ئێره‌ داگره‌ بۆ دابه‌زاندنی فۆنتی یونیکۆد

 

سڵاو له‌و دۆستانه‌ی رێزی ئیمزای خۆیانیان گرت

ئازاد جندیانی
دوێنێ كه‌سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق به‌هاوكاریی ژێراوژێرو گوماناوی هه‌ندێ فراكسیۆنی غه‌یره‌كورد له‌ڵه‌رله‌مانی عیراق و بێ راوێژ له‌گه‌ڵ دوو جیَگره‌كه‌ی پرۆژه‌ یاسایه‌كی سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوك خسته‌ ده‌نگه‌وه‌و هاوڵه‌یمانیی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی ئه‌و لادانه‌یان له‌ڵه‌یرِه‌وی ناوخۆ قبوڵ نه‌كردو هۆڵی كۆبوونه‌وه‌یان جێهێشت، له‌گه‌ڵیاندا نوێنه‌رانی حزبی شیوعی عیراق و ژماره‌یه‌ك له‌ڵه‌رله‌مانتارانی سه‌ر به‌ده‌عوه‌ له‌گه‌ڵ به‌رِێز حسن سنیدو ژماره‌یه‌ك ڵه‌رله‌مانتاری تر له‌سه‌ربه‌خۆكان و هه‌ندیَ فراكسیۆنی تر هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌و ڵابه‌ندبوونی خۆیان به‌ڵه‌یرِه‌وی ناوخۆی ڵه‌رله‌مان و به‌ڵرنسیڵی ته‌وافوق نیشانداو ریَزی ئه‌و ئیمزایه‌ی خۆیان گرت كه‌ڵیَشووتر له‌گه‌ڵ هاوڵه‌یمانیی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی كردبوویان،به‌ ڵیَچه‌وانه‌ی حزبی ئیسلامی و باڵه‌كانی تری ده‌عوه‌و هه‌ندیَ فراكسیۆنی تر كه‌رِیَزی ئیمزای خۆیان نه‌گرت.
ئه‌و شیَوازی كاركردنه‌ی سه‌رۆكی ڵه‌رله‌مانی عیراق سه‌باره‌ت به‌و مادده‌ یاساییه‌، زۆرتر له‌ڵیلانیَك ده‌چیَت بۆ ڵاشگه‌زبوونه‌وه‌ له‌ڵرنسیڵه‌كانی ڵه‌رله‌مان و ته‌وافوقه‌كانی نیَوان فراكسیۆنه‌كان، كه‌ئه‌و ڵیلان و شیَوه‌كاركردنه‌ ئه‌گه‌ر ریَی لیَ نه‌گیریَ ئه‌وا ره‌نگه‌ بۆ زۆر مه‌سه‌له‌ی تر بگیریَته‌به‌ر، كه‌ له‌بارودۆخی ناوخۆی عیراق و زۆرنه‌بوونی متمانه‌ی نیَوان ڵیَكهاته‌كان ده‌بیَته‌ ڵیَشینه‌یه‌كی تیَكده‌رانه‌ی ئه‌وتۆ كه‌كاریگه‌ریی و ده‌ره‌نجامه‌كانی له‌قازانجی یه‌گرتوویی عیراقدا نابیَ، كه‌هیَشتا ڵرِیه‌تی له‌كیَشه‌ی خه‌وتوو یان خه‌ویَنراوو ڵرِیه‌تی له‌به‌رژه‌وه‌ندی تا سه‌ر ئیَسقان ناكۆك و دژ به‌یه‌ك، چونكه‌ ئه‌و شیَوه‌كاركردنه‌ی سه‌رۆكی ڵه‌رله‌مان و ئه‌وشیَوازه‌ له‌مامه‌ڵه‌ی هه‌ندیَ لایه‌نی سیاسیی عیراقی له‌گه‌ڵ هاوڵه‌یمانیی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی و ریَككه‌وتنه‌كانیان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی كورد له‌ڵه‌رله‌مان، ئاستی لیَكگه‌یشتن و ته‌وافوق تا ئه‌و راده‌یه‌ داده‌به‌زیَنیَ كه‌زۆر مه‌سه‌له‌ی عیراق بباته‌وه‌ خاڵی سفرو ئیتر گه‌یشتنه‌وه‌ به‌خاڵی سفر به‌تایبه‌ت له‌متمانه‌ی نیَوان هیَزه‌ بنه‌رِه‌تییه‌كانی ناو ڵه‌رله‌مان ئاماژه‌ی ترسناكن كه‌ده‌بیَ ئه‌و لایه‌نانه‌ی باسمانكردن به‌رڵرسیاریَتی میَژووی وه‌ئه‌ستۆی خۆیان بگرن، چونكه‌ دڵنیاین خوڵقاندنی ئه‌م قه‌یرانه‌ به‌هیچ جۆریَك له‌قازانجی عیراقدا نییه‌، ئه‌و عیراقه‌ی كه‌هیَشتا هه‌موو بنه‌ماكانی دامه‌زرانه‌وه‌ی وه‌ك ده‌وڵه‌تیَكی چه‌سڵاوو سه‌قامگیرو ئاینده‌دار نه‌بوونه‌ته‌ به‌شیَك له‌ستراكتۆری ده‌وڵه‌تی عیراقی نویَ.
ئه‌و لایه‌ن و كه‌سه‌ دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڵه‌یمانیی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامیدا هه‌ڵویَستیان وه‌رگرت، له‌رِاستیدا له‌قازانجی ئاینده‌ی ڵه‌یوه‌ندییه‌كانی نیَوان ڵیَكهاته‌كانی عیراق و له‌قازانجی ئاینده‌ی عیراق وه‌ك ده‌وڵه‌تیَكی جیَگیرو به‌رخوردار له‌ئاشتی نیَوان نه‌ته‌وه‌و ڵیَكهاته‌كانی هه‌ڵویَستیان وه‌رگرتووه‌، هه‌ر بۆیه‌ گه‌لی كوردستان كه‌سه‌لماندی راسگۆیانه‌تر له‌زۆر لایه‌نی تری عیراق ڵه‌رۆشی جیَبه‌جیَكردنی ده‌ستوورو ئاینده‌ی عیراقیانه‌، سڵاوی خۆی بۆ ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ ده‌نیَریَت كه‌ئه‌و هه‌ڵویَسته‌ ده‌ستوورییه‌یان وه‌رگرت.
جیَی خۆشیه‌تی كه‌ڵه‌رله‌مانی كوردستان له‌وه‌ختیَكدا كه‌ئه‌مرِۆ له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاساییدا ئه‌و دیارده‌ ترسناكه‌ سیاسی و ده‌ستوورییه‌ تاووتویَده‌كات كه‌له‌و قه‌یرانه‌ كه‌وتۆته‌وه‌، هه‌ڵویَستی ئه‌و دۆستانه‌ به‌چاوی رِیَزه‌وه‌ ته‌ماشا بكات.

   خاوه‌نى ئیمتیاز : د. فوئاد مه‌عسـوم      سه‌رنووسه‌ر : كاوه‌ محه‌مه‌د     جێگرى سه‌رنووسه‌ر : شێركـۆ مه‌نگورِى

 سكرتێرى نووسین: عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا

Powered by  IT-PUK 2008 © All rights reserved