ئێره داگره بۆ دابه‌زاندنی فۆنتی یونی‌کۆد
رۆژانه 1939 تاكسی هێڵه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار، له‌ناو سلێمانیدا كارده‌كه‌ن
غه‌مگین محه‌مه‌دو دونیا كه‌ریم رۆژانه زیاتر له1939 تاكسی له‌قه‌زاو ناحیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سلیَمانییه‌وه دیَنه ناو شاره‌وه بۆ كاركردن. لوقمان حه‌سه‌ن سه‌رۆكی سه‌ندیكای گواستنه‌وه‌ی سلیَمانی، به‌كوردستانی نویَ-ی راگه‌یاند: به‌هۆی كاركردنی ژماره‌یه‌كی زۆری تاكسی هیَڵه‌كانی قه‌زاو ناحیه‌كان له‌ناو شاری سلیَمانیدا تا كاتی گواستنه‌وه‌یان دیَت له‌هیَڵه‌كانی خۆیاندا بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار، بووه‌ته هۆی بوونی قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر له‌ناو شاردا، وتیشی: برِیارماندا به‌دروستكردنی ئارِمیَك بۆ جیاكردنه‌وه‌ی تاكسییه‌كانی ناوشار له‌ده‌ره‌وه‌ی شار. راشیگه‌یاند: رۆژانه زیاتر له1939 تاكسی له‌قه‌زاو ناحیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سلیَمانی دیَنه ناو شاره‌وه‌و 65%ی تاكسییه‌كانی هیَڵه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار مۆدیَل كۆنن و مۆدیَله‌كانیان پیَش ساڵی 1990نء زۆربه‌شیان له‌جۆری به‌رِازیلیء كرۆنان، وتیشی: دویَنیَ 17/7، له‌گه‌ڵ به‌رِیَوه‌به‌ری هاتوچۆی ناوشاری سلیَمانی و به‌رِیَوه‌به‌ری ئه‌ندازه‌ی هاتوچۆی سلیَمانی كۆبووینه‌وه بۆ برِیاردان له‌سه‌ر دیزاین و قه‌باره‌ی ئارِمه‌كه‌و دانانی له‌لای ده‌رگای چه‌پی تاكسییه‌كه.
خاوه‌نى ئیمتیاز : د. فوئاد مه‌عسـوم سه‌رنووسه‌ر : كاوه محه‌مه‌د جێگرى سه‌رنووسه‌ر : شێركـۆ مه‌نگورِى
سكرتێرى نووسین: عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
Powered by IT-PUK 2008 © All rights reserved