ئێره داگره بۆ دابه‌زاندنی فۆنتی یونی‌کۆد
مالكی: هه‌رێمی كوردستان زنجیره‌یه‌ك پێشێلكاریی ده‌ستووریی كردووه
كوردستانی نویَ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا كه‌دویَنیَ له‌به‌غدا به‌رِیَوه‌چوو، نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ئه‌نجومه‌نه‌كانی ئیسناد به‌شیَوه‌یه‌كی ده‌ستووری دامه‌زراون و ئه‌ندامه‌كانیشی چه‌كدارنین و مووچه‌ش وه‌رناگرن و راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر كورد باس له‌پیَشیَلكارییه ده‌ستوورییه‌كان ده‌كات، ئه‌وا من لیستیَكی دریَژم هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و ئیشكالییه‌تانه‌ی ئه‌وان كردوویانه، له‌نیَویدا ئه‌و گریَبه‌سته نه‌وتییانه‌ی كه‌هه‌ریَم له‌گه‌لڕ كۆمپانیا نه‌وتییه بیانییه‌كان كردوونی. مالكی وتیشی: ریَككه‌وتنی موجامه‌له به‌سه‌رچوو، هاوپه‌یمانی و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش به‌رِیَزن، به‌ڵام ده‌بیَت ده‌ستوور حوكم بكات له‌نیَوانماندا، له‌باره‌ی گۆرِانكاریی ده‌ستووریشه‌وه رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر قسه‌كانی من له‌باره‌ی گۆرِانكاریی ده‌ستووره‌وه ئه‌م هه‌موو هه‌ڵچوون و تورِه‌ییه‌ی لیَكه‌وته‌وه، ئه‌ی بۆچی له‌ئه‌نجومه‌نی نویَنه‌ران لیژنه‌ی گۆرِانكاریی ده‌ستوور پیَكده‌هیَنریَت؟ ئه‌ی بۆچی كاتی پیَكهیَنانی حكومه‌تی یه‌كیَتیی نیشتمانی له‌مادده‌ی (142)دا جیَگیرمان كرد؟ له‌به‌شیَكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، مالكی روونیكرده‌وه كه‌ئه‌و بنه‌مایه‌ی ده‌ڵیَت (ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستمه بۆ خۆمه‌و ئه‌وه‌ی تۆش هه‌ته له‌گه‌ڵت شه‌ریكم)، ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه جا چ بۆ هه‌ریَمی كوردستان یان هه‌ر پاریَزگایه‌ك و دامه‌زراوه‌یه‌كی ده‌ستووری. له‌باره‌ی وه‌ڵامدانه‌وه نامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجومه‌نه‌كانی ئیسناد، مالكی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌له‌م نزیكانه‌دا وه‌ڵامی ده‌بیَت بۆ ئه‌م نامه‌یه، وتیشی: وه‌ڵامه‌كانم واقیعی ده‌بن و داوا له‌ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كه‌م به‌رپرسیاریَتیی ته‌واوی خۆی بگریَته‌ئه‌ستۆ له‌باره‌ی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه‌پیَشیَلیكاریی ده‌ستووریی تیَدایه، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ریَمی كوردستان باره‌گای نیَرده‌ی دیپلۆماسی ده‌كاته‌وه، كام ده‌ستوور ریَگه به‌مه ده‌دات؟ هه‌روه‌ها گریَبه‌سته نه‌وتییه‌كان و ئه‌و لیَدوانانه‌ی كه‌ده‌ڵیَت ئیَمه ئاماده‌ین بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكی له‌خاكی كوردستان بگرینه‌ئه‌ستۆ، ئه‌ی بۆچی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی به‌رامبه‌ر ئه‌م زیاده‌رِۆییانه جوڵه‌ی نه‌كرد؟ چۆن هیَزه‌كانی هه‌ریَم جوله ده‌كات بۆ رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی سوپای فیدرال له‌ناوچه‌یه‌كدا، كه له‌ژیَر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی فیدرالییه؟ هه‌روه‌ها زنجیره‌یه‌ك بابه‌تی تر، با سه‌رۆكایه‌تیی وه‌ڵام بداته‌وه له‌سه‌ر ئه‌م پیَشیَلكارییانه.
خاوه‌نى ئیمتیاز : د. فوئاد مه‌عسـوم سه‌رنووسه‌ر : كاوه محه‌مه‌د جێگرى سه‌رنووسه‌ر : شێركـۆ مه‌نگورِى
سكرتێرى نووسین: عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
Powered by IT-PUK 2008 © All rights reserved