داهێنانی زمانی شیعری به‌دیارترین بابه‌تی ئه‌ده‌بی داده‌نرێت، به‌وه‌ی په‌یامێكه و ده‌ره‌نجامی هه‌ڵچوونی ناخی ده‌قنووسه و داهێنانی لێ دێته ئاراوه، هه‌روه‌ها له‌كاتی چۆنێتی به‌رجه‌سته‌كردنی داهێنانی شیعریدا، ده‌كرێت شاعیر یه‌كسه‌ر په‌یامه نوێیه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت، له‌لایه‌كی تره‌وه داهێنان وه‌كو به‌رهه‌مێكی رۆشنبیری و نوێگه‌ری داده‌نرێت.
قسه‌كردن له‌باره‌ی داهێنانی زمان و به‌ته‌كنیككردنی ده‌ق لای سه‌باح ره‌نجده‌ر، قسه‌كردنه له‌سه‌ر پێویستییه ئه‌ده‌بییه‌كان، وه‌كو دڵنیاكردنی دیوی به‌رهه‌مێك له‌گه‌ڵ هاوشێوه‌كه‌ی، یان ده‌كرێت پێگه‌یه‌ك بێت بۆ داهێنانی فۆرمێك له‌و بابه‌تانانه كه نیشانه‌ی به‌رهه‌مێكی نوێیه، یان كاریگه‌ریی ده‌قێكه له‌سه‌رخوێنه‌ر.
كه داشبه‌زێته ناو گۆم
تریفه له خوێنی مرۆڤدا ده‌خنكێت
به‌ناو گۆرانییه‌كی دڵخۆشدا دێت
لاسكه‌گیایه‌ك له دووتوێی كتێبی
هه‌واڵه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كانی جیهان داده‌نێت
داهێنانی شیعری لای شاعیر داهێنانێكی سه‌رده‌مییانه‌یه، ملكه‌چی یاسای ره‌خنه‌ی نوێ ده‌بێت، نوێگه‌ری و ملكه‌چبوونی به ره‌هه‌نده تازه‌كان، مانای بڕوابوونه به رۆشنبیریی سه‌رده‌مییانه، له‌كۆتا به‌رهه‌میدا شاعیرێكی روشنبیری ده‌سته‌بژێر هه‌ڵكه‌وتووه، كه بازبه‌سه‌ر شێوازی شیعری ته‌قلیدیدا ده‌دات.
له‌و روانگه‌یه‌وه، داهێنانی زمانی شیعری ئه‌م شاعیره بووه به‌هۆی شیان و ناساندنی ئه‌ركی ره‌خنه له‌گه‌ڵیدا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر، ئه‌وه‌ش كارایی ره‌خنه و داهێنانی زمانی شیعری روون ده‌كاته‌وه، كه هه‌ردووكیان به‌یه‌كه‌وه په‌یوه‌ستن، هه‌ر یه‌كێكیان ئه‌وی تریان ته‌واو ده‌كات.
داهێنانی زمانی شیعری له چوارچێوه‌ی پێناسه ره‌خنه‌ییه‌كاندا:
مانای داهێنان لای سه‌باح ره‌نجده‌ر به‌ته‌نها پێشكه‌شكردنی ده‌قێكی نوێ و تازه نییه، به‌ڵكو (ده‌رچوونه له یاسا راگیرا‌و و ته‌قلیدییه‌كان، به‌ئامانجی خوڵقاندنی وێنه‌یه‌كی جوان، واتا به‌رهه‌مێكی ناته‌قلیدی په‌یوه‌سته به‌هه‌موو وێنه‌یه‌كی جوانه‌وه)، ئه‌وه‌ش به‌گرنگترین بنه‌ماكانی داهێنانی شیعری داده‌نرێت له ده‌قه‌كانی ئه‌م شاعیره‌دا، داهێنانی زمانی شیعری له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی یاسایی دیاریكراو نه‌هاتووه‌ته كایه‌وه، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ره‌نجامی گۆڕانكاریی به‌ده‌ستهاتوودا ده‌بێت، به‌سه‌ر ده‌قه كۆنه‌كاندا ده‌كرێت، به‌و مانایه‌ی به‌كرده‌یه‌كی ره‌خنه‌یی دروستتر له‌پێشوودا تێده‌په‌ڕێت، پاشان له‌میانه‌ی كرده‌یه‌كی ره‌خنه‌یی نوێ‌دا ده‌قه داهێنراوه‌كه هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت، به‌و مانایه‌ی ره‌خنه‌گر ده‌توانێت جۆر و شێوازی داهێنانه شیعرییه‌كه ده‌ستنیشان بكات.
كرداری داهێنانی زمانی شیعریی سه‌باح ره‌نجده‌ر زۆرئاڵۆزه، ئه‌وه‌ش پێویستی به‌لێكۆڵینه‌وه هه‌یه له‌هۆكاره‌كانی بنچینه‌یی وشیاری، یان ناوشیاریی شاعیر، ئه‌وه‌ش ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی ده‌روونناسی و فه‌لسه‌فه و ئیستاتیكاوه، ده‌قی داهێنراویش پێویستی به په‌یوه‌ندییه‌كی دیالێكتیكی هه‌یه به ره‌خنه‌وه، له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه ره‌خنه ده‌ق هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت، له‌و روانگه‌یه‌وه شاعیر ده‌ڵێت (به‌شێك له‌به‌شه كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌ده‌ب، ره‌خنه‌یه، ره‌خنه‌ش له كرۆكدا هۆیه‌كه بۆ گه‌یشتن به ئاكامی بیری پێگه‌یشتووی ده‌ق و خستنه‌ڕووی پێكهاته زیندووه‌كانی به‌رزی شێواز). هه‌ندێك له ره‌خنه‌گران(ده‌قی نوێ به‌پێی ئه‌و پێوه‌رانه‌ی ره‌خنه دیاریكردوون-به‌سه‌نگی مه‌حه‌كی داهێنانی شیعریی راسته‌قینه و گرنگترین قۆناغه‌كانی داده‌نێن، ئه‌و ده‌قه‌ی ره‌خنه هه‌ڵده‌گرێت، جۆره په‌یوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ ره‌خنه‌دا دروست ده‌كات)، جگه‌له‌وه‌ی زۆرجار بابه‌ته‌كانی ره‌خنه هه‌مووی له ده‌قێكدا كۆنابێته‌وه، (چونكه شیعر نووسین پێویستی به بۆچوونی تازه‌و هه‌ستی ئه‌ده‌بی و توانای گشتاندنی یاساكانی ره‌تكردنه‌وه‌ی ته‌قلیدییه‌تی ستایلی نووسین هه‌یه.)
لێكۆڵینه‌وه له سازاندنی شیعر، واتا په‌یوه‌ندی به‌ستن به سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی و هه‌ڵسه‌نگاندنی (به‌رهه‌می شیعری بابه‌تێكی زاتییه كه به‌پله‌ی یه‌كه‌م میزاج رۆڵی تێدا ده‌بینێت، به‌ڵام شێوازی كۆتایی، له‌توانای به بابه‌تیبوونی ده‌قه‌كه‌وه‌یه، به‌مانایه‌كیتر، ئه‌ركی شاعیر فه‌راهه‌مكردنی شێوازێكی نوێیه، به میزاجێكی هونه‌ریی تایبه‌ت)، هه‌ر ئه‌وه‌شه وا ده‌كات شاعیر ملكه‌چ بێت بۆ په‌یامه‌كه‌ی، نه‌وه‌كو ته‌نها به‌فۆرمه تایبه‌تییه‌كه‌ی خودی ته‌كنیكی ده‌قنووسی خۆیه‌وه.
(سروشتی ده‌ربڕینیش ده‌گۆڕێن، هه‌ندێجار واقیع و ژیان جێده‌هێڵم و ده‌چمه ناو خه‌ون، هه‌ندێ جاری دیكه‌ش خه‌ون جێده‌هێڵم و ده‌چمه ناو جوانییه‌كانی واقیع و ژیان، ئه‌م جێگۆڕكێكردنه بیركردنه‌وه‌و گفتوگۆ و بینین و ده‌روونم ئازاد ده‌كه‌ن و ده‌چمه ناو كه‌شی نووسین) به بۆچوونی بوونگه‌راكان، داهێنانی زمانی شیعری بیركردنه‌وه‌یه له گه‌ڵاڵه‌كردنی ستراكچه‌رێكی تایبه‌ت، له‌بری ئه‌و هۆیه‌شه شاعیر له زمان‌ناس و نووسه‌رانی تر جیاده‌كرێته‌وه، به‌وه‌ی شاعیر (له‌میانه‌ی بنیادنانه‌وه‌ی زمانێكی تازه‌وه، هه‌ست به زاتێكی عاقڵانه و داهێنانی شیعرییانه ده‌كات، چونكه له ئاست قه‌ناعه‌تپێكردنی بۆچوونی كه‌سانی هزرمه‌نددا ده‌قه‌كه‌ی ملكه‌چ ده‌كات). بێگومان روونی هه‌ر كردارێك، په‌یوه‌ندیی به‌جۆری داهێنانی زمانی شیعری و سه‌رچاوه‌ی په‌یام و شێوازی دروستبونییه‌وه هه‌یه (رێنیه وێللیك و ئۆستن وارین له‌ڕووی داهێنانی زمانی شیعری و كرداری نووسینه‌وه، هه‌ندێك له ده‌سته‌واژه‌كانی ئیستاتیكای وه‌كو خه‌یاڵ و شێوازگه‌رییان داهێنا.).
ئه‌و پره‌نسیپانه‌ی له‌شیعره‌كانی شاعیردا بابه‌تی داهێنانی شیعری‌یان له‌خۆگرتووه، پابه‌ندی كۆمه‌ڵێك سیستمی په‌یڕه‌وكراون، ئه‌وه‌ش وای كردووه ره‌خنه‌گر به‌رده‌وام بێت له‌گه‌ڕان به‌دوای یه‌كه‌مین سه‌رچاوه‌ی داهێنانی زمانی شیعری و ده‌ره‌نجامه‌كه‌یدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ره‌خنه‌ی نوێ راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیی به‌داهێنانی شیعرییه‌وه هه‌یه، كه هیچ به‌هایه‌ك بۆ تێڕوانینه ته‌قلیدییه‌كانیتر دانانێت، به‌وه‌ش جۆرێك له ره‌خنه‌ی بنیادنه‌ری تایبه‌ت سه‌رهه‌ڵده‌دات.
تێڕوانینێكی شیكاری بۆ داهێنانی زمان له شیعری (ساڵی سفر):
بێگومان داهێنانی زمانی شیعری به ئیلهام و لێهاتوویی له ده‌قه‌كانی سه‌باح ره‌نجده‌ردا به‌لێهاتوویی خۆیه‌وه به‌ستراوه (هه‌موو ده‌قێكیش سه‌ره‌تا له‌ناكاو دروست ده‌بێت، به‌بێ ده‌ستێوه‌ردانی عه‌قڵ و ویستی داهێنه‌ر، به‌رهه‌می هونه‌ریش له‌میانه‌ی سه‌ربه‌خۆیی بیره‌وه دێت و په‌یامێكی تایبه‌تی به‌خوێنه‌ر ده‌به‌خشێت) پاشان ئه‌و په‌یامه له‌چوارچێوه‌ی ئاگاییدا پۆلین ده‌كرێت، له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه، نیچه به‌نموونه ده‌ڵێت (ئیلهام له كاتی گه‌شه و سه‌رخۆشی و بێئاگاییدا ده‌به‌خشرێته كه‌سی داهێنه‌ر، وه‌كو چۆن خه‌یاڵی هونه‌ری له‌كاتی سه‌ربه‌خۆیی هه‌سته‌كاندا، یان له‌ساته‌كانی هه‌ڵچووندا گه‌ڵاڵه ده‌بن)، ره‌نجده‌ر ده‌ڵێت:
(ئه‌گه‌ر رۆژێك به هه‌ست، ده‌ستی نیانی هه‌تاوی شوێن له‌خه‌و به‌ئاگام نه‌هێنێت، واده‌زانم ئه‌و شه‌وه چالاكیی هه‌ستی و خه‌ونی تێدا نه‌بووه.)
مۆم له داگیرسانیدا به ئازاره
له‌گه‌ڵ تاریكی به ئارامه و هێرششی بۆ نابات
رووناكی ده‌یكوژێت
له‌سه‌ر لێوی په‌نجه‌ره‌یه‌ك
رۆژێك تووشی به‌ڵایه‌ك دێت
رووناكی شاری بێزراو دڵ له تۆ هه‌ڵده‌گرم و به‌ره‌و گوند ده‌بمه‌وه
ئه‌وبۆچوونه‌ی زمانی شیعریی سه‌باح ره‌نجده‌ر، هه‌مان بیره كه (برجسۆن) بۆی چووه (به‌وه‌ی كرۆكی داهێنانی زمانی شیعری له‌میانه‌ی كاردانه‌وه‌كانه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات، ئه‌وه‌ی كۆتاش واتا گڕگرتنی ئاگری ویژدانه له‌كاتی هه‌ڵگیرسانی گڕی سووتێنه‌ریی هزردا، به‌شێوازێك كه له‌گه‌ڵ بڵێسه‌كه‌یدا داهێنه‌ر شتێك ده‌رده‌بڕێت و واگومان ده‌بات بۆی ناكرێت به‌ئاسانی ده‌ری ببڕێت، به‌ڵام هه‌موو شتێك له‌لای كه‌سی داهێنه‌ر ئاسانه و ده‌كرێت.).
ده‌شێت ئه‌و هه‌ست و خه‌ونه‌ی شاعیر (به‌رپرس بن له ده‌ركه‌وتنی هه‌ندێك بیروبۆچوون له‌ناو كڕۆكی داهێنانه شیعرییه‌كه‌یدا، هزره‌كانیش له‌خودی شاعیره‌كه‌دا له‌دایك ده‌بن، ئه‌و بیره‌ی سه‌ره‌تا به رووداوێك ناوده‌برێت، پاشان گه‌شه‌ده‌كات) ئه‌وه‌ش هه‌مان ئه‌و بۆچوونه‌یه كه (برجسۆن) جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه، پاشان ئه‌و تێڕوانینه ده‌بێت به به‌شێك له رابردوو، ته‌نانه‌ت یه‌كێك له ره‌خنه‌گره‌كان گاڵته‌ی پێده‌هات ده‌یگوت (ئیلیۆت، وای ده‌بینێت كه شاعیر به هه‌ڵچوونه كه‌سێتییه‌كانی و رووداو له‌ژیانیدا هه‌ڵده‌چنێت بووه به شاعیر، ئه‌وانه نابنه هۆی داهێنانی زمانی شیعری، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جاریش ده‌كرێت هه‌ڵچوونه‌كانی ساده، یان ساردوسڕ بن.).
شاعیری به‌رهه‌مهێنی كۆشیعری ساڵی سفر هه‌ڵگری بیر و تێڕوانینێكی فره‌ڕه‌هه‌نده، هه‌وڵده‌دات له‌میانه‌ی كێبه‌ركێیه‌كی فیكری له‌گه‌ڵ ماده‌ی نووسیندا له گۆشه‌نیگای گه‌یاندنی په‌یامێكه‌وه گوزارشتی لێ بكات (به‌و شێوه‌یه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی بۆ ده‌قه داهێنراوه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه شاعیر له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌ربه‌خۆییبوون و داهێنانی شیعرێكی دروستكراو هه‌وڵی پاراستنی په‌یامه‌كه‌ی ده‌دات، ئه‌وه‌ش كردنه‌وه‌ی ده‌رگای مشتومڕێكی ره‌خنه‌یی داهێنه‌رانه‌یه.).
مردوو له گۆڕه‌كانیان هاتوونه ده‌رێ
له نزیك كێلیان دانیشتوون
رۆژی له‌دایكبوون و مردنیان یاد ده‌كه‌نه‌وه
دنیا چه‌رمی چۆله‌كه بوو
پێڕانه‌گه‌یشتن سه‌ریان شانه بكه‌ن
داهێنانی زمانی شیعری لای سه‌باح ره‌نجده‌ر، بریتییه له‌كرده‌ی شیكاریی هه‌موو ره‌مزێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، (كه له‌وێوه سیاسه‌ت و سروشتی ره‌فتاری كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رچاوه ده‌گرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ره‌خنه‌گر ناتوانێت به‌و راستییه بگات، شاعیری داهێنه‌ر له‌كۆی خه‌ڵكانی تری جیا ده‌كاته‌وه، چونكه شاعیر له میانه‌ی به‌رهه‌مه‌كانییه‌وه له لاشعوریی گشتیدا ده‌ژی.
ئه‌و داهێنانه، (سیگمۆند فرۆید) ناوی لێ ناوه میكانیزمی ورووژاندن كه، پاشتر (به‌رهه‌مێكی باڵای، زاخاوی مێشك و دڵ، یان بیانوو هێنانه‌وه بۆ سه‌رنجڕاكێشانی كه‌سی دووه‌می په‌یام وه‌رگر، بێت، جگه له‌وه‌ش ئه‌و میكانیزمه‌ی دڵ به‌رپرسه له‌چاره‌سه‌ركردنی خه‌سڵه‌ته‌كانی وێنه‌یه‌كی قبووڵكراو، به‌ڵام باڵایی ئه‌و داهێنه‌ره ده‌گه‌یه‌نێته ئاستی ده‌رخستنی به‌هره‌مه‌ندی و تایبه‌تمه‌ندێتیی ئیستاتیكا.).
ره‌هه‌نده‌كانی داهێنانی زمانی شیعری:
ئه‌و ره‌هه‌ندانه‌ی باس له داهێنانی زمانی شیعری و شیكاری ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه ده‌چن گوتاری ده‌ق له‌به‌رژه‌وه‌ندیی داهێنه‌ره‌كه‌یدایه، ده‌قیش لایه‌نی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌ری له رووكاری فۆرمێكدا كۆ ده‌كاته‌وه، به‌بێ له‌به‌رچاو گرتنی كاته‌كه‌ی، یان ئه‌و به‌رواره‌ی كه تێیدا به‌رهه‌م هێنراوه، به‌و مانایه‌ی كه ده‌قی ئه‌ده‌بی بریتییه له بابه‌تێكی كراوه كه له‌سه‌ر بنه‌مای زه‌وقی ناكۆتا به‌رهه‌م دێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌و جۆره ده‌قانه‌دا به‌رده‌وام گوتاری ئه‌ده‌بی خۆی نوێ ده‌كاته‌وه، به‌و وه‌سفه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كه به‌بێ ئه‌زموونی نوێ په‌یامه‌كه‌ی جێبه‌جێ نابێت، هه‌ركاتێكیش بوویه‌رێكی تری به‌سه‌ردا زاڵ بێت زۆربه‌ی كاته‌كان فۆرمێكی نوێی پێده‌به‌خشێت.
گرنگیی داهێنانی ئه‌ده‌بی لای شاعیر له‌وه‌دایه، دوو ره‌هه‌ند له‌خۆده‌گرێت:
ره‌هه‌ندی یه‌كه‌م: له‌كرده‌ی به‌رهه‌مهێنانی ده‌قدا، داهێنانه‌كه‌ی ئه‌ركێكی ئیستاتیكی ده‌بینێ.
ره‌هه‌ندی دووه‌م: له هه‌ڵبژاردنی ده‌قه داهێنراوه‌كانیدا، پشت به‌مێتۆدێكی زانستی ده‌به‌ستێ به‌مه‌به‌ستی شیكردنه‌وه‌ی زمانه‌كه‌ی.
رۆشنبیریی سه‌باح ره‌نجده‌ریش له‌سه‌رووی رۆشنبیریی ئه‌م سه‌رده‌مه‌وه‌یه، كه شاعیر تێیدا ده‌ژی (ئه‌و رۆشنبیرییه‌ش بریتییه له‌و زانیارییانه‌ی له ئه‌قڵییه‌تی شاعیردا جێگیره، ته‌واوكردنی هاوكێشه‌ی رۆشنبیری و شاعیر بریتییه له‌كاراكردنی رۆشنبیرییه‌كی دیاریكراو ده‌ربڕی واقیعێكی هاوبه‌شه له‌ناو كۆمه‌ڵگای هه‌ردوولادا، وێڕای گرنگیدان به به‌خششه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌قدا.)
سه‌رچاوه:
*دیوانی سه‌باح ره‌نجده‌ر، به‌رگی دووه‌م، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی تاران، تاران، 2018، ل 114.