ئێره داگره بۆ دابه‌زاندنی فۆنتی یونی‌کۆد
كۆنگره‌ی دووه‌می ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كه‌ركوك به‌رِێوه‌چوو د.به‌رهه‌م: هه‌موو پارێزگایه‌ك برِی (50) ملیۆن دۆلار قه‌رزی پێده‌درێت
كوردستانی نوێ دوێنێ، به‌چاودێریی د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جیَگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، كۆنگره‌ی دووه‌می ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كه‌ركوك به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیرانی به‌رگری، نیشته‌جیَكردن و ئاوه‌دانكرنه‌وه، ژینگه، وه‌رزش و لاوان، مافی مرۆڤ و سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق و پاریَزگارو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پاریَزگای كه‌ركوك، له‌هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پاریَزگای كه‌ركوك به‌رِیَوه‌چوو. له‌وته‌یه‌كدا، د.به‌رهه‌م سڵاوی سه‌رۆك تاڵه‌بانی و نوری مالكی به‌پاریَزگای كه‌ركوك و هاووڵاتیانی راگه‌یاندو پشتیوانیی حكومه‌تیشی بۆ پاریَزگاكه دووپاتكرده‌وه، داواشی له‌لیَپرسراوانی شاره‌كه‌كرد، په‌له‌بكه‌ن له‌پیَكهیَنانی ده‌سته‌یه‌كی وه‌به‌رهیَنان و وتیشی: به‌پیَی به‌رنامه‌یه‌ك هه‌موو پاریَزگایه‌ك برِی (50) ملیۆن دۆلار قه‌رزی پیَده‌دریَت. د.به‌رهه‌م، رۆشنایی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌كۆده‌نگییه‌كی نیشتمانی ته‌واوهه‌یه بۆ پشتیوانیكردنی كه‌ركوك و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و كیَشانه‌ی له‌رِابردوودا دووچاری بووه، راشیگه‌یاند: ده‌ستووری عیراق دادپه‌روه‌ری له‌دابه‌شكردنی سه‌روه‌ت و سامانی شاره‌كه‌ی به‌بیَ جیاوازی چه‌سپاندووه، هه‌روه‌ها وتی: مادده‌ی (140) ئیستحقاقیَكی ده‌ستووریی و یاساییه‌و له‌ئیَستاشدا گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌ندیَك بۆچوون له‌ئارادایه، كه‌ئاماده‌یه بۆ خستنه‌رِووی بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كان. پاریَزگاری كه‌ركوك-یش دوای ئاماژه‌دان به‌كۆمه‌ڵیَك پرۆژه، كه له‌شاره‌كه‌دا ئه‌نجامدراون وتی: پیَویستمان به‌هاوكاریی زیاتری حكومه‌ته‌و كیَشه‌ی ئاو‌و كاره‌باو ئاودیَریی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانمان هه‌یه.هه‌روه‌ك، رزگار عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پاریَزگای كه‌ركوك وتی: داوا له‌حكومه‌تی فیدرالی عیراق ده‌كه‌ین هاوكاریی كه‌ركوك بكات و داواكاریشین كیَشه‌كانی نیَوان كه‌ركوك و ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی له‌م كۆنگره‌یه‌دا به‌شدارن، چاره‌سه‌ربكریَت. هه‌روه‌ها، وه‌زیری به‌رگریی عیراق رایگه‌یاند: له‌رِووی مه‌بده‌ئییه‌وه له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی فرِۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نیی كه‌ركوكم و ئه‌مه‌ش پیَویستی به‌هاوكاریی ئیداره‌ی شاره‌كه‌یه بۆ دیراسه‌كردنی ئه‌م بابه‌ته. وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جیَكردنیش باسی له‌وپرۆژانه‌كرد، كه‌وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له‌شاره‌كه‌دا جیَبه‌جیَكردوون.
خاوه‌نى ئیمتیاز : د. فوئاد مه‌عسـوم سه‌رنووسه‌ر : كاوه محه‌مه‌د جێگرى سه‌رنووسه‌ر : شێركـۆ مه‌نگورِى
Powered by IT-PUK 2008 © All rights reserved