ئێره داگره بۆ دابه‌زاندنی فۆنتی یونی‌کۆد
كه‌ریم به‌حرى: ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریى سه‌ربه‌خۆ نییه فاروق جه‌میل: یاساى ده‌سه‌ڵاتى قه‌زایى بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى وه‌زاره‌تى داد بوو
هه‌ولێر/ سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر ئه‌نجومه‌نى قه‌زایى له‌كوردستان رووبه‌رِووى قه‌یرانێكی یاسایى ده‌بێته‌وه‌و وه‌زیرى دادیش رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى ناتوانرێت به‌پێى ئه‌م یاسایه‌ى ئێستا پێكبهێنرێت و هه‌ر رێگه‌یه‌كیش بگیرێته به‌ر بۆ پێكهێنانى ئه‌نجومه‌نه‌كه نایاسایى ده‌بێت، به‌وپێیه‌ى دامه‌زراندنی سه‌رۆكء جیَگره‌كانى و ئه‌ندامانى دیكه‌ى پیَویستى به 9 ئه‌ندام و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نى قه‌زایى هه‌یه، كه ئیَستا بوونیان نییه. به‌پیَى سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو ئه‌ندامانى دادگاى ته‌میزى كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان كردووه بۆئه‌وه‌ى پیَشنیارى به‌ته‌مه‌نترین دادوه‌رى دادگاى ته‌میز به‌پله‌به‌ندی بكه‌نء ره‌وانه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌ریَمی بكه‌ن تاوه‌كو دابمه‌زریَنریَن وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریىء سیَ جیَگرى، به‌ڵام به‌پیَى یاساى ده‌سه‌ڵاتى قه‌زایى 2007 مادده 33 برِگه‌ى (1) پیَویسته بۆ هه‌ر برِیاریَكی ئه‌نجومه‌نى قه‌زایى به‌زۆرینه‌ى ده‌نگى ¾ ى ئه‌ندامانى خودی ئه‌نجومه‌ن برِیارى لیَبدریَت، نه‌ك سه‌رۆكایه‌تى هه‌ریَمء هیچ ده‌سه‌ڵاتیَكی دیكه. له‌ئۆكتۆبه‌رى 2007 یاساى ده‌سه‌ڵاتى قه‌زایى له‌كوردستان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌رچوو، به‌پیَى یاساكه ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریى ده‌بیَته ده‌سه‌ڵاتیَكی سه‌ربه‌خۆو هیچ ده‌سه‌ڵاتء لایه‌نیَك ناتوانیَت ده‌ست له‌كاروبارى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته وه‌ربدات، هاوكات به‌پیَى ماده‌ى 47- برگه‌ى یه‌كه‌م دادوه‌ر ده‌بیَت له‌ته‌مه‌نى 65 ساڵى خانه‌نشین بكریَت، هه‌ر ئه‌و خاڵه‌ش بوو بووه هۆى مشتومرِیََكی زۆرى په‌رله‌مان، چونكه به‌پیَى ئه‌و مادده‌یه سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریىء جیَگریَكیء ئه‌ندامیَكی ئه‌نجومه‌ن له‌دواى ده‌رچونى یاساكه خانه‌نشینكران، هاوكات له1/7ى ئه‌مساڵیش یه‌كیَكی دیكه‌ش پیَویسته خانه‌نشینبكریَت، ئه‌وه بووه هۆى په‌ككه‌وتنى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریىء كه‌مبونه‌وه‌ى ژماره‌و نیسابى یاسایى بۆ كۆبونه‌وه‌كردنء برِیاردان. ئیَستا ته‌نها سه‌رۆكیَكی به‌وه‌كاله‌تء سه‌رۆكی دادگاى تیَهه‌ڵچونه‌وه‌ى سلیَمانىء هه‌ولیَرو سه‌رۆكی داواكارى گشتیى واته چوار ئه‌ندام بوونیان هه‌یه له‌ئه‌نجومه‌نى ده‌سه‌ڵاتى قه‌زایىء شه‌ش ئه‌ندامی بوونیان نییه، بۆیه ناتوانن به‌هیچ شیَوه‌یه‌ك هیچ برِیاریَك ده‌ربكه‌ن. به‌ر له‌ماوه‌یه‌كیش ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا زوبیَر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نى ده‌سه‌ڵاتى قه‌زایى به‌وه‌كاله‌ت كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌و سىَ ئه‌ندامه‌ى تر كرد‌و برِیاریاندا به‌دامه‌زراندنی سه‌رۆكی دادگاى تیَهه‌ڵچوونه‌وه‌ى دهۆكء كه‌ركوك، له‌كاتیَكدا به‌پیَى یاسا پیَویسته به‌لانی كه‌م له‌و 10 ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى قه‌زایى كه‌به‌پیَى یاسا دیاریكراوه، 7 ئه‌ندام ئاماده‌ى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌ن ببنء به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ برِیار له‌سه‌ر دامه‌زراندنه‌كه بده‌ن دواتر پیَشنیارى بكه‌ن بۆ سه‌رۆكی هه‌ریَم تاوه‌كو برِیاره‌كه ئیمزا بكات. فاروق جه‌میل وه‌زیرى داد پیَى وابوو ئه‌و كاره‌ى ئه‌نجومه‌نى قه‌زا كه نیسابى یاسایى ته‌واو نییه پیَچه‌وانه‌ى ئه‌و یاساییه كه ساڵى پار له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌ركراوه. برِیاربوو له‌سه‌ر ئه‌و له‌یاسا لادانه‌ى ئه‌نجومه‌نى قه‌زایى، یه‌كیَتى دادوه‌ران به‌یاننامه‌و پرۆتیَستۆى ئه‌و برِیاره‌ى ئه‌نجومه‌نى قه‌زا بكاتء بۆئه‌م مه‌به‌سته چه‌ند جاریَك كۆبوونه‌وه‌یان سازكرد، به‌ڵام دواتر بیَده‌نگ بوونء هیچ هه‌ڵویَستیَكیان نه‌بوو، به‌وته‌ى چاودیَران هۆكاره‌كه‌ى گوشارى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كیَتیه‌كه بووه بۆته هۆى بیَده‌نگ بوونى دادوه‌ران. ئیَمه ویستمان هه‌ڵویَستى ئه‌نجومه‌نى قه‌زا له‌مه‌رِ ئه‌و چه‌قینه‌ى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى وه‌رگرین، به‌ڵام ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا زوبیَر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نى قه‌زا به‌وه‌كاله‌ت ئاماده‌نه‌بوو قسه بكات. ره‌وانه‌كردنی ناوى چوار كه‌س بۆ سه‌رۆكایه‌تى هه‌ریَم وه‌ك كاندید بۆ سه‌رۆكء سىَ جیَگرى ئه‌نجومه‌نى قه‌زایى بۆ سه‌رۆكی هه‌ریَم تاوه‌كو برِیارلیَبدات، ره‌نگه نارِه‌زاییه‌كی توندی دادوه‌رانء یاسا ناسانی لیَبكه‌ویَته‌وه، چونكه پیَیان وایه ئه‌و كاره پیَشیَلكردنی یاسایه له‌لایه‌ن خودی ده‌زگاى دادوه‌رىء ئه‌مه‌ش كیَشه‌یه‌كی گه‌وره ده‌هیَنیَته پیَشه‌وه‌و گومان له‌هه‌موو شتیَك ده‌كریَت. به‌پیَى یاساى ده‌سه‌ڵاتى قه‌زایى (ژماره 30 ساڵى 2007- 3/10/2007)، دادوه‌رى له‌كوردستان سه‌ربه‌خۆیه‌و هیچ كه‌سیَك ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ردا نییه‌و ئه‌نجومه‌نى قه‌زاش ته‌واو سه‌ربه‌خۆیه‌و بودجه‌كه‌یشی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى قه‌زا دیاریده‌كریَت و ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كریَت بۆ برِیارلیَدانى. فاروق جه‌میل وه‌زیرى داد ره‌خنه‌ى توندی له‌یاساى ده‌سه‌ڵاتى قه‌زایى گرتء پیَى وابوو یاسایه‌كی ناته‌واوه‌و له‌كاتى ده‌رچونى یاساكه‌شدا دادوه‌رانء یاساناسان ره‌خنه‌ى زۆریان له‌یاساكه گرتء یاداشتیان به‌رزكرده‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تى هه‌ریَم، به‌ڵام یاساكه له‌دواى 5 رۆژ له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى هه‌ریَم په‌سندكرا. وه‌زیرى داد ده‌یگوت بۆ یاساى رۆژنامه‌نوسان له‌گه‌ڵ نارِه‌زایى رۆژنامه‌نوسان سه‌رۆكایه‌تى هه‌ریَم یاساكه‌ى گه‌رِانده‌وه‌و ئیمزاى نه‌كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ نارِه‌زایى دادوه‌ران ئه‌م یاسایه ئیمزاكراو برِیارى لیَدرا، گوتیشی: نه‌ده‌بوو سه‌رۆكی هه‌ریَم ئیمزاى بكات به‌و شیَوه‌یه‌ى ئیَستاى. ئه‌و پیَى وابوو مه‌سه‌له‌كه برِیاریَكی سیاسی بووه‌و وتى: حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه وه‌ك حه‌قیقه‌تیَك باسبكه‌م. وه‌زیرى داد روونیكرده‌وه كه بۆ دامه‌زراندانى ئه‌نجومه‌نى قه‌زایى پیَویست ده‌كات یاسایى ده‌سه‌ڵاتى قه‌زایى گۆرِانكاری تیَدا بكریَت پیَى وابوو ئه‌و یاسایه‌ى ئیَستا پرِه له‌كه‌موكورِىء وتى: من پیَم وایه ده‌ركردنى یاساكه له‌پیَناو كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى وه‌زاره‌تى داد بوو، گوتیشی ناكرىَ به‌بىَ گۆرِانكارى یاساى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى، ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى بتوانیَت سه‌رۆكء جیَگره‌كانى دامه‌زریَنیَت، چونكه پیَویسته بۆ هه‌ر دامه‌زاندنیَك كه په‌یوه‌ندی به‌ئه‌نجومه‌نى قه‌زایى یان دادگاى ته‌میز هه‌بیَت ئه‌نجومه‌نى قه‌زایى خۆى ده‌نگی له‌سه‌ر بدات. له‌لایه‌كی دیكه سه‌رچاوه‌یه‌ك كه نه‌یویست ناوى بڵاوبكه‌ینه‌وه، به‌كوردستانى نویَى راگه‌یاند: جگه له‌كه‌موكورِییه‌كان له‌نیَو یاساكه هه‌یه له‌و خاڵه‌ى په‌یوه‌ندی به‌خانه‌نشینى دادوه‌ره‌وه هه‌یه، چه‌ند لایه‌نیَك له‌نیَو په‌رله‌مانء ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان گوشارى زۆریانكردووه بۆ خانه‌نشینبونى سه‌رۆكء جیَگرى پیَشوى سه‌رۆكی دادگاى ته‌میز كه به‌پیَى یاساكه ده‌بنه سه‌رۆكء جیَگرى ده‌سه‌ڵاتى قه‌زایى له‌كوردستان، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه هۆكارى گوشار بۆ خانه‌نشینى سه‌رۆكء جیَگرى پیَشوى دادگاى ته‌میزى روننه‌كرده‌وه. له‌لایه‌كی دیكه به‌پیَى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى قه‌زایى به‌پیَى یاسا سه‌ربه‌خۆیه‌و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌ده‌سه‌ڵاتی جیَبه‌جیَكردنه‌وه نه‌ماوه، به‌ڵام نوسراوه‌كانیان ئاراسته‌ى حكومه‌ت ده‌كه‌ن بۆ هه‌ندیَ كاروبار ئه‌وه‌ش دیسان كیَشه‌یه‌كی یاسایى بۆ ئه‌نجومه‌نى قه‌زایى دروستده‌كات. كه‌ریم به‌حرى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان ره‌خنه‌ى توندى له‌ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له‌كوردستان گرتء پیَى وابوو تائیَستا ده‌سه‌ڵاتى دادگا له‌كوردستان نه‌یتوانیوه وه‌ك پیَویست سه‌ربه‌خۆ بیَتء جیَى متمانه بیَت، تائیَستاش له‌ژیَر كاریگه‌رى سیَبه‌رى حكومه‌ت دایه، گوتیشی داوا له‌سه‌ركردایه‌تى سیاسیء لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌م رۆڵى زیاتر بدریَت به‌ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى تاوه‌كو له‌و بارودۆخء گیَژاوه‌ى تیَى كه‌وتووه ده‌ربازى بیَت. كه‌ریم به‌حرى پیَى سه‌یر بوو سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى نوسراو بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ى لیَكۆڵیاریَكی دادیىء گوتى ئه‌وه ئه‌وكاره له‌ده‌سه‌ڵاتى خۆیه‌تى، چونكه ده‌سه‌ڵاتى قه‌زایى له‌كوردستان وه‌ك ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیكه‌ى وه‌ك په‌رله‌مانء ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ته‌واو سه‌ربه‌خۆیه‌و ده‌سه‌ڵاتى خۆى هه‌یه بۆ برِیاردان. ئه‌و وتى: ده‌سه‌ڵاتى قه‌زایى په‌یوه‌ندی به‌وه‌زاره‌تى داده‌وه نه‌ماوه، به‌ڵام سه‌یره ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌بودجه‌ى 2008 كه ناردبوى بۆ په‌رله‌مان، بودجه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى قه‌زایى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى داد تیَكه‌ڵكردبوو، ئیَمه‌ش له‌په‌رله‌مان نارِه‌زاییمان ده‌ربرِی، چونكه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سه‌ربه‌خۆیه، ئینجا بودجه‌كه جیاكرایه‌وه، گوتیشى ئه‌و كاره‌ى حكومه‌ت جیَى سه‌رنجی ئیَمه بووه. هاوكات تائیَستا سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى نوسراو بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌كات بۆ فه‌رماندان له‌سه‌ر هه‌ر گۆرِانكاریه‌كی قه‌زا، ئه‌وه‌ش پیَچه‌وانه‌ى یاساى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریه له‌كوردستان، وه‌ك له18/3/2008 نوسراویَك به‌ژماره 558 كه سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى كردووه داوا ده‌كات فه‌رمانبدات بۆ گواستنه‌وه‌ى لیَكوڵیاریَكی دادوه‌رى له‌شویَنیَكه‌وه بۆ شویَنیَكی دیكه. فاروق جه‌میل وه‌زیرى داد به‌كوردستانى نویَى راگه‌یاند: ده‌ركردنى یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌ده‌سه‌ڵاتى قه‌زایىء جیاكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له‌ده‌سه‌ڵاته‌كانى دیكه بۆ سه‌ربه‌خۆبونى قه‌زا بوو له‌كوردستان (له‌راستیدا ئه‌و یاسایه ده‌رچوو بۆئه‌وه بوو سه‌ربه‌خۆیى ته‌واوه‌تی بدریَته قه‌زا له‌كوردستان، به‌ڵام به‌پیَچه‌وانه‌وه ئه‌و یاسایه تیَكیداوه، چونكه كه‌موكورِى زۆرى تیَدایه). ئه‌نجومه‌نى قه‌زا له‌كوردستان سه‌ربه‌خۆیى ته‌واوه‌تى پیَدراوه به‌پیَى ئه‌و یاسا نویَیه‌ى له 2007 له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌رچووه، فاروق جه‌میل وه‌زیرى داد رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئه‌و نوسراوه راست بیَتء ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى ره‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى كردبیَت ئه‌وا كاریَكه به‌روونى پیَچه‌وانه‌ى یاسایه، چونكه ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نى قه‌زا ده‌سه‌ڵاتیَكی سه‌ربه‌خۆیه. وه‌زیرى داد وتى: ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نى قه‌زا ئه‌و كاره‌ى كردبیَت، ئه‌وا چ باوه‌رِیَكت به‌و قه‌زایه‌و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى بیَت. كه‌ریم به‌حری ئه‌ندامی لیژنه‌ى یاسایى پیَى سه‌یربوو ئه‌نجومه‌نى قه‌زا ئه‌و نوسراوه‌ى بۆ حكومه‌ت كردووه‌و پیَى وابوو ئه‌وكاره پیَچه‌وانه‌ى یاسایه.
خاوه‌نى ئیمتیاز : د. فوئاد مه‌عسـوم سه‌رنووسه‌ر : كاوه محه‌مه‌د جێگرى سه‌رنووسه‌ر : شێركـۆ مه‌نگورِى
سكرتێرى نووسین: عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
Powered by IT-PUK 2008 © All rights reserved