له عه‌ره‌بییه‌وه: نه‌رمین عوسمان محه‌مه‌د
له‌م رۆژانه‌دا دووباره رۆمانی 1984ی جۆرج ئۆروێڵ ده‌خوێنمه‌وه و تێبینی شتێكی زۆر نامۆم كرد، ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو وێڕای ئه‌وه‌ی رووداو و كاره‌كته‌ره‌كانم بیركه‌وته‌وه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له دیالۆگه‌كانی نێو رۆمانه‌كه‌م هاته‌وه یاد، به‌ڵام كاردانه‌وه‌م به‌رامبه‌ر رۆمانه‌كه ته‌واو جیاوازبوو له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م.
كاردانه‌وه‌كه‌م به‌جۆرێك بوو وای لێكردم پرسیار له دووباره خوێندنه‌وه‌كه‌م بكه‌م. چونكه له‌سه‌رده‌مێكدا ده‌ردی ئالووه‌ده‌بوون به‌كۆكردنه‌وه‌ی كتێب زۆر به‌ربڵاوه به‌ده‌گمه‌ن بیرۆكه‌ی دووباره خوێندنه‌وه به‌رگوێمان ده‌كه‌وێت و به‌جۆرێك مامه‌ڵه‌ی كتێبه‌كان ده‌كه‌ین كۆتاییمان به خوێندنه‌وه‌یان هێنا ئیتر كۆتاییان پێدێت له‌لامان به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌هایه‌ك بگرێته‌خۆی. ئه‌و به‌هایه تێپه‌ڕێنێت له‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌مماندا دۆزیومانه‌ته‌وه. به‌ڵام به‌م بۆچوونه‌مان خاڵی كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر پڕۆسه‌ی خوێندنه‌وه فه‌رامۆش ده‌كه‌ین، چونكه كتێبه‌كه ته‌نها نیوه‌ی پڕۆسه‌كه پێكده‌هێنێت و خوێنه‌ری به‌توانا مه‌عریفه و خه‌یاڵ و دۆخه ده‌روونییه‌كه‌ی نیوه‌كه‌ی دیكه‌ی پڕۆسه‌كه پێكده‌هێنێت. بۆیه پێتوایه رۆمانێكی جیاواز ده‌خوێنیته‌وه هه‌موو كاتێك بۆ جاری دووه‌م كتێبێك ده‌خوێنیته‌وه.
له‌م خاڵانه‌ی داهاتوودا چه‌ند سوودێكی به‌رچاو باس ده‌كه‌م له‌كاتی دووباره خوێندنه‌وه‌ی رۆمانی 1984 دا تێبینیم كرد:
فۆكه‌س له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كان بێت:
له‌وانه‌یه سه‌رنجڕاكێشی له چیرۆكه‌كه‌دا چاوپۆشیت پێبكات له ئاست هه‌ندێك ورده‌كاریی بچووك چاودێریكردنیان قورسه به‌تایبه‌تی تۆ یه‌كه‌م جارته به‌ر ئه‌و ورده‌كارییانه ده‌كه‌ویت و زانیاری ته‌واوت له‌باره‌یانه‌وه نییه. ئه‌گه‌ر هاتو چیرۆكه‌كه شۆكهێنه‌ربێت وه‌كو چیرۆكی 1984به‌ڵام كاتێك چیرۆكێك ده‌خوێنینه‌وه، رووداوه‌كانی له‌وه‌وپێش ده‌زانیت ئه‌وا دۆخت له ته‌نها سه‌ردانكه‌رێكه‌وه بۆ جیهانی ئه‌و چیرۆكه ده‌گۆڕدرێت بۆ لێكۆڵه‌رێك، كه گشت كه‌شه‌كانی ئه‌و جیهانه ده‌زانێت بۆیه به‌هه‌موو تواناكانییه‌وه فۆكه‌س ده‌خاته‌سه‌ر چوونه نێو قووڵایی چوارچێوه شاردراوه‌كه‌یه‌وه.
بۆنموونه نووسه‌ر وه‌سفی گرته‌یه‌ك ده‌كات، پاڵه‌وانی رۆمانه‌كه وتستۆن سمیس بینیویه‌تی گرته‌ی ژنێك گۆرانییه‌ك ده‌چڕێت وشه‌كانی مردوون و هیچ واتایه‌كی نییه و له‌لایه‌ن ئامێرێكی ئه‌لكترۆنییه‌وه نووسراوه به‌ناوی (رێكخه‌ر)ه‌وه شیعر رێكده‌خات به‌بێ هیچ ده‌ستێوه‌ردانێكی مرۆیی. گێڕه‌ره‌وه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه كۆمێنت له‌سه‌ر گۆرانی چڕینی ژنه‌كه ده‌دات و ده‌ڵێت: (به‌ڵام ژنه‌كه به جۆرێك گۆرانییه‌كه‌ی ده‌چڕی ژیانی سه‌ر له‌نوێ به‌خشیبۆوه به وشه‌كانی ئه‌مه‌ش وایكردبوو ئه‌م توڕه‌هاته غه‌مگینانه بگۆڕدرێت بۆ چه‌ند ده‌نگێك مایه‌ی خۆشیبه‌خشین بن كه گوێیان لێده‌گریت.
ئه‌م گرته‌یه له خوێندنه‌وه‌ی دوه‌ممدا هستم پێكرد و ئاگام لێینه‌بوو له خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا هه‌رچه‌نده گرته‌یه‌كی سانابوو و درێژییه‌كه‌ی له چاره‌كه لاپه‌ڕه‌یه‌ك تێنه‌ده‌په‌ڕی، ئه‌و گرته‌یه له‌چپه‌یه‌كی نه‌رمونیان له ناوه‌ڕاستی هاواری به‌رده‌وامی رووداوه‌كانی رۆمانه‌كه ده‌چوو بێجگه له‌وه‌ی لێهاتبوو به‌شێوازێكی ته‌واو جیاواز ده‌خوێندرایه‌وه له دوای مشتومڕی ژیری ده‌ستكرد و ئه‌گه‌ری جێگا گرتنه‌وه‌ی بۆ هونه‌رمه‌ندان.
*ئاله‌نگاری دیدی یه‌كه‌مت بكه:
یه‌كێك له خوێندنه‌وه‌كانی رۆمانی 1984ده‌ڵێت ئه‌و رۆمانه رۆمانێكی كۆمێدی گاڵته‌جاڕ پڕه له چه‌ندین وه‌سفی كاریكاتێریانه‌ی مه‌به‌ستدار، ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه ته‌واو دژه له‌گه‌ڵ لێكدانه‌وی من بۆ ئه‌و رۆمانه غه‌مگینه خاوه‌ن كۆتایییه ره‌شبینه‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له خوێندنه‌وه‌ی دووه‌ممدا ده‌رفه‌تێك ده‌دۆزمه‌وه بۆ ئاله‌نگاری تێگه‌یشتنه‌كه‌م و خوێندنه‌وه‌ی له‌دیدێكی دیكه‌وه له دوای خوێندنه‌وه‌ی كاره‌كانی دیكه‌ی نووسه‌ره‌كه و چه‌ند كارێكی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی رۆمانه‌كه و خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند شیكارییه‌كی جیاواز سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی. راسته من تاوه‌كو ئێستا هیچ كۆمیدیایه‌كم له رۆمانه‌كه‌دا به‌دی نه‌كرد به‌ڵام ده‌ستم به دروستكردنی رایه‌كی دیكه كرد له‌سه‌ر رۆمانه‌كه وه‌كو هۆشدارییه‌كی موباله‌غه تێداكراو به‌مه‌به‌ست بۆ داهاتوویه‌ك نووسه‌ر هه‌ستی به‌كه‌می ئه‌گه‌ری روودانی كردووه هه‌ر وه‌كو چۆن نووسیویه‌تی و ئه‌م رایه‌ش له خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا دروستنه‌بوو!.
*گه‌ڕان به‌دوای هه‌ستی یه‌كه‌مدا:
له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌خوێنه‌راندا هاوبه‌شی هه‌ست به سه‌رسوڕمان ده‌كه‌م له‌دوای لێبوونه‌وه‌یان له خوێندنه‌وه‌ی رۆمانی 1984 به‌ش به‌حاڵی خۆم ئه‌بڵه‌ق بوونی خۆم و روانیینه پڕ خه‌مۆكیه‌كانی خۆمم له‌یاده كاتێك ده‌مڕوانیه به‌رگه خۆڵه‌مێشییه‌كه‌ی كتێبه‌كه له‌كاتێكدا په‌نجه‌كانم توندی كتێبه‌كه‌یان گرتبوو تاوه‌كو به‌جوانی دایبخه‌ن وه‌كو ئه‌وه‌ی ترسم هه‌بێت له‌هاتنه ده‌ره‌وه‌ی براگه‌وره‌كه به‌كتوپڕی له‌نێوان لاپه‌ڕه‌كانی كتێبه‌كه‌وه، وێڕای خه‌مناكی هه‌سته‌كانم، به‌ڵام من هێشتا له گه‌ڕانێكی به‌رده‌وامدام تاوه‌كو سه‌رله‌نوێ له‌و هه‌سته‌دا بژیم. گه‌ڕان به‌دوای هه‌ستێكدا به‌داخه‌وه دووباره نابێته‌وه، چونكه خوێندنه‌وه‌یه‌كه ئه‌زموونێكی ته‌واو جیاوازه، پشت به‌چه‌ند پێوه‌رێكی زه‌مه‌نی و مه‌عریفی ده‌به‌ستێت، ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین مه‌حاڵی ده‌كات.
راسته ئه‌زموونی یه‌كه‌م له‌وانه‌یه وه‌كو خۆی دووباره نه‌كرێته‌وه، به‌ڵام هۆكارێكی دیكه هه‌یه له‌مه‌دا بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی خوێندنه‌وه، چونكه له گه‌ڕان به‌دوای هه‌ستی یه‌كه‌مدا هه‌ستێكی نوێ ده‌دۆزیته‌وه ئه‌زموونێكی خوێندنه‌وه‌ی فروانتر و پڕ تێڕوانینتر له ئه‌زموونی یه‌كه‌م دێنێته كایه‌وه.
*دووباره بخوێنه‌ره‌وه:
ئه‌گه‌ر هاتوو له ماوه‌یه‌كی زۆره‌وه خوێندنه‌وه‌ی كتێبێكت دووباره نه‌كردبووه‌وه، ئه‌وا هانتده‌ده‌م كتێبی داهاتووت كتێبێكی نوێ نه‌بێت، به‌ڵكو كتێبێكی تایبه‌ت هه‌ڵبژێره و سه‌رله‌نوێ بچۆره‌وه نێو قووڵایی جیهانی ئه‌و كتێبه. چه‌ند ره‌هه‌ندێكی نوێ ده‌دۆزیته‌وه كه تێگه‌یشتنت له كتێبه‌كه قووڵتر ده‌كات و رێگه‌ت پێده‌دات چه‌ند ورده‌كارییه‌ك و واتایه‌كی دیكه‌ی كتێبه‌كه بدۆزیته‌وه، چه‌ند ره‌هه‌ندێك كه به‌سه‌رتا تێپه‌ڕیوه له خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕ له جۆش‌وخرۆش و چاودێریدا. بێگومان ناواخنی كتێبه‌كه جیاواز نابێت به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ گۆڕاویت ده‌بینیت هه‌میشه تێگه‌یشتنت بۆی ده‌گۆڕێت چونكه ئه‌گه‌ر دووباره‌كردنه‌وه‌ی خوێندنه‌وه ته‌نها تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك نه‌بێت جیاوازی تێگه‌یشتنت وپه‌ره‌پێدانی تواناكانی خوێندنه‌وه‌ت زیاد ده‌كات ئه‌وه به‌شی ده‌كرد. ناشزانیت له‌وانه‌یه كۆمیدیا و گاڵته‌جاڕی له رۆمانێكی ره‌شبینانه‌ی وه‌كو 1984دا بدۆزیته‌وه.
سه‌رچاوه:
گۆڤاریalyamamahonline.com
ژماره 2778 ی رۆژی 5/10/2023