بە هۆی نەمانی ئاسایشی بازرگانییەوە نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

10:58 - 2024-01-28
ئابووری
166 جار خوێندراوەتەوە



بە هۆی ئاڵۆزییە سیاسی و سەربازییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە. هاوکات بە هۆی بۆردومانی رێڕەوە ئاوییەکانی دەریای سوور لەلایەن گروپە چەکدارەکان لە یەمەن، ئاسایشی بازرگانی بە تەواوی کەوتووەتە مەترسییەوە.
بە جۆرێک ئێستا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 83 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هەروەها بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی 78 دۆلار مامەڵەی پێودەکرێت و ئەو نرخانە چەند رۆژێکە وا بە بەرزی ماونەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان