ئاكۆ كه‌ریم مه‌عروف
تیشكی خۆر هۆكارێكه بۆ بوونی سێبه‌ر، یان هه‌ر هۆكارێكی تری رووناكی كه هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر بابه‌تێك كه مێژوومان ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه، لایه‌نی ركابه‌ر وایان ده‌وت، لایه‌نه‌كه‌یتر سووربوون له‌سه‌رئه‌وه‌ی مانگیش هۆكاره، بێلایه‌نه‌كانیش له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون هه‌موو ته‌نێك له‌م گه‌ردوونه‌دا سێبه‌ری خۆی هه‌یه، ته‌نها با- نه‌بێت ناكرێت ئه‌م راستییه بشارینه‌وه، -با- بێلایه‌نه. كێشه‌ی ئه‌م بڕیاردانه ناوه‌خته، بیركردنه‌وه بوو له‌وه‌ی چۆن سێبه‌ره‌كان راو بكرێن، له‌به‌رئه‌وه‌ی جاری وا هه‌بووه له‌یه‌ك ساتدا چه‌ندین سێبه‌ر له ده‌وری ته‌نێك كۆده‌بێته‌وه به‌هه‌ر چوار لادا په‌خش ده‌بێت، جا ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی بێت یان به‌سه‌ر دیوار و بنمیچه‌كانه‌وه، ئه‌مانه‌ش هۆكارن بۆ نه‌ناسینه‌وه‌ی خاوه‌ن سێبه‌ره‌كه، ئایا چ بوونه‌وه‌رێكه. سه‌یره.. پێده‌كه‌نم، چاویلكه‌كه‌م كه خۆم بڕوام پێی نییه سه‌رده‌مانێكه روخساری گۆڕیوم، له‌سه‌ر مێزه‌كه به‌جێده‌هێڵم، مێزو چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك كه په‌رشوبڵاون. وا خۆم راهێناوه به‌رله‌وه‌ی ژیاننامه‌ی سێبه‌ره‌كه‌م بنووسمه‌وه سه‌ما بكه‌م، كردم، ئه‌وه‌ی پێشتر پێموترابوو له‌ده‌ستم ده‌هات كردم، جگه‌ره ده‌كێشم بیر له رابردووم ناكه‌مه‌وه، به بڕوای خۆم رابردوو سبه‌ینێیه گه‌ر بیری لێبكه‌یته‌وه. ئه‌م خه‌یاڵه كێشه‌ی بۆ دروست كردووم. پێده‌كه‌نم به رابردووی ئه‌وانه‌ی كه مشوری ژیانی منیان ده‌خوارد. راسته من وام، به‌و جۆره نه‌بووم كه هه‌بوو، به‌ڵام شه‌رمه‌زاری ئه‌وه‌م سێیه‌ره‌كه‌م ده‌ستگیر بكرێت. دوای كۆبوونه‌وه‌كان، هه‌واڵه‌كه گه‌یشته ئه‌وانه‌ی كه گومانیان له سێبه‌ری خۆیان هه‌بوو، ئه‌وانیش بیریان له چاره‌نووسی خۆیان ده‌كرده‌وه، چونكه سزاكه به‌پێی یاسای راوچی سێبه‌ر ره‌حمی به كه‌س نه‌ده‌كرد. سزاكه‌ش ئه‌وه‌بوو هه‌ر كه‌سێك سێبه‌ری خۆی ته‌سلیم به دادگا نه‌كات به سێبه‌ركه‌ی خۆی دادگایی ده‌كرێت و هه‌موو رابردووی هه‌ڵده‌داته‌وه، پاشان چاره‌نووسه‌كه‌ش نادیاره. له‌م ده‌رفه‌ته‌دا دوو به‌ره دروست بوون، راوچیانی سێبه‌ر و ئه‌وانه‌ی هه‌ڵاتوون. بێلایه‌نه‌كانیش بڕیاری خۆپیشاندان. چه‌ندین ساڵ ئه‌م ته‌لیسمه هه‌موو كۆڵانه‌كانی شاری گرتبووه‌وه، ئه‌وه‌ی مابۆوه شارێكی بێ سێبه‌ر بوو، به‌رگه نه‌گیراو سێبه‌ره‌كان كه‌وتنه تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی خۆیان، هاوكێشه‌كانی ژیان تێكچوون، ترس له‌و مردنه‌ی كه گۆڕ سێبه‌ری نییه هه‌موو بیركردنه‌وه‌كانی ئاڵۆز كرد. دوای ئه‌و كوشتاره بێشوماره بڕیار له‌كاتی رێكه‌وتن ده‌درێت گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیش بێت، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار له شوێنێكی دووره ده‌ست و بێلایه‌ن ده‌درێت، دوای گه‌ڕان و پشكنین له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی سه‌رپه‌رشتی سێبه‌ره‌وه راپۆرتێك ده‌درێت كه هیچ شوێنێك گونجاو نییه ته‌نانه‌ت دره‌خته‌كانیش بێبه‌ش بوون له سێبه‌ر. به كورتی جێگه‌یه‌ك نه‌ماوه بۆ كوشت‌و بڕ. هه‌ر رێكه‌وتنێك بكرێت سوودی نییه. ئه‌و سێبه‌رانه‌ی كه به‌هه‌ر نرخێك بوو ده‌رباز ببوون، گه‌یشتنه ئه‌و راستییه‌ی ناكرێت له جه‌سته‌ی خۆمان رابكه‌ین و بازرگانی به جه‌سته‌ی راسته‌قینه‌ی خۆمانه‌وه بكه‌ین، كه له‌و ماوه‌یه‌دا بازرگانانی سێبه‌ر روو له زیادبوون بوون، سنووره‌كان ده‌رگایان كرابۆوه، له هه‌موو لایه‌كه‌وه روو ده‌كرایه ئه‌و شوێنانه‌ی كه به ئاشكرا ناویان نابوو بازاڕی سێبه‌رفرۆشان. رێگه‌چاره ئه‌وه‌بوو، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه هه‌موو رێگه‌كان به سێبه‌ر داپۆشن، هه‌ر یه‌كێكیان خۆیان بكه‌ن به ده‌یان و سه‌دان تاوه‌كو به شێوه‌یه‌ك ده‌ركه‌وین كه ئێمه له‌شكرێكین، ئه‌مه ته‌نها رێگه‌یه بۆ ده‌ربازبوونمان. ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه كاری خۆی كرد، به‌ڵام له كۆتاییدا ته‌نها ماندووبوون بوو هیچیتر. سه‌یریان كرد رۆژ به رۆژ بازاڕ گه‌رمتر ده‌بێت، سنووره‌كان له پێشبڕكێدان بۆ كڕین و فرۆشتنی زیاتر. نرخه‌كان گرانتر ده‌بن، له سێبه‌رێكه‌وه تا سێبه‌رێكی تر نرخه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت به تایبه‌ت گه‌ر مێینه بێت، یان كۆرپه‌له‌یه‌كی تازه له‌دایك بوو، كه نه‌یده‌زانی له‌م دونیایه‌دا چی رووده‌دات. چ شتێك به‌ڕێوه‌یه. گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ناو كۆشك و هۆڵه‌كان بڕیارێك بدرێت كه ئه‌و خۆی خاوه‌ن بڕیاڕی یه‌كلاییكه‌ره‌وه بوو مه‌راقێكی هه‌بوو كه هه‌موو ژووره‌كانی ئاوێنه به‌ند كردبوو، كه‌چی وێنه‌ی خۆی نه‌ده‌بینی، زۆر پرسیاری كرد كه هۆكاری ئه‌م نه‌بینینه..؟ چییه له وه‌ڵامدا پێیوترابوو، كاتی ئه‌وه هاتووه بچێته ناو خه‌ڵكه‌وه، ئاوێنه هیچ شتێك بۆ تۆ ناكات. رووه راسته‌قینه‌كه‌ی خۆت ئه‌و خه‌ڵكه‌یه كه له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌كان ده‌یانبینیت، نه‌وه‌ك ئه‌وانه‌ی به‌ده‌م ئاوێنه‌كه‌ته‌وه پێده‌كه‌نن.
له دووری دووره‌وه سه‌یری ده‌كرد كه‌سانێك ته‌نها سێبه‌رن و جه‌سته‌یان نییه، له خۆشیاندا گاڵته به جه‌سته‌ی یه‌كتر ده‌كه‌ن و چیرۆكی سه‌یر له‌سه‌ر یه‌كتر دروست ده‌كه‌ن، به‌چاوی خۆی بینی و هه‌واڵه‌كانی پێگه‌یشت، كه هۆكاری نه‌بینینی خۆی له‌ناو ئاوێنه‌دا ئه‌م كه‌سانه‌ن، كه جگه له راوی سێبه‌ره‌كان هیچ كارێكی تریان نییه. له‌ناو ئاوێنه‌كان هاته ده‌ره‌وه تێگه‌یشت له‌وه‌ی ئه‌وه‌ی سێبه‌ری نه‌بێت ره‌گی نییه. له گۆشه‌یه‌كی شاراوه‌ی ناو دڵی خۆمدا به بێده‌نگی دانیشتووم و ده‌ڕوانمه وێنه‌كانی رابردوو، بابزانم دوای ئه‌وه‌ی راوی یاده‌وه‌رییه‌كانم ده‌كه‌م بزانم چی رووده‌دات، ئه‌وه‌ی ئارامی به گیانم ده‌به‌خشێت له‌و گۆشه‌یه‌دا سێبه‌ر نییه تاوه‌كو راو بكرێت، بیستوومه خه‌و راو كراوه، بیركردنه‌وه راو كراوه، بێده‌نگی و په‌رداخه‌كانی پڕ شه‌راب راو كراون، گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو ماڵ دوای ماندووبوون و عاره‌قه‌ی نێو چاوان له كۆڵانێكدا راو كراون، داد‌و بێداد بۆ شیری ساوایه‌ك له ناو بێشكه‌یه‌كدا كه هه‌موو جیهان راده‌ژه‌نێت راو كراوه، چی نه‌ماوه راو نه‌كرێت، ته‌نها خۆڵ مابوو، ئه‌وان ده‌زانن كه بوونی خۆڵ و دیوار نیشانه‌ی سێبه‌رن. گۆشه‌كانی بێده‌نگیم پڕن له ئاوێنه، له‌و شه‌وانه‌ی كه خه‌ریكه ده‌ڕوخێم وێنه‌كان ئه‌وه‌نده ته‌ڵخ ده‌بن كه چیتر ژیان بۆچی ئه‌وه‌نده سووك و لاوازه بۆ ئه‌و هه‌موو روخساره‌ی كه هیچ كارێك ناكه‌ن، نه هیچ به‌هره‌یه‌كیان تێدایه نه‌ده‌زانن موزیك چییه، وه‌ك بیستوومه راو له دووره‌وه ده‌كرێت، له‌ودیو په‌نجه‌ره‌كه‌وه كه‌سێك ده‌بینم، چاودێری ئه‌و په‌نجه‌رانه ده‌كات كه هێشتا تروسكاییه‌ك رووناكاییان تێدا ماوه و نه‌خه‌وتوون، ئه‌و كه‌سه نانی تاریكی ده‌خوات. سه‌یر ده‌كه‌م و بێده‌نگم بێده‌نگیم په‌یوه‌ندی به ئاڵۆزیی دونیاوه هه‌یه، چۆن ئه‌و كه‌سه تێبگه‌ێنم، كه تۆ هۆكاری بێده‌نگی منیت، له گۆشه‌ی گۆشه‌یه‌كدا دانیشتووم و چ جای ئه‌وه‌ی سه‌رقاڵبیت به جیهانی منه‌وه، چه‌ند شه‌وێكه سه‌رقاڵی نووسینه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كانی خۆمم، به ده‌یان لاپه‌ڕه ره‌ش ده‌كه‌مه‌وه تاوه‌كو بزانم یاده‌وه‌رییم خیانه‌تم لێناكات، ده‌نووسم و ده‌یاندڕێنم، تاوه‌كو راستگۆبم له‌گه‌ڵ ئه‌و رابردووه‌وه‌ی تێیدا ژیاوم، وشه‌كان ره‌حم به كه‌س ناكه‌ن، رسته‌كان ئاوێنه‌ی دڵن، لاپه‌ڕه‌كان ژیانی ئینسانێك كه ته‌مه‌نای ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد ئه‌م رۆژانه به‌چاوی خۆی ببینێت. تیری بێگانان دڵ ناپێكێت، به‌ڵام تیری دۆست ره‌حم به دڵ ناكات، ده‌یبینم ده‌یناسمه‌وه خوای ده‌كرد تاوه‌كو به‌یانی چاودێریم بكات، ناوی نابه‌م.. باش ده‌یناسمه‌وه، كه وه‌ك دووپشك وابووه هه‌ر كه له‌دایك بووه ناو سكی دایكی خواردووه، به‌ڵام ئه‌مشه‌و بڕیاری ئه‌وه ده‌ده‌م ئه‌و زووخاوه بخه‌مه دڵییه‌وه كه ئه‌و پێی خۆشه ژیانی به‌وجۆره بێت. له خه‌یاڵی خۆمدا وێنه‌ی ئه‌وه‌م ده‌كێشا كه چه‌ند بڕگه‌یه‌ك له یاده‌وه‌رییه‌كانم لابه‌رم، هه‌رچی له سه‌ره‌تاه‌وه ویستم ئه‌وه بۆ خوێنه‌ر روونبێته‌وه كه ئه‌م چیرۆكه‌ی من ده‌ینووسم بابه‌تێك یان وتارێكی سیاسی نییه، ژیانی ئێستایه كه تۆ ئێستا خۆت نیت، ژماره‌یه‌كی له ژماره‌كان، كۆدی خۆت هه‌یه، پاسۆردی خۆت هه‌یه، بلۆكی خۆت هه‌یه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له قه‌باره‌ی نه‌سته‌له‌یه‌كدا جێگه‌یان ده‌بێته‌وه، تاوه‌كو بتخۆن، چێژ له ونبوونت وه‌رگرن، تام له هاڕینت، له‌ژێر ئه‌و دانه ژه‌هراوییانه‌ی پێیده‌وترێت كۆمێنت، ئێستا لۆمه‌ی ئه‌و كه‌سه ناكه‌م كه ده‌یناسم و مه‌راقی ئه‌وه‌یه‌تی من خه‌ریكی چیم، زووخاویش ناكه‌م به دڵیا، ئه‌مه‌یان بابه‌تێكی تره، په‌یوه‌ندی به رابردوو یاده‌وه‌رییه‌ك نییه كه هه‌ردووكمان تێیدا به‌شدار بووین، ئه‌و ئێستا پیشه‌كه‌ی راوی سێبه‌ركانی رابردووه و منیش خنكاو له‌ناو نووسینه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كانما كه نازانم به چ كه‌نارێك ده‌گات كه دیار نییه و له‌ناو ته‌مومژی وشه‌كاندا ونبووه و شتێك كه رووده‌دات رابردوو سبه‌ینێیه گه‌ر به خه‌یاڵیش بیری لێبكه‌یته‌وه. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه نووسین سێبه‌ری خۆی هه‌یه له‌ناو هه‌موو ئاوێنه‌یه‌كدا جێگه‌ی ده‌بێته‌وه گه‌ر ده‌ته‌وێت نه‌بیته گاڵته‌جاڕی خه‌ڵكی، نه‌بیته سێبه‌رفرۆشێك بۆ بازاڕی سێبه‌رفرۆشان.