ئێره داگره بۆ دابه‌زاندنی فۆنتی یونی‌کۆد
په‌شیمانی له‌ئیمزاكان، په‌شیمانی دیكه‌ی به‌دواوه ده‌بێت..
كاوه محه‌مه‌د (ئه‌گه‌ر شیعه له‌رِابردوو و سوننه له‌داهاتوو بترسن، ئه‌وا كورد له‌رِابردوو و داهاتوو ده‌ترسیَت)، ئه‌م وته‌یه‌م له‌به‌رپرسیًكی كورد بیست كه‌ته‌عبیر له‌و رایه‌ڵه ئاڵۆزكاوانه ده‌كات كه‌پیَكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی عیراق به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه‌و میَژوویه‌كی پرِ له‌سه‌ركوتكردنی كراوه به‌رِووی ئاینده‌یه‌كی لیَڵ له‌پشتیانه‌وه ئاماده‌ییان هه‌یه. بۆیه‌ش ئه‌گه‌رچی له‌دوای ساڵی (2003)ه‌وه پرۆسه‌ی سیاسی له‌عیراق پیَشكه‌وتنی به‌خۆوه بینیوه‌و چه‌ند قۆناغیَكی برِیوه، به‌ڵام پیَشكه‌وتنیَكی پرِ له‌پیَچاوپیَچی شیَوه (حلزونی) بووه‌و هه‌رچی هاوپه‌یمانیَتی و ریَككه‌وتنی ئیمزاكراوی نیَوان لایه‌نه‌كان هه‌بووه، هه‌میشه له‌به‌رده‌م ره‌شه‌بای یاری و بادانه‌وه‌و په‌شیمانبوونه‌وه‌ی یه‌كیَك یان زیاتر له‌لایه‌نه‌كاندا بوون. ئه‌مه‌ش هیَنده‌ی هه‌ڵیَنجراوی سیاسه‌تیَكی رۆژانه‌ی نامۆراڵی و كورتبینانه بووه، هیَنده پشت ئه‌ستوور نه‌بووه به‌خویَندنه‌وه‌یه‌كی دووربینانه‌و درككردن به‌و كارته سیاسییانه‌ی له‌ده‌ستی به‌رامبه‌ره‌كانیاندایه، بۆیه‌ش به‌و بیَ به‌ڵیَنییه‌یان كه‌شتیی ئاینده‌ی عیراق-یان به‌شه‌پۆَڵه بیَ ئامانه‌كانی ئۆقیانووسیَكی بیَ سنوور سپاردووه. ئه‌وه‌ی دویَنیَ له‌په‌رله‌مانی عیراق روویدا، كه‌یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پاریَزگاكان به‌شیَوه‌یه‌كی نایاسایی و به‌بیَ ره‌زامه‌ندی و ئاماده‌بوونی لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان (په‌سندكرا) زه‌نگیَك بوو ئه‌و تابلۆ ئاڵۆزكاوه‌ی عیراقی هیَنایه‌وه به‌رچاوان كه‌مه‌ترسییه‌كه‌ی هیَنده‌ی بۆ (عیراقی نویَ و عیراقییه غه‌یره كورده‌كانه) هیَنده‌ی بۆ كورد نییه كه‌رِه‌نگه له‌خویَندنه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی و سه‌رپیَی بۆ هه‌رچاودیَریَك وابكه‌ویَته‌وه، چونكه په‌رۆشیی راستگۆیانه‌ی كورد بۆ بنیاتنانی عیراقی نویَ و سه‌رخستنی پرۆسه سیاسییه‌كه‌ی له‌تاكئاینده‌یی و ده‌ستبه‌تاڵیی سیاسی نییه، به‌ڵكو ئیراده‌و برِیاریَكی سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌یه‌تی و تا ئه‌و سنووره له‌گه‌ڵیدایه كه‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نه‌خریَنه ژیَر هه‌رِه‌شه‌ی گه‌مه‌و فرتوفیَڵی ساویلكانه‌و نادۆستانه، ده‌نا كورد و سه‌نگ و قورسایی و كارته به‌كارنه‌هاتووه‌كانی ده‌ستی هیَنده به‌هیَزن كه‌ئه‌گه‌ر بیانخاته‌كار زۆر له‌و لایه‌نانه تووشی شۆك و په‌شیمانی ده‌كات. بۆیه له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دویَنیَی په‌رله‌مانی عیراقه‌وه، سه‌ركردایه‌تیی كورد له‌به‌غدا هه‌م له‌ناوخۆیداو هه‌م له‌گه‌ڵ هه‌ندیَ لایه‌نی دیكه‌دا له‌گفتوگۆدایه بۆئه‌وه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی سنووری كوردانه‌ی ئه‌و ته‌حه‌موله عیراقییانه‌ی خۆی روونبكاته‌وه‌و هه‌موو لایه‌ك له‌و راستییه ئاگاداربكاته‌وه كه‌یارییكردن به‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد، یاریكردنه به‌ئاگرو ئه‌وانه‌ی له‌هاوپه‌یمانیَتی و ریَككه‌وتن و ئیمزاكانی خۆیان په‌شیمانده‌بنه‌وه، دواجار كورد ده‌توانیَت دووچاری په‌شیمانییه‌كیان بكاته‌وه كه به‌هۆی كورتبینی خۆیان هه‌ر بیریشیان لیَ نه‌كردۆته‌وه.
خاوه‌نى ئیمتیاز : د. فوئاد مه‌عسـوم سه‌رنووسه‌ر : كاوه محه‌مه‌د جێگرى سه‌رنووسه‌ر : شێركـۆ مه‌نگورِى
سكرتێرى نووسین: عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
Powered by IT-PUK 2008 © All rights reserved