ئێره داگره بۆ دابه‌زاندنی فۆنتی یونی‌کۆد
سكچوون و رشانه‌وه له‌شاره‌زوور زیادیكردووه
سامان سه‌رحه‌د به‌پیَی ئاماریَكی مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستیی زمناكۆ له‌شاره‌زوور كه‌ویَنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستانی نویَ كه‌وتووه، له‌ماوه‌ی مانگیَكی رابردوودا 903 حاڵه‌تی سكچوون و رشانه‌وه تۆماركراوه. د.ئاگرین عومه‌ر به‌رِیَوه‌به‌ری مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستیی زمناكۆ هه‌واڵه‌كه‌ی به‌رِاستزانی و به‌كوردستانی نویَ-ی راگه‌یاند: له‌ماوه‌ی 1 مانگدا لــه 1/6 تا 1/7، 903 هاووڵاتی سنووره‌كه تووشی نه‌خۆشیی سكچوون و رشانه‌وه بوون و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن روویان له‌مه‌ڵبه‌نده‌كه‌مان كردووه، منداڵانیش زۆرترین ریَژه‌ی تووشبووانن به‌م نه‌خۆشییه‌و 522 هاووڵاتییان له‌رِه‌گه‌زی نیَرن و 381 هاووڵاتیش له‌رِه‌گه‌زی میَن، وتیشی: هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌م نه‌خۆشییه به‌پله‌ی یه‌كه‌م به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رماو وشكه‌ساڵییه، هه‌روه‌ها پیسبوونی ئاو‌و ئاوه‌رِۆی سنووره‌كه هۆكاریَكی دیكه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌یه. ماجید محه‌مه‌د به‌رِیَوه‌به‌ری ئاوی قه‌زای شاره‌زوور جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه‌رِۆژانه كارمه‌ندانی به‌رِیَوه‌به‌ریَتییه‌كه‌یان كلۆر ده‌كه‌نه ئاوی خواردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌و هه‌فتانه‌ش نموونه‌ی ئاوه‌كه وه‌رده‌گیریَت و ده‌بریَت بۆ تاقیگه‌و تائیَستاش هیچ حاڵه‌تیَكی پیسبوون رووینه‌داوه، به‌ڵام ئه‌و به‌رِیَوه‌به‌ره ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه ئاوی كه‌متر به‌رده‌ده‌نه‌وه بۆ هاووڵاتیان، بۆیه ناچارن ئاو بكرِن، ئه‌و ئاوه‌ش مه‌رجی ته‌ندروستی تیَدانییه.
خاوه‌نى ئیمتیاز : د. فوئاد مه‌عسـوم سه‌رنووسه‌ر : كاوه محه‌مه‌د جێگرى سه‌رنووسه‌ر : شێركـۆ مه‌نگورِى
سكرتێرى نووسین: عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
Powered by IT-PUK 2008 © All rights reserved