روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی کاروانێکی ھاوکاری سەربازییان رەوانەی بنکەیەکیان لە "خراب جبیر" لە ریفی رمێڵان لە باکووری حەسەکە کردووە، کە لە 17 بارھەڵگر پێکھاتبوو.
دوای گەیشتنی ئەو ھاوکارییانەش، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە"، مەشقی سەربازی ھاوبەشیان دەستپێکردووە، مەشقەکە لە بنکەی ھاوپەیمانان بووە لە تل بیدر لە باکووری حەسەکە.