ئێره داگره بۆ دابه‌زاندنی فۆنتی یونی‌کۆد
سه‌رۆك تاڵه‌بانی پێشوازیكرد له‌وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا
سه‌رۆك تاڵه‌بانی، ته‌ئكیدی له‌سه‌ر بایه‌خی پته‌وكردن و فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نیَوان عیراق و ئیتاڵیا له‌بواره جیاجیاكاندا كرده‌وه، به‌وشیَوه‌یه‌ی كه‌خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوو وڵاتی دۆست بكات. ئه‌م ته‌ئكیدكردنه‌وه‌یه‌ی سه‌رۆك تاڵه‌بانی دویَنیَ 20/11 له‌میانی پیَشوازیكردنی له فرانكۆ فاتینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا‌و وه‌فدی هاورِیَی له‌كۆشكی سه‌لام له‌به‌غدا هات. له‌دیداریَكدا، كه د.كه‌مال فوئاد لیَپرسراوی ده‌سته‌ی كارگیَرِیی مه‌كته‌بی سیاسیی ی.ن.ك و هۆشیار زیَباری وه‌زیری ده‌ره‌وه ئاماده‌یبوون، چۆنیه‌تی گه‌شه‌و په‌ره‌پیَدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نیَوان عیراق و ئیتاڵیا له‌بواری سیاسی و ئابووری و بواره‌كانی دیكه‌دا تاووتویَكران، سه‌رۆك تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی بۆ بایه‌خی ئه‌و رۆڵه كرد كه‌هیَزه‌كانی ئیتاڵیا له‌كاتی پرۆسه‌ی رزگاركردنی عیراق له‌دیكتاتۆرییه‌ت گیَرِاویانه. هه‌روه‌ها سه‌رۆك تاڵه‌بانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا پیَداگیرییانكرد كه‌پیَویسته پشتگیریی ئه‌و ئه‌زموونه دیموكراتییه بكریَت كه‌عیراق تیَیدا ده‌ژی، تاوه‌كو ببیَته نموونه‌یه‌كی سه‌رمه‌شق له‌ناوچه‌كه‌دا. هه‌ر له‌و دیداره‌دا، سه‌رۆك تاڵه‌بانی باسی پیَشهاته‌كانی بارودۆخی سیاسی له‌عیراقیشدا كرد، له‌وانه ریَككه‌وتننامه‌ی كشاندنه‌وه‌ی هیَزه‌كان و ئاماژه‌ی بۆ بایه‌خ و ره‌هه‌نده ئیجابییه‌كانی كرد، له‌سۆنگه‌ی ئه‌وه‌وه كه‌به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتی تیَدایه. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، فرانكۆ فاتینی سڵاوی جۆرجیۆ ناپۆلیتانۆ سه‌رۆكی ئیتاڵیا‌و سیلڤیۆ بیَرلسكۆنی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌رۆك تاڵه‌بانی گه‌یاند، ته‌ئكیدیشی له‌سه‌ر بایه‌خی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نیَوان عیراق و ئیتاڵیا كرده‌وه، هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا سه‌رله‌نویَ پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی له‌پرۆسه‌ی سیاسی له‌عیراقدا دووپاتكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه‌وڵاته‌كه‌ی ئاره‌زوومه‌نده به‌شداریی له‌و پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بنیاتنانه‌دا بكات، كه‌عیراق به‌خۆوه‌ی ده‌بینیَت. شایانی باسه، سه‌رۆك تاڵه‌بانی نیوه‌رِۆخوانیَكی بۆ ریَزلیَنان له‌وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا‌و وه‌فدی هاورِیَی ریَكخست.
خاوه‌نى ئیمتیاز : د. فوئاد مه‌عسـوم سه‌رنووسه‌ر : كاوه محه‌مه‌د جێگرى سه‌رنووسه‌ر : شێركـۆ مه‌نگورِى
سكرتێرى نووسین: عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
Powered by IT-PUK 2008 © All rights reserved