ئێره داگره بۆ دابه‌زاندنی فۆنتی یونی‌کۆد
له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌رِاستدا ئه‌وروپا رێنمایی ئه‌مریكا ده‌كات
رۆبه‌رت فیسك له‌فارسییه‌وه: باهۆز رِه‌سوڵ وه‌لید موعه‌لیمی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا له‌كاتیَكدا له‌سه‌ر كورسییه چه‌رمه‌كه‌ی خۆی له هۆڵی چاوه‌رِوانی له ئوتیَل (ئینته‌ركه‌نتینتاڵ)ی پاریس دانیشتبوو، له‌ژیَر لیَوه‌وه ده‌یوت: (هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ده‌یڵیَین، شیاوی بڵاوكردنه‌وه‌ن). به‌گشتیی قسه‌كانی رِاسته، سورییه‌كان له‌وكاته‌ی چاوه‌رِوانییه‌كی ئه‌وتۆیان لیَناكریَت، به‌باشی ده‌رده‌كه‌ون. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا یه‌كیَكه له دانوستنیَنه‌ره باڵاكانی ئه‌م وڵاته، پیاویَكه دیپلۆماته‌كانی ئیسرائیل له خودی ئیسرائیلییه‌كان باشتر ده‌ناسیَت، ئاشنای هه‌موو مه‌سه‌له‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌رِاسته. پرسیارم لیَكرد: (پیَمبڵآ كآ رِه‌فیق حه‌ریری تیرۆر كرد؟). ئه‌ویش به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه‌وه وتی: (تۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌م بده‌ره‌وه، تا هه‌موو ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌گیرفانمدایه بتده‌میَ.) ناوبراو ده‌رباره‌ی دووژمنانی سوریا و به‌تایبه‌ت ده‌رباره‌ی فه‌ره‌نسییه‌كان، هیچ شتیَكی خراپ ناڵیَت، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌كرد ( ئیَمه سه‌رقاڵی دروستكردنی متمانه‌ین له‌گه‌لڕ فه‌ره‌نسییه‌كاندا.) سوریا ئاماده‌یی خۆی رِاده‌گه‌یه‌نیَت بۆ رِیَگه‌گرتن له كۆچی په‌نابه‌ره نایاساییه‌كان و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی ئیَمه له خۆرئاوا به تیرۆریزم ناوزه‌دی ده‌كه‌ین و ده‌ڵیَت ئیَمه ئاماده‌ی په‌ره‌پیَدانی هاریكارییه ئابورییه پیَشكه‌تووه‌كانین. ناوبراو بۆ هه‌موو جۆره مامه‌ڵه‌یه‌ك، به‌ئاماده دیَته‌به‌رچاو. دریَژه به وته‌كانی ده‌دات و ده‌ڵیَت: (تۆ له خۆرئاوا ئه‌ركیَكی مۆراڵیت هه‌یه، پیَگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وروپا، رِیَنمای ئه‌مریكا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌رِاستدا ده‌كات. ئه‌گه‌ر ئه‌وان گوآ له ئیَوه نه‌گرن، گوآ له ئیَمه‌ش ناگرن و له‌م هه‌لومه‌رجه‌شدا دریَژه به‌هه‌ڵه‌كانی رِابردوویان ده‌ده‌ن، به‌ڵام من پیَموانیه ئه‌مریكییه‌كان گویَبگرن.) ناوبراو ده‌ڵیَت كاتیَك ئیَمه هه‌ڵویَستی خۆمان له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا دژ به‌هیَرشكردنه‌سه‌ر عیراق رِاگه‌یاند، ئه‌مریكییه‌كان سیاسه‌تی په‌راویَزخستنی سوریایان گرته‌به‌ر. ئیَمه ده‌زانین ئه‌مریكا سوپه‌رپاوه‌ره و زۆربه‌ی وڵاتان حه‌ز ده‌كه‌ن به‌بآ چه‌ندوچۆن په‌یرِه‌وی له سیاسه‌ته‌كانی بكه‌ن، به‌ڵام قسه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه ئیَمه جیاوازین، ئیَمه له‌ناوچه‌یه‌كداین كه چاوی گه‌رده‌لووله‌كه‌یه. ئه‌مریكا (10) هه‌زار كیلۆمه‌تر له ئیَمه‌وه دووره، ئیَمه رِاسته‌وخۆ ئالوده‌ی مه‌سه‌له‌كانی ناوچه‌كه‌ین، ئیَمه سه‌ره‌رِای ناكۆكییه‌كانیش بیر له دانوستاندن ده‌كه‌ینه‌وه و به‌گرنگترین ئامرازی دیپلۆماسی هه‌ژماری ده‌كه‌ین. په‌یامی سه‌رۆك ئه‌سه‌د بۆ فه‌ره‌نسا ئه‌وه‌یه كه سیاسه‌ته‌كانی رِابردوو هه‌ڵه‌ن و ته‌نها دانوستاندنه كه ده‌توانآ مه‌سه‌له‌كان چاره‌سه‌ر بكات. لیَمپرسی به‌شار ئه‌سه‌د و ساركۆزی ده‌رباره‌ی دادگایی بكوژانی حه‌ریری چیان وت؟ وه‌ڵامی دایه‌وه كه له‌بنه‌رِه‌تدا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له دانوستاندنه‌كاندا نه‌خرایه‌رِوو. لیَمپرسی ئامانج له هیَرشی ساڵی رِابردووی ئیسرائیل بۆسه‌ر سوریا چی بوو؟ وتی: ( ده‌توانم دڵنیاتان بكه‌مه‌وه ئامانجه‌كه‌ی ناوه‌ندیَكی ئه‌تۆمی بوو، به‌ڵام ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌و شویَنه ناوه‌ندیَكی ئه‌تۆمی بووایه، ئیَمه رِیَگامان به پشكنه‌ره نیَوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌دا تا سه‌ردانی ئه‌و شویَنه بكه‌ن؟) *په‌یوه‌ندییه‌كانی سوریا و لوبنان سوریا له رِۆژانی رِابردوودا سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی باڵیَوزخانه‌ی خۆی له پاریس و به‌یروت له‌گه‌لڕ به‌رپرسانی فه‌ره‌نسا و لوبنان گه‌یشتنه رِیَككه‌وتن. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵیَت: (له ژینگه‌یه‌كی خراپی په‌یوه‌ندییه‌كانی سوریا و لوبناندا، نه‌ده‌توانرا هیچ بكریَت، به‌ڵام دوای دانوستاندنه‌كانی دۆحه، ئه‌م ژینگه‌یه باشتر كرا و ئومیَده‌وارین ژینگه‌ی پۆزه‌تیڤ هه‌ربه‌رده‌وام بیَت) سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی (ئیندیپیَندت)
خاوه‌نى ئیمتیاز : د. فوئاد مه‌عسـوم سه‌رنووسه‌ر : كاوه محه‌مه‌د جێگرى سه‌رنووسه‌ر : شێركـۆ مه‌نگورِى
سكرتێرى نووسین: عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
Powered by IT-PUK 2008 © All rights reserved