ئێره داگره بۆ دابه‌زاندنی فۆنتی یونی‌کۆد
سه‌رۆك تاڵه‌بانى پێشوازیكرد له د.موحسین عه‌بدولحه‌مید و د.عه‌دنان دلێمی
نیَوه‌رِۆی دوێنێ 22/7، سه‌رۆك تاڵه‌بانی له‌باره‌گای خۆیدا له‌به‌غدا پیَشوازیكرد له د.موحسین عه‌بدولحه‌مید سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای حزبی ئیسلامیی عیراق و د.عه‌دنان دلیَمی سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی ته‌وافوق له‌ئه‌نجومه‌نی نویَنه‌راندا. له‌نیوه‌رِۆخوانیَكدا بیرورِا له‌باره‌ی بارودۆخی گشتی ئاڵوگۆرِكرا، ستایشی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌شیان كرد كه له‌سه‌ر ریَگه‌ی هیَنانه‌دیی یه‌كیَتیی نیشتمانیی عیراق و ته‌واوكردنی حكومه‌تی یه‌كیَتیی نیشتمانی له‌وڵات به‌دیهاتوون، به‌تایبه‌تی پاش گه‌رِانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی به‌ره‌ی ته‌وافوق بۆ ناو حكومه‌ت. له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه، د.موحسین عه‌بدولحه‌میدو د.عه‌دنان دلیَمی سوپاس و پیَزانینی خۆیان بۆ سه‌رۆك تاڵه‌بانی ده‌ربرِی له‌پای ئه‌و میواندارییه جوامیَرانه‌یه‌و پشگیریی و پشتوانیی به‌رده‌وامی به‌رِیَزی لیَیان. شایانی باسه، د.كه‌مال فوئاد به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگیَرِی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كیَتیی نیشتمانیی كوردستان و فه‌خری كه‌ریم گه‌وره راویَژكاری سه‌رۆك كۆمار‌و نه‌ێیر عانی سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار ئاماده‌ی دیداره‌كه بوون. له‌لایه‌كى دیكه‌وه رۆژی 21/7، سه‌رۆك تاڵه‌بانی له‌باره‌گای خۆیدا له‌به‌غدا پیَشوازیكرد له‌تارق هاشمی جیَگری سه‌رۆك كۆمار. سه‌رۆك كۆمار‌و جیَگره‌كه‌ی، بارودۆخی گشتی و ره‌وتی پرۆسه‌ی سیاسی و گۆرِانكارییه ئیجابییه‌كانیان له‌سه‌ر گۆرِه‌پانی عیراقدا تاووتویَكرد، هه‌ردوولاش خۆشحاڵیی خۆیان به‌گه‌رِانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی به‌ره‌ی ته‌وافوق بۆ ناو حكومه‌تی یه‌كیَتیی نیشتمانی ده‌ربرِی. هه‌روه‌ها پیَكه‌وه چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كیَشه‌و مه‌سه‌له هه‌ڵپه‌سیَردراوانه‌یان خسته‌به‌ر گفتوگۆ كه‌بۆ وڵات بایه‌خدارن، له‌پیَناوی قووڵكردنه‌وه‌ی یه‌كرِیزیی نیشتمانی و فراوانكردنی پانتایی سه‌ركه‌وتنه‌كان له‌بواره جۆراو جۆره‌كاندا. هه‌روه‌ك سه‌رۆك تاڵه‌بانی و تارق هاشمی باری سه‌رنجیان له‌باره‌ی چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی جیَگه‌ی بایه‌خی هاوبه‌ش ئاڵوگۆرِكرد.
خاوه‌نى ئیمتیاز : د. فوئاد مه‌عسـوم سه‌رنووسه‌ر : كاوه محه‌مه‌د جێگرى سه‌رنووسه‌ر : شێركـۆ مه‌نگورِى
سكرتێرى نووسین: عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
Powered by IT-PUK 2008 © All rights reserved