سبەی پێنجشه‌ممه و رۆژی هه‌ینی هه‌فته‌یه‌كی نوێ له یارییه‌كانی هه‌ردوو خولی نایاب و پله یه‌كی یانه‌كانی كوردستان ده‌ستپێده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به خولی نایاب، یارییه‌كانی ئەمڕۆ ده‌ستپێده‌كه‌ن، خولی پله یه‌كیش سه‌رجه‌م یارییه‌كانی سبه‌ی هه‌ینی ده‌كرێن به‌و شێوه‌یه‌ی كه له هه‌ردوو خشته‌كه‌دا هاتووه‌و له په‌یجی ره‌سمی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستانه‌وه وه‌رگیراوه.
له خولی نایابدا یانه‌ی شیروانه یه‌كه‌می ریزبه‌ندییه پاش تێپه‌ڕ بوونی 21 هه‌فته بەسەر یارییه‌كاندا و 39 خاڵی هه‌یه، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر دووه‌مه‌و 34 خاڵی هه‌یه، ئاكرێش سێیه‌مه به‌كۆكردنه‌وه‌ی 33 خاڵ و سیروانی نوێش چواره‌مه به 32 خاڵ.
له خولی پله یه‌كی كوردستانیشدا پاش تێپه‌ڕ بوونی 13 هه‌فته به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كاندا، یانه‌ی پیشه‌سازی به 33 خاڵ یه‌كه‌می ریزبه‌ندییه و رزگاری گه‌رمیان به 31 خاڵ دووه‌مه و كۆیه‌ش سێیه‌می ریزبهندییهکەیە و 29 خاڵی هه‌یه.