ئێره داگره بۆ دابه‌زاندنی فۆنتی یونی‌کۆد
بۆچی ده‌ستگیركردنی كارازیج گرنگ بوو؟
فاروق عه‌بدول دوای (13) ساڵ تێپه‌رِبوون به‌سه‌ر خۆشاردنه‌وه‌یدا، سه‌ره‌نجام به‌ره به‌یانی 22/7 ده‌سه‌ڵاتدارانی سربیا رادۆڤان كارازیج-ی رێبه‌ری پێشووی سربه‌كانی بۆسنه‌و تۆمه‌تبار به ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ و كۆمه‌ڵكوژی دژی موسڵمانه‌كانی بۆسنه له‌ساڵانی 1992 بۆ 1995 ده‌ستگیركراو دوابه‌دوای ده‌ستگیركردنه‌كه‌شی بۆ لیَكۆڵینه‌وه‌و دادگاییكردنی ره‌وانه‌ی دادگای سزادانی نیَوده‌وڵه‌تیی له‌لاهای كرا. *ده‌ستگیركردنی تاوانباریَكی وه‌كو كارازیج كه له‌دوای ریَككه‌وتننامه‌ی دایتۆن كه كۆتایی به‌جه‌نگی ناوخۆی بۆسنه هیَنا، وڵاتی سربیای خستبووه ژیَر گومانه‌وه كه‌داڵده‌ی گه‌وره‌ترین تاوانباری دژی مرۆڤایه‌تیداوه‌و هه‌رئه‌مه‌ش بوو وایكردبوو كه گوشاریَكی نیَوده‌وڵه‌تی زیاتر بكریَته سه‌ر سربیا بۆ ده‌ستگیركردنی، چونكه به‌ده‌ستگیركردنی ناوبراو جگه له‌وه‌ی پله‌و پایه‌ی دادگای لاهای له‌سه‌ر ئاستی جیهانی زیاتر به‌رزده‌كاته‌وه، متمانه‌یه‌كی به‌هیَزیشه بۆ كۆمه‌ڵی نیَوده‌وڵه‌تی كه بتوانن به ئاسانی و به‌بیَ بوونی هیچ كیَشه‌و گرفتیَك فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌ربكه‌ن كه ماوه‌یه‌كی زۆره ده‌ستیان به‌خویَنی هاووڵاتیانی وڵاته‌كانیان سووربووه‌و به به‌رچاوی كۆمه‌ڵی نیَوده‌وڵه‌تییه‌وه رۆژانه تاوانی هاوشیَوه‌ی كارازیج و چه‌ندین سه‌ركرده‌ی تر كه‌هه‌ندیَكیان پیَشتر دادگایكرابوون و هه‌ندیَكیشیان هیَشتا هه‌ر له‌سه‌ر ریَگه‌ی كارازیج به‌رده‌وامن تاوانی گه‌وره‌و مه‌ترسیدار ئه‌نجامده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمیَنیَت كه هه‌رچه‌نده تاوانباران بتوانن بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیش خۆیان له‌حوكمی دادگا بشارنه‌وه سه‌رئه‌نجام ده‌بیَت سزای كرده‌وه‌كانیان وه‌ربگرن. *ده‌ستگیركردنی كارازیج له‌كاتیَكدایه كه‌چه‌ند رۆژیَكه داواكاری گشتی له‌دادگای تاوانی نیَوده‌وڵه‌تی داوایه‌كی له‌دژی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر سه‌رۆكی سودان به‌رزكردۆته‌وه‌و به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوان دژی مرۆڤایه‌تی له‌هه‌ریَمی دارفور داوای ده‌ستگیركردنی ده‌كه‌ن. گومانی تیَدانییه كه‌ده‌ستگیركردنی كارازیج كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بیَت بۆ سه‌ر چرِكردنه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كان به‌ئارِاسته‌ی ده‌ستگیركردنی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر، چونكه به‌پیَی ئه‌و زانیارییانه‌ی لای كۆمه‌ڵی نیَوده‌وڵه‌تی هه‌یه ده‌یسه‌لمیَنن كه‌سه‌رۆكی سودانیش به‌پشتیوانیكردنی چه‌ند میلیشیایه‌ك هه‌مان تاوانی له‌هه‌ریَمی دارفور ئه‌نجامدابیَت، ئه‌مه‌ش ریَگا خۆشكه‌ره بۆ خستنه‌رِووی سه‌رجه‌م ئه‌و دۆسیانه‌ی كه‌كارازیجی پیَ تۆمه‌تبار كراوه‌و به‌راوردكردنی له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له‌سه‌ر سه‌رۆكی سودان كۆكراوه‌ته‌وه‌و دوای تاوتویَكردنی ره‌نگه به‌ماوه‌یه‌كی كورت دادگا بگاته برِیاری كۆتایی له‌سه‌ر كۆتایهیَنان به قه‌یران و نه‌هامه‌تییه‌كانی هه‌ریَمی دارفور كه سه‌رۆكی سودانی پیَی تۆمه‌تبار كراوه. *هه‌روه‌ها ده‌ستگیركردنی كارازیج هه‌نگاویَكی گرنگ و خاڵیَكی وه‌رچه‌رخانه له‌میَژووی سربیادا به‌تایبه‌ت كه له‌و ماوه‌یه‌دا حكومه‌تی سربیا له‌ژیَر گوشاریَكی توندی كۆمه‌ڵی نیَو ده‌وڵه‌تیدا بووه، ئه‌مه بیَجگه له‌وه‌ی كه‌مه‌رجی به ئه‌ندامی سربیا له‌یه‌كیَتی ئه‌وروپا په‌یوه‌ستكرابوو به ده‌ستگیركردن و ته‌سلیمكردنی كارازیج، به‌تایبه‌تی له‌دوای راگه‌یاندنی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی به‌ماوه‌یه‌كی كورت خافیَر سۆلانا ریَكخه‌ری كاروباری یه‌كیَتی ئه‌وروپا راسته‌وخۆ له‌باره‌گای یه‌كیَتییه‌كه‌وه رایگه‌یاند: كه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی سربیاو ته‌سلیمكردنی كارازیج به‌دادگای تاوانی نیَوده‌وڵه‌تی، حكومه‌تی سربیا له‌یه‌كیَتی ئه‌وروپا نزیكده‌كاته‌وه، به‌مه‌ش ئه‌گه‌ر هاتوو سربیا پیَینایه ناو یه‌كیَتیه‌كه‌وه ده‌روازه‌یه‌كی گرنگی ئابووری و سیاسی به‌رِووی خۆیدا ده‌كاته‌وه‌و واده‌كات له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا پیَگه‌و قورسایی حكومه‌ت به‌لگراد له‌سه‌ر ئاستی جیهانی بۆ قۆناغیَكی نویَ ئاماده بكات. ده‌كریَت بووتریَت كه رادۆڤان كارازیج سه‌ركرده‌ی پیَشووی سربه‌كانی بۆسنه له‌نیَوان ساڵانی 1992 تا ساڵی 1995 جه‌نگیَكی خویَناوی له‌بۆسنه به‌رپاكردو به‌ته‌نها له‌هه‌ریَمی سربرینیچا كه‌دانیشتوانه‌كه‌ی موسڵمان بوون زیاتر (8) هه‌زار منداڵ و ژن و پیرو گه‌نجی له‌ناوبرد.
خاوه‌نى ئیمتیاز : د. فوئاد مه‌عسـوم سه‌رنووسه‌ر : كاوه محه‌مه‌د جێگرى سه‌رنووسه‌ر : شێركـۆ مه‌نگورِى
سكرتێرى نووسین: عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
Powered by IT-PUK 2008 © All rights reserved