ئێره داگره بۆ دابه‌زاندنی فۆنتی یونی‌کۆد
له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا، گۆرِستانه‌كانی سلێمانی داده‌خرێن
سه‌فین ئه‌حمه‌د به‌برِی 15 ملیار دینار‌و له‌سه‌ر رووبه‌ری 200 دۆنم زه‌وی له‌نزیك ریَگه‌ی عه‌ربه‌ت-سلیَمانی، گۆرِستانیَكی نویَ له‌سلیَمانی دروستده‌كریَت. ئه‌ندازیار عومه‌ر مه‌حوی سه‌رۆكی شاره‌وانیی سلیَمانی، به‌كوردستانی نویَ-ی راگه‌یاند: له‌مانگی داهاتوودا له‌رِیَگه‌ی ته‌نده‌ره‌وه گۆرِستانی نویَ له‌رِیَگه‌ی عه‌ربه‌ت-سلیَمانی دروستده‌كریَت به‌شیَوازیَكی نویَی سه‌رده‌میانه. سه‌رۆكی شاره‌وانیی سلیَمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌و نه‌خشه نویَیه‌دا چه‌ندین ریَوشویَن پیاده‌كراوه، له‌وانه دروستكردنی شه‌قام له‌ناو گۆرِستانه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ پارك و مزگه‌وتی گه‌وره بۆ شتن و كفن و دفنی مردووه‌كان، له‌گه‌ڵ دروستكردنی فه‌رمانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و گۆرِستانه‌و شویَنی فرۆشتنی گوڵ، وتیشی: هه‌موو ئه‌و سیستمه به‌كۆمپیوته‌ری جیَبه‌جیَده‌كریَت بۆ ریَكخستنی كاروباری گۆرِستان. باسی له‌وه‌شكرد، له‌م گۆرِستانه نویَیه‌دا، ناكریَت هه‌ریه‌كه‌و شویَنی مردووه‌كه‌ی خۆی به‌چه‌رداخیَك برِازیَنیَته‌وه‌و كه‌سیَكی دیكه توانای نه‌بیَت هه‌ڵیبه‌ستیَت، هه‌موو مردوویه‌ك به‌یه‌كجۆر قه‌بری بۆ هه‌ڵده‌كه‌نریَت و هه‌ڵده‌به‌ستریَت به‌یه‌ك نرخ، به‌شیَوه‌یه‌ك ده‌بیَت دۆزینه‌وه‌ی گۆرِه‌كان ئاسان بیَت. ئاشكراشیكرد، له‌م گۆرِستانه نویَیه‌دا، كه200 دۆنم زه‌وی بۆ ته‌رخانكراوه 10 بیری ئیرتیوازی بۆ لیَده‌دریَت له‌دوای ته‌واوبوونی گۆرِستانی نویَ، هه‌موو گۆرِستانه‌كانی ده‌وروبه‌ری شار داده‌خریَن و ریَگه‌نادریَت كه‌س مردوو له‌و گۆرِستانه كۆنانه بنیَژیَت. دواجار وتی: له‌م پرۆژه‌یه‌دا بودجه‌ی وه‌به‌رهیَنانی ئه‌نجومه‌نی پاریَزگا، برِی 15 ملیار دیناریان بۆ ته‌رخانكردووه.
خاوه‌نى ئیمتیاز : د. فوئاد مه‌عسـوم سه‌رنووسه‌ر : كاوه محه‌مه‌د جێگرى سه‌رنووسه‌ر : شێركـۆ مه‌نگورِى
سكرتێرى نووسین: عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
Powered by IT-PUK 2008 © All rights reserved