له عه‌ره‌بییه‌وه: نه‌رمین عوسمان محه‌مه‌د
دانیال پناك رۆماننووسێكی فه‌ره‌نسییه، ساڵی 1944 له شاری كازابلانكای مه‌غریب له‌دایكبووه. دوای خوێندنی له شاری نیس بووه به مامۆستا، پاشان ده‌ستی به نووسین كردووه و چه‌ند به‌رهه‌مێكی ئه‌ده‌بی نووسیوه، رۆماننووس و سیناریست بووه. له‌م دیداره‌دا له‌باره‌ی ئه‌زموونی ئه‌ده‌بی خۆی و چۆنێتی نووسین و كاتی نووسین و خوێندنه‌وه‌وه ده‌دوێت.
*وێڕای به‌یانی باش و شه‌ره‌فمه‌ندبوونم به میوانداریت بۆ گفتوگۆیه‌ك بۆ رۆژنامه‌كه‌مان، ده‌پرسم: ئایا به‌دیدی تۆ پێویسته درۆبكه‌ین تاوه‌كو نووسینه‌كه‌مان به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رین به‌و پێیه‌ی له‌پێناسه‌ی خۆتدا ده‌ڵێیت: له رابردوودا خوێندكارێكی ته‌مه‌ڵ بوویت و له‌وانه‌یه زۆرت لێكرا بێت تاوه كو درۆ بكه‌یت له‌پێناوی ده‌رچوون و فێربوونی نووسیندا؟
-مه‌به‌ستت له پرسیاره‌كه‌ت خه‌یاڵه؟ ئه‌گه‌ر به‌پیرۆزیی بڕوانینه خه‌یاڵ ئه‌وا ده‌توانین به‌جۆرێك له درۆ وه‌سفی بكه‌ین و ئه‌گه‌ر به‌پیرۆزمان نه‌زانی ئه‌وا خه‌یاڵ به سووته‌مه‌نی و بزوێنه‌ری رۆمان هه‌ژمار ده‌كرێت.
پاش وه‌ستانێكی چه‌ند چركه‌یی و سه‌ربه‌رز كردنه‌وه‌یه‌ك به‌ره‌و ئاسمان وه‌كو ئه‌وه‌ی به‌دوای وه‌ڵامێكی تێروته‌سه‌لدا بگه‌ڕێت به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: خه‌یاڵ بریتییه له خه‌ونێكی توندوتۆڵ و ئێمه‌ش ناتوانین خه‌ونه‌كانمان كۆنترۆڵ بكه‌ین، چونكه نه‌ستمان بۆمان ده‌كات به چه‌ند وێنه‌یه‌ك كه كۆمه‌ڵیك هه‌ستی به‌هێزمان تێدا ده‌جووڵێنێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستكردن به‌گێڕانه‌وه‌ی خه‌ونێك یه‌كسه‌ر خه‌یاڵ جڵه‌و ده‌گرێته‌ده‌ست، بۆیه هه‌میشه گێڕانه‌وه بریتییه له سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك روون بێت و ئه‌مه‌ش بریتییه له خه‌یاڵ كه من نازانم درۆیه یاخود ده‌سته‌واژه‌یه‌كی مه‌جازییه. پاشان به ده‌نگێكی به‌رز و به‌گاڵته‌جاڕییه‌وه ده‌ڵێت: به‌ڵام من درۆ ناكه‌م.
*ئایا بێزار بوون گرنگه بۆ داهێنان؟
-به‌ڵێ زۆر گرنگه و خاوه‌ن به‌هایه‌كی په‌روه‌رده‌یییه،له رۆژگارێكدا كه باوكه ژیره‌كان زیاتر مشوری منداڵه‌كانیان ده‌خۆن و هانیان ده‌ده‌ن كۆمه‌ڵێك شتی زۆر بكه‌ن و به‌رده‌وام بن تیایاندا هه‌ر له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی خوێندن رۆژانه گه‌وره‌كان خولیایه‌كی زۆریان هه‌یه بۆ سه‌رقاڵكردنی منداڵان به وانه‌كانی جۆدۆ وپیانۆ و سه‌ماوه به‌به‌رده‌وامی و به‌جۆرێك وایان لێده‌كات به‌ره‌نگاریی تایبه‌تمه‌ندییه باشه‌كانی بێزاربوون ببنه‌وه. بۆیه با واز له منداڵان بهێنین خۆیان فێرببن چۆن به‌ره‌نگاری بێزاربوون ده‌بنه‌وه و لێوه‌ی فێرده‌بن و به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌بنه داهێنه‌ری راسته‌قینه.
*پێویست ده‌كات كاتێك ده‌نووسین له واقیع و لۆژیك دوور بكه‌وینه‌وه؟
-چه‌ند بیرۆكه‌یه‌كی باشه، من قاپ ده‌شۆم، چێشتخانه‌كه‌مان خاوێن ده‌كه‌مه‌وه، پێلاوه‌كانم ده‌سڕم و جێخه‌وه‌كه‌م چاك ده‌كه‌م به‌م جۆره من نوقم بووم له واقیعدا به‌یانیان و ئێواران، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند كاتێكم ته‌رخانكردووه بۆ دانیشتن له نووسینگه‌كه‌مدا و ئه‌و ده‌مه ئاماده‌م بۆ نووسین و كاركردن له‌و ده‌مه‌دا به قووڵی نوقم ده‌بم له نێو دنیای نووسیندا، ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌م چركانه به‌ته‌واوه‌تی ده‌گمه‌ن بن، چونكه په‌یوه‌ندییه‌كی تایبه‌تی گه‌رم له‌گه‌ڵ زمانه‌كه‌ماندا دروست ده‌كه‌ین كه هه‌ندێك كات په‌یوه‌ندییه‌كی پڕ له دڵه‌ڕاوكێ و توندوتیژی ده‌بێت، چونكه كاتێك له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ت داده‌نیشت و به‌هۆگرییه‌وه ده‌چیته قووڵایی نووسینه‌وه و ته‌نها چیرۆك ناگێڕیته‌وه هه‌ست به‌نوقمبوون ده‌كه‌یت، لێره‌دا من به‌شێوه‌ی دۆڵفینێكم كه ئاو هه‌موو شتێكه بۆی، زمانیش بۆ من هه‌مووشتێكه له كاتی نووسیندا، چونكه وه‌ك نووسه‌رێك له جیهانی وشه‌كاندا نوقم ده‌بم له‌و جیهانه‌دا به‌وێنه‌ی ئه‌و دۆلفینه‌ی زۆر به زه‌وقه‌وه ده‌م ده‌كاته‌وه بۆ هه‌موو پارچه ورده‌كانی نێو ده‌ریا و له كۆتاییدا چه‌ند پارچه‌یه‌كی كه‌م له نێو ده‌میدا ده‌هێڵێته‌وه. منیش ئاوه‌ها ده‌مم ده‌كه‌مه‌وه بۆ هه‌موو به‌شه جیاوازه‌كانی زمان له ده‌نگه‌كان و ریتم و مۆسیقاكان، به‌ڵام كاتێك له‌م چوونه نێو رۆخه دێمه‌ده‌رێ، كه‌مێك له‌و به‌شانه هه‌ڵده‌بژێرم بۆیه له‌باشترین رۆژه‌كاندا ده‌توانم ده دێڕ به‌سه‌ریه‌كه‌وه بنووسم و له‌وانه‌یه هه‌ندێك كاتیش هیچ نه‌نووسم زۆر به‌ده‌گمه‌نیش ده‌توانم سێ چوار لاپه‌ڕه به‌سه‌ریه‌كه‌وه بنووسم.
*چ جۆره كتێبێك هه‌رگیز نه‌توێراوه بینووسیت؟ هیچ بیرۆكه‌یه‌ك هه‌یه هێشتا به‌كارت نه‌هێنابێ؟
-كاتێك كۆمه‌ڵێك بیرۆكه‌م ده‌بێت راسته‌وخۆ ده‌یانكه‌مه وتار و ئه‌م دۆخه‌ش زۆر به‌ده‌گمه‌ن رووده‌دات، چونكه من به پله‌ی یه‌كه‌م به‌سه‌رهات ده‌گێڕمه‌وه و هه‌ر كاتێك به ته‌نها خۆم ده‌بم ده‌نووسم، رۆده‌چمه نێو زمانه‌وه به‌بێ هیچ كۆتوبه‌ندێك و دۆخه‌كه‌م له جه‌نگێك ده‌چێت كاتێ وشه‌كان نایانه‌وێت شه‌پۆل ئاسابێن و عه‌قڵم گیر ده‌بێ و نا‌ئومێد ده‌بم، زۆر كات ئه‌وه‌ی هانم ده‌دات بۆ به‌رده‌وامی و سووربوون له‌سه‌ر نووسین ئه‌نجامی گفتوگۆكانمه له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه كه پابه‌ندن به‌هه‌وڵدانی خه‌ڵك بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی یه‌كتری هاوشێوه‌ی خوێندن. بۆنموونه زۆربه‌ی خوێندكاران نا‌ئومێد ده‌بن له ئه‌نجامی خوێندنی چه‌ند په‌یڕه‌وێكی هه‌ڵسه‌نگاندنی توند به‌پێچه‌وانه‌ی خوێندكارانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی باكووره‌وه.
*بۆخۆت ده‌نووسیت یان بۆ ئه‌وانی دیكه؟
-بێگومان ئێمه به‌هیوای خوێندنه‌وه‌ی كاره‌كانمان ده‌نووسین، به‌ڵام نازانین كێ ده‌یخوێنێته‌وه، كاتێك له‌سه‌ر جاده خوێنه‌رێكم ده‌بینم و پێمده‌ڵێت نووسینه‌كانت چێژیان پێ به‌خشیوم یان هزریان جووڵاندووم. سوپاسم ده‌كات له‌و چركه‌ساته‌دا به‌ڕاستی هه‌ست ده‌كه‌م ته‌نها بۆ كه‌سێكی دیاریكراو ده‌نووسم كه ده‌كرێت نووسینه‌كانم دڵدانه‌وه بێت بۆی و قورسایی و ناخۆشییه‌كانی ژیانی بیر بباته‌وه و ئه‌و ده‌مه‌ش كه چه‌ند نامه‌یه‌كی چاره‌خوازانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كم پێگه‌یشت سه‌باره‌ت به‌نووسینه‌كانم زانیم كه‌سانێك نووسینه‌كانم ده‌خوێننه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من به‌مه‌به‌ستی بڵاو كردنه‌وه و خوێندنه‌وه نانووسم، كاتێك نوقمی نووسین و ئامبازی زمان ده‌بم، به‌ڵكو مه‌به‌ستم له نووسین داڕشتنی زمانێكی یه‌كگرتوو و پڕمانایه و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه لای من له په‌یكه‌رتاشی ده‌چێت، ئه‌گه‌ر وه‌كو جه‌سته‌یه‌ك بڕوانینه مه‌سه‌له‌ی نووسین.
*ئایا راسته ته‌نهایی مه‌رجێكی گرنگه بۆ نووسین؟
-زۆربه‌ی كات له به‌رزاییه‌كانی فێركۆر ده‌نووسم، له‌وێ هاوسه‌ره‌كه‌م كوخێكی ته‌خته‌ی بچووكی دروستكردووه و سه‌ربانێكی بچكۆله‌ی هه‌یه، له سه‌ره‌تادا زۆر گاڵته‌م به‌شێوازه‌كه‌ی ده‌كرد و ناوم نا بوو تاوه‌ره ئاوییه‌كه و دواتر روخاندم، به‌ڵام ئێستا ئه‌و كوخه نووسینگه تایبه‌تیه‌كه‌مه و تێیدا ده‌نووسم و ده‌وروبه‌ری نووسینگه‌كه‌م له‌و كوخه‌دا به‌ته‌واوی چۆڵه به‌م شێوه‌یه‌ش نووسین ده‌بێته ته‌نهاییه‌كی ره‌ها به تایبه‌تی كه ته‌نها هه‌رخۆم و هاوسه‌ره‌كه‌م ده‌بین، چونكه زۆربه‌ی كاته‌كان ماڵه‌كه‌مان پڕ ده‌بێت له هاوڕێكانمان، به‌ڵام له‌م كوخه‌دا ته‌نها زمانی لێیه و ته‌نها هه‌رخۆم و ئه‌و ته‌نیاییه جوانه‌ی لێین و سه‌رسامبوون له‌و دۆخه ده‌چێت كه ئه‌م ئێواره‌یه تێیدا ژیاین له هۆڵێكدابووم ده‌وروبه‌رم پڕ بوون له‌وكه‌سانه‌ی كه به‌رهه‌مه‌كانمیان خوێندبووه‌وه و له نێوان چركه‌ساته‌كانی ته‌نیایی له‌ناو كوخه‌كه‌مدا و ئاماده‌بوونی ئه‌و خوێنه‌رانه‌مدا كۆمه‌ڵێك شتی زۆر روویان دابوو له‌وانه ده‌زگاكانی بڵاوكردنه‌وه و چركه‌ساته‌پڕ سۆزه‌كان و دواتریش خوێنه‌رانێك كه به‌هۆكاری سه‌رسامیان به‌كتێبه‌كه‌م و له‌پێناوی دڵخۆشكردنی ئازیزانیان كتێبه‌كه‌یان به دیاری ده‌به‌خشی.
*تا چه‌ند ئه‌و وته‌یه راسته نووسین كتێب و خه‌ڵك كۆده‌كاته‌وه؟
-له‌و بڕوایه‌دام ئه‌و كه‌ره‌سه راسته‌قینانه‌ی بانگه‌شه بۆ ئه‌ده‌ب ده‌كه‌ن بریتین له هاوڕێیه‌تی و خۆشه‌ویستی و په‌یوه‌ندی نێوان دایك و باوك و منداڵه‌كانیان و هه‌ندێك كات سه‌رسامبوونی زۆریش كه هه‌موو ئه‌مانه‌ش زۆر قووڵترن له ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و ته‌له‌فزیۆن و ته‌نانه‌ت رۆژنامه‌كانیش، ژیانی كتێب و ئه‌و رێڕه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵگادا پیاده‌ی ده‌كات بریتییه له ژیانێكی سۆزداری و ئه‌مه‌ش هانمان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی بخوێنینه‌وه.
*گرنگه بخوێنینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بنووسین؟
-بێگومان،نووسین رێگرییم لێناكات بۆ خوێندنه‌وه به‌تایبه‌تی كاتێك كتێبی ئه‌و نووسه‌رانه ده‌خوێنمه‌وه زۆرم خۆشده‌وێن یاخود كتێبی نووسه‌رێك له خۆم دیارتره و هه‌ندێك له‌و نووسه‌رانه وشه‌كان به‌لێشاو دێننه ده‌رێ له‌نێو په‌نجه‌كانم، بۆ نموونه چۆن ده‌وێرم بنووسم له دوای خوێندنه‌وه‌ی رۆمانێكی وه‌كو"مه‌دام بۆڤاری"كه به‌م نزیكانه له‌خوێندنه‌وه‌ی بوومه‌وه یاخود دوای هه‌ر رۆمانێكی تۆڵستۆی یان جولیان كراك یاخود گابریل گارسیا ماركیز و هه‌زاران ناوی دیكه ده‌توانم بیانبژێرم بۆت لێره‌دا دواجار خوێندنه‌وه سه‌رسامم ده‌كات و مه‌ستم ده‌كات و وام لێ ده‌كات په‌ره به‌هۆگریی بده‌م بۆ خواستی نووسین له‌لام.
*ئایا خوێندنه‌وه رێگریت له نووسین لێ ناكات؟
-هه‌رگیز رێگریم لێناكات بۆ داهێنان و نووسین، چونكه به‌سه‌رمدا نه‌سه‌پێنراوه وه‌ك ئه‌ركێكی قوتابخانه كه به‌منداڵی به‌زۆره‌ملێی خوێندنه‌وه‌ی ده‌قێكی دیاریكراومان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرا و ترس ده‌روونمانی داگیر ده‌كرد له ترسی تێ نه‌گه‌یشتن، من هه‌ر زۆر زوو په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ئه‌م سیستمی فێركردنی نیشتیمانییه‌دا پچڕی و بایه‌خێیكی زیاترم دا به‌و چێژه‌ی دوای خوێندنه‌وه دروست ده‌بێت و به‌ش به‌حاڵی خۆم پێم وانییه سه‌رسامبوون به نووسه‌رێك ته‌نها له ئه‌نجامی تێگه‌یشتنه‌وه دروست ده‌بێت، چونكه من ده‌توانم سه‌رسامی چه‌ند نووسه‌رێك ببم به‌بێ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی له نووسینه‌كانیان تێبگه‌م.
*ئێستا چی ده‌خوێنیته‌وه؟
-"جادووگه‌ره‌كه‌ی ئیتامب"ی ئیبل كۆنتین دوایین رۆمانه‌كه خوێندمه‌وه و رێنمایی تۆش ده‌كه‌م بیخوێنیته‌وه هه‌روه‌ها رۆمانی"خانمی هاوڕێی خێزانه‌كه"ی جۆن ماری لۆكلافۆنتین زۆركاری تێ‌كردم و به‌ڕاستی رۆمانێكی سه‌رسوڕهێنه‌ره و له‌و كتێبانه‌یه كه ناوه ناوه و بۆ یه‌كجار به‌ریان ده‌كه‌ویت و به سه‌رسامی به‌جێتده‌هێڵن. هانیدام بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌موو رۆمانه‌كانی ئاهارون ئه‌بڵفێڵد و سیلڤیا ئه‌ڤالۆنی ئه‌و خانمه نووسه‌ره‌ی به‌م دواییانه رۆمانی"هاوڕێیه‌تی" بڵاو كرده‌وه و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌م رۆماننووسه هه‌موانی سه‌رسام كرد به رۆمانی "رۆمانێك له پۆڵا" هاوشێوه‌ی خاتوو ئێمیلی برۆنتێ كه له‌سه‌رده‌می خۆیدا رۆمانی "به‌رزاییه‌كانی وێزه‌رینگ" ی نووسی كه هه‌ندێك جار ده‌پرسین ئه‌م خانمه لاوه ئه‌م هێزه گه‌وره‌یه‌ی گێڕانه‌وه‌ی له كوێوه هێناوه كه رۆمانی"ژیان و چاره‌نووس " ی فاسیلی "گرۆسمان مان "به بیر ده‌هێنێته‌وه.
دواجار دانیاڵ پاك به حه‌سره‌ته‌وه وته‌كانی به‌م رسته‌یه كۆتایی پێهێنا و گوتی: به‌داخه‌وه ژماره‌ی كتێبه نایاب و سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كان له ئه‌ده‌بدا سنوورداره.
سه‌رچاوه:
www.takweeenkw.com