ئێره داگره بۆ دابه‌زاندنی فۆنتی یونی‌کۆد
به‌هۆی پشتگیریی هاوپه‌یمانییه‌وه پۆستی وه‌زاره‌تی دادی عیراق بۆ لیستی یه‌كگرتوو یه‌كلابووه‌وه
هه‌ولێر- سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر پۆستی وه‌زاره‌تی دادی عیراق كه‌پیَشتر وابرِیاربوو بدریَته لیستی هاوپه‌یمانیی، به‌هۆی نه‌گه‌رِانه‌وه‌ی لیستی عیراقیه بۆ ناو حكومه‌ت، به‌پشتگیریی لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان بۆ لیستی یه‌كگرتوو یه‌كلابووه‌وه. محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتوو له‌لیَدوانیَكیدا بۆ كوردستانی نویَ رایگه‌یاند: یه‌كلابوونه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته بۆ یه‌كگرتوو به‌پله‌ی یه‌كه‌م به‌پاڵپشتی لیستی هاوپه‌یمانیی و پشتگیریی لایه‌نه عیراقییه‌كانی دیكه‌ش بووه، وتیشی: برِیاره دیندار نه‌جمان دۆسكی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتوو ئه‌و پۆسته وزارییه وه‌ربگریَت، وتیشی: به‌ڵیَنده‌ده‌ین تواناكان بخه‌ینه‌گه‌رِ بۆ پاراستنی ئازادییه‌كان و دیموكراسی له‌وڵات و هه‌روه‌ها به‌هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی، كار بۆ چه‌سپاندنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌ریَم بكه‌ین. له‌وه‌ڵامی پرسیاریَكدا كه ئاخۆ ئه‌و نزیكبوونه‌وه‌یه‌ی لیستی یه‌كگرتوو و هاوپه‌یمانی پیَشبینی ئه‌وه‌ی لیَده‌كریَت له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا یه‌كگرتنی ئه‌و دوو لیسته‌ی لیَبكه‌ویَته‌وه، محه‌مه‌د فه‌ره‌ج وتی: گرنگ ئه‌وه‌یه ستراتیژی كاری هه‌ردوو لیست، پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كورد بیَت، ته‌ئكیدیشیكرده‌وه كه‌هه‌ركاتیَك مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر هه‌ریَم زۆرده‌بن، ده‌بیَت په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو لیست پته‌وبكریَت و پیَكه‌وه كاربكه‌ن. شایانی باسه، وه‌زاره‌تی داد یه‌كیَك بوو له‌و (4) وه‌زاره‌ته‌ی پیَشتر درابووه لیستی ئه‌لعیراقیه، به‌ڵام پاش كشانه‌وه‌ی ئه‌و لیسته‌و برِیاری نه‌گه‌رِانه‌وه‌ی، بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی نوری مالكی برِیاریدا ئه‌و (4) وه‌زاره‌ته به‌سه‌ر لیسته‌كانی دیكه‌دا دابه‌شبكات.
خاوه‌نى ئیمتیاز : د. فوئاد مه‌عسـوم سه‌رنووسه‌ر : كاوه محه‌مه‌د جێگرى سه‌رنووسه‌ر : شێركـۆ مه‌نگورِى
سكرتێرى نووسین: عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
Powered by IT-PUK 2008 © All rights reserved