده‌كانی ده‌ستوورو په‌یرِه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانه، كه‌ده‌بیَت پرۆسه‌ی ده‌نگدان به‌شیَوه‌ی ئاشكرا به‌رِیَوه‌بچیَت، ته‌نیا له‌یه‌ك حاڵه‌تدا نه‌بیَت، ئه‌ویش ده‌نگدانه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جیَگره‌كانی. جیَگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، جگه‌له‌وه‌ی كه‌رِه‌خنه‌ی یاسایی له‌پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه گرت، له‌هه‌مان كاتیش‌دا رایگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك له‌كارمه‌ندانی په‌رله‌مان كه‌ئه‌ندام په‌رله‌مان نین له‌و پرۆسه‌یه‌دا، ده‌نگیان داوه‌و هه‌موو ئه‌مانه‌ش هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانریَت به‌شیَوه‌یه‌كی ده‌ستووری و یاسایی په‌سندكردنی یاساكه تانه‌ی لیَبگیریَت. هاوكات سیروان زه‌هاوی له‌لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان له‌لیَدوانیَكدا بۆ كوردستانی نویَ روونیكرده‌وه: ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار به‌گویَره‌ی مادده‌ی (138) بۆی هه‌یه هه‌ر یاسایه‌ك كه‌پیَچه‌وانه‌ی ده‌ستووره ره‌فزبكاته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی نویَنه‌ران و بیَگومان مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌و مادده ده‌ستوورییه به‌كارده‌هیَنیَت، چونكه ئیَستا یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پاریَزگاكان دژی مادده‌كانی ده‌ستووره هه‌ر له‌مادده‌ی (1) و (5) و (20)و (122)و (29)ی په‌یرِه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی نویَنه‌ران، چونكه به‌گویَره‌ی په‌یرِه‌وی ناوخۆ ده‌نگدانی نهیَنی نییه، به‌ڵكو كۆبوونه‌وه‌ی نهیَنی و داخراو هه‌یه‌و له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادیی عیراقه‌وه هیچ برِگه‌یه‌كی یاسایی به‌نهیَنی ده‌نگی له‌سه‌رنه‌دراوه. هه‌روه‌ك نه‌وزاد ساڵح ره‌فعه‌ت له‌لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان ویَرِای نیشاندانی نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و هیَزانه‌ی خۆیان به‌هاوپه‌یمانیی كورد ده‌زانی و ریَككه‌وتن هه‌یه له‌نیَوانیاندا، كه‌هه‌ڵویَستیَكی زۆر خراپیان هه‌بوو، وتیشی: ده‌بیَت چاو به‌و ریَككه‌وتنه بخشیَنریَته‌وه‌و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ لیستی هاوپه‌یمانی و یه‌كگرتووی ئیسلامی هاتنه‌ده‌ره‌وه فراكسیۆنی قاسم داودو حزبی شیوعی و سه‌فیه سوهه‌یل و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی كه‌می لیستی ئیئتیلاف، به‌ڵام حزبی ئیسلامی هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی ده‌نگیان بۆ یاساكه داوه. هه‌روه‌ها د.رائید فه‌همی سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای جیَبه‌جیَكردنی مادده‌ی (140) وتی: پرۆسه‌كه به‌باشی به‌رِیَوه‌نه‌چووه، شیَوازی ئیداره‌دانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش باش نه‌بووه‌و پیَچه‌وانه‌ی ریَككه‌وتنه پیَشوه‌خته‌كان بووه. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه رزگار عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پاریَزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند: بۆ ئه‌نجومه‌نی نویَنه‌رانی عیراق و دادگای ده‌ستووری عیراق نییه، كه‌یاری به‌مادده ده‌ستوورییه‌كانی عیراق بكه‌ن و به‌خیَرهاتنی ئه‌و یاسایه‌ی ئه‌نجومه‌نی نویَنه‌ران بۆ كه‌ركوك ناكه‌ین. شایانی باسه، ئاماده‌بووانی دانیشتنه‌كه‌ی دویَنیَی ئه‌نجومه‌نی نویَنه‌ران (230) ئه‌ندام بوون، كه‌زۆر به‌ده‌گمه‌ن ئه‌و ژماره‌یه له‌دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ئاماده‌ده‌بن.
خاوه‌نى ئیمتیاز : د. فوئاد مه‌عسـوم سه‌رنووسه‌ر : كاوه محه‌مه‌د جێگرى سه‌رنووسه‌ر : شێركـۆ مه‌نگورِى
سكرتێرى نووسین: عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
Powered by IT-PUK 2008 © All rights reserved