ئێره داگره بۆ دابه‌زاندنی فۆنتی یونی‌کۆد
%40ی پارێزه‌ران له‌هه‌ولێر پێیانوایه دادگا سه‌ربه‌خۆ نییه دادوه‌رانی به‌رایی ئاماده‌ی پشكنینه‌كان نابن
سه‌عید عه‌بدوڵڵا به‌پیَی راپۆرتی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مریكی بۆكورد له‌سه‌ركاروباره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی له‌كوردستان كه له 3 مانگدا له‌دادگاكانی هه‌ولیَر ئاماده‌كراوه، له‌هه‌ولیَر سیَ دادگای به‌رایی و سیَ دادوه‌ر هه‌یه، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی كه‌مه‌و دادوه‌ران ناچارده‌كات له‌رِۆژیَكدا 15 تا 20 داوا ببینن. له‌رِاپۆرته‌كه‌دا هاتووه ئاماده‌نه‌بوونی دادوه‌رانی به‌رایی له‌شویَنی پشكنین و ناردنی فه‌رمانبه‌ر بۆ پشكنین سه‌رپیَچی یاسای دادبینی شارستانییه‌و ئاماده‌كردنی كۆنووسی پشكنین له‌دادگا پیَش چوون بۆ شویَنی پشكنین نایاساییه‌و ناشاره‌زایی هه‌ندیَك له‌پاریَزه‌ره‌كان له‌دادبینی تایبه‌ت به‌دادگا به‌راییه‌كان، هه‌روه‌ها رۆڵی داواكاری گشتیی به‌ئاشكرا نابینریَت له‌هه‌ندیَك له‌داواكانی دادگای به‌رایی كه‌په‌یوه‌ندیی به‌موڵكی گشتییه‌وه هه‌یه‌و كیَشه‌ی زه‌ویوزار له‌نیَوان هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار له‌شه‌رِی ناوخۆوه تائیَستا یه‌كلایینه‌كراوه‌ته‌وه‌و برِیاره‌كانی دادگای مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن به‌رِیَوه‌به‌ریَتیی جیَبه‌جیَكردنه‌وه جیَبه‌جیَناكریَت و دواده‌خریَت. راپۆرته‌كه باس له‌وه‌ده‌كات هه‌ندیَكجار له‌دادگاكان هه‌ڵه‌ی یاسایی گه‌وره ده‌كریَت له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌ری تایبه‌تی قه‌ڵه‌مه‌وه‌و هه‌ندیَك له‌دادوه‌ران ژنی دووه‌م ماره ده‌برِن، به‌بیَئه‌وه‌ی خوازیار ره‌وانه‌ی دادگای لیَكۆڵینه‌وه‌بكه‌ن یان ره‌زامه‌ندیی ژنی یه‌كه‌م وه‌ربگرن، ئه‌مه‌ش پیَچه‌وانه‌ی یاسایه، هه‌روه‌ها داواكانی دایه‌نی زۆر ده‌خایه‌نیَت و دادگای كار وه‌ك پیَكهاته هه‌یه، به‌ڵام كیَشه‌یه‌كی ئه‌وتۆی ناچیَته به‌رده‌م و له‌ساڵیَكدا ته‌نیا 4 تا 10 داوا ده‌بینیَت. به‌شی دووه‌می راپۆرته‌كه راپرسییه‌كه كه‌تیایدا 16 پرسیار ئاراسته‌ی پاریَزه‌ران كراوه‌و 31%یان پیَیانوایه دادگا سه‌ربه‌خۆیه‌و برِیاری سه‌ربه‌خۆ ده‌دات، 41%یشیان به‌پیَچه‌وانه‌وه، 82%یان پیَیانوایه برِیاره‌كانی دادگا كاریگه‌ری حزبی له‌سه‌ره‌و دۆست و خزمایه‌تی 41%و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی 31%و 24%ی به‌شداربووانیش پیَیانوایه هیچ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ربرِیاره‌كانی دادگا نییه، 2%ی به‌شداربووان پیَیانوایه ئاستی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی به‌رزه‌و 56% پیَیان مامناوه‌ندییه‌و 40%یش پیَیانوایه ئاستی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی نزمه‌و هۆكاره‌كه‌شی نه‌بوونی یاسای گونجاو و باڵابوونی رۆڵی حزب و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌سانی به‌رپرس و عه‌شایه‌رییه. هه‌روه‌ها 46%ی به‌شداربووان دواكه‌وتنی داواكان له‌دادگا بۆ تایبه‌تمه‌ندی داواكه‌و 24% بۆ كه‌میی كاتی دادبینی و 25% به‌خۆدزینه‌وه له‌برِیاردانی هه‌ندیَك داوا‌و 54%یش بۆ زۆریی داوا‌و كه‌میی دادوه‌ره‌كانی ده‌گیَرِنه‌وه.
خاوه‌نى ئیمتیاز : د. فوئاد مه‌عسـوم سه‌رنووسه‌ر : كاوه محه‌مه‌د جێگرى سه‌رنووسه‌ر : شێركـۆ مه‌نگورِى
سكرتێرى نووسین: عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
Powered by IT-PUK 2008 © All rights reserved