ئێره داگره بۆ دابه‌زاندنی فۆنتی یونی‌کۆد
له‌سه‌ر برِیاری هه‌ڤاڵ سكرتێری گشتی (6) ملیۆن دۆلار بۆ سلفه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان ته‌رخانكرا
كوردستانی نوێ دویَنیَ، هه‌ڤاڵ مام جه‌لال سكرتیَری گشتیی یه‌كیَتیی نیشتمانیی كوردستان برِیاری پیَدانی سلفه‌ی ده‌ستگیرۆیی بۆ پیَشمه‌رگه دیَرینه دانه‌برِاوه‌كانی یه‌كیَتی ده‌ركرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌بودجه‌ی یه‌كیَتیدا برِی (6) ملیۆن دۆلار ته‌رخانكرا. كۆمه‌ڵه‌ی پیَشمه‌رگه دیَرینه‌كانی ی.ن.ك، ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئیَستا چه‌ند داواكارییه‌كیان پیَشكه‌شكردبوو كه‌چه‌ند خاڵیَكی له‌خۆگرتبوو، یه‌كیَك له‌وانه داواكرابوو كه‌سلفه بدریَته پیَشمه‌رگه دیَرینه‌كان و ئه‌و داواكارییه‌یان له‌چه‌ند مانگی رابردوودا هه‌ندیَك كۆسپی هاتبووه‌رِیَ، كه‌دویَنیَ هه‌ڤاڵ مام جه‌لال به‌په‌سندكردنی برِیاره‌كه‌و ته‌رخانكردنی برِی پاره‌ی پیَویست به‌برِی (6) ملیۆن دۆلار، داواكاریی پیَشمه‌رگه دیَرینه‌كانی خسته بواری جیَبه‌جیَكردنه‌وه. جیَی ئاماژه‌پیَدانه، پیَشووتریش بۆ هه‌ریه‌كه له‌و پیَشمه‌رگه دیَرینه دانه‌برِاوانه‌ی یه‌كیَتی، مانگانه‌یه‌ك به‌برِی (150) هه‌زار دینار ته‌رخانكرا، كه‌ماوه‌ی پتر له(2) مانگه ئه‌و هاوكارییه مانگانه‌یه‌شیان ده‌گاته‌ده‌ست. سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌مه‌كته‌بی ئیداره‌و دارایی گشتیی ی.ن.ك، له‌وباره‌یه‌وه پیَیرِاگه‌یاندین، كه‌هه‌ر پیَشمه‌رگه‌یه‌كی دیَرینی دانه‌برِاوی هیَزی پیَشمه‌رگه‌ی كوردستان برِی (15) ملیۆن دینار قه‌رز له‌و سندوقه وه‌رده‌گریَت، كه‌دواتر به‌پیَی سیستمیَكی دیاریكراو قه‌رزه‌كه ده‌داته‌وه. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: ئیَستا مه‌سه‌له‌ی پیَبه‌خشینی میدالیَكی تایبه‌ت به‌و پیَشمه‌رگه دیَرینانه تاووتویَده‌كریَت، سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه‌هه‌ڤاڵ سكرتیَری گشتی ئه‌و داواكارییه‌شیان به‌رِه‌واو په‌سند زانیوه‌و له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌چیَته بواری جیَبه‌جیَكردنه‌وه.
خاوه‌نى ئیمتیاز : د. فوئاد مه‌عسـوم سه‌رنووسه‌ر : كاوه محه‌مه‌د جێگرى سه‌رنووسه‌ر : شێركـۆ مه‌نگورِى
سكرتێرى نووسین: عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
Powered by IT-PUK 2008 © All rights reserved