ئێره داگره بۆ دابه‌زاندنی فۆنتی یونی‌کۆد
یه‌ك بنكه‌ى ته‌ندروستیی چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى سآ ناحیه ده‌كات!
كه‌می ده‌رمان له مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی ته‌كیه هاوولاَتیانی شارۆچكه‌كه‌ى نیگه‌رانكردووه، له‌مباره‌یه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و نه‌خۆشانه‌ی سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی ته‌كیه ده‌كه‌ن نارِازین به‌رامبه‌ر ئه‌و برِه ده‌رمانه‌ی ده‌یاندریَتیَ بۆ چاره‌سه‌رو ده‌ڵیَن: راسته‌وخۆ له‌مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی ته‌كیه‌وه پزیشكه‌كان ده‌ماننیَرن بۆ ده‌رمانخانه‌كانی ده‌ره‌وه‌و به‌پاره زۆربه‌ی داوو ده‌رمانه‌كان ده‌كرِین. بۆ به‌دواداچوونی سكالاَو وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هاوولاَتیان دكتۆر ریََبوار عه‌بدولقادر به‌رِیَوه‌به‌ری مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی ته‌كیه وتی: ئه‌گه‌رچی ئیَره مه‌ڵبه‌ندیَكی ته‌ندروستیه به‌لاَم 24 سه‌عاتكراوه‌یه‌و ده‌وام ده‌كه‌ین و جگه له‌دانیشتوانی ته‌كیه و 22 گوندی ده‌وروبه‌ری، ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌رو بازیان و گونده‌كانیشیان بۆ چاره‌سه‌ر روومان تیَده‌كه‌ن و رۆژانه زیاتر له400 نه‌خۆش سه‌ردانمان ده‌كه‌ن، ئه‌م ریَژه‌یه‌ش خه‌یالاَویه‌و ئه‌و ده‌رمانانه‌ی ده‌دریَنه مه‌ڵبه‌نده‌كه‌مان گه‌ر ده‌ستی پیَوه نه‌گرین له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا ته‌واو ده‌بیَت، ناچار به‌پیَی خشته‌یه‌ك ده‌رمانه‌كه به‌سه‌ر مانگه‌كه‌دا دابه‌ش ده‌كه‌ین و هه‌ندیَ جۆری پیَداویستیش هه‌رخۆی زۆر كه‌مه‌و ناچار به‌نه‌خۆشه‌كان ده‌ڵیَین له‌ده‌ره‌وه بیكرِن، ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه مه‌ڵبه‌نده‌كه‌یان له‌زۆربه‌ی مه‌ڵبه‌نده‌كانی تر زیاتر ده‌رمانی ده‌دریَتىَ به‌لاَم زۆری نه‌خۆشه‌كان وایكردووه ته‌نگژه‌ی كه‌می ده‌رمان دروست ببیَت. ته‌كیه/ دارا مه‌حمود
خاوه‌نى ئیمتیاز : د. فوئاد مه‌عسـوم سه‌رنووسه‌ر : كاوه محه‌مه‌د جێگرى سه‌رنووسه‌ر : شێركـۆ مه‌نگورِى
سكرتێرى نووسین: عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
Powered by IT-PUK 2008 © All rights reserved