کوثر بن هنیە
نه‌رمین عوسمان محه‌مه‌د
رۆژی 24 ی ئه‌م مانگه ناوه‌ندی نیشتمانی بۆ سینه‌ما و وێنه له تونس رایگه‌یاند: فیلمی «بنات الفه«بووه خاوه‌نی خه‌ڵاتی «سیزار» ی فه‌ره‌نسی له خولی 49دا له ریزبه‌ندی فیلمی دۆكیۆمێنتاری ئه‌وه‌ی من لێره‌دا ده‌مه‌وێت جه‌ختی لێبكه‌مه‌وه ناوه‌ڕۆكی فیلمه‌كه نییه كه له چیرۆكێكی راسته‌قینه‌ی ژنانی قوربانی ده‌ست داعشه‌وه وه‌رگیراوه، ناشمه‌وێت باس له ماندووبوونی زۆری هه‌ر یه‌ك له «کوثر بن هنیه»ی ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه و كاسته‌كه‌ی بكه‌م به قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌وه بكه‌م زۆر به‌خێرایی ئه‌م فیلمه له‌پاش به‌رهه‌مهێنانی له‌ناو هه‌ندێك له پلاتفۆرمه به‌ناوبانگه‌كاندا بڵاو بووه‌وه. ئه‌م بڵاوبوونه‌وه‌یه‌ش نموونه‌ی زۆرێكه له فیلمه به‌ناوبانگه‌كان له‌مڕۆدا كه زۆر به‌خێرایی و پێش نمایشكردنیان له هۆڵه‌كانی سینه‌مادا بڵاو ده‌بنه‌وه و ده‌چنه نێو پله‌به‌ندی بۆكس ئۆفیسی جیهانی و له رێگای پڵاتفۆرمه‌كانی وه‌كو
Netflix و Amazonه‌وه ده‌بنه خاوه‌ن داهاتی خه‌یاڵی نه‌ك له رێگای نمایشكردنیانه‌وه له هۆڵه‌كانی سینه‌مادا. كه ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه له داهاتوویه‌كی نزیكدا ببیته هۆكاری داخستنی سینه‌ماكان و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی بینه‌ران له‌سه‌ردانی هۆڵه‌كانی سینه‌ما، بێگومان چونكه هه‌موو بینه‌رێك ده‌توانێت زۆر به ئاسانی له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌ی هۆڵه‌كه‌ی خۆیه‌وه و له‌سه‌ر شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی دواین فلیمی نوێ ببینێت.
ده‌توانین بڵیین سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م دیارده‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می په‌تای كۆڤید19 و دانیشتی جیهان به گشتی له ماڵه‌وه كه یه‌كێك له چالاكییه به‌ربڵاوه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه خودانه پلاتفۆرمه‌كانی فیلم و دراماكان و كات به‌سه‌ربردن له گه‌ڵیاندابوو و ئه‌مه‌ش وایكرد زۆرێك له‌و كۆمپانیایانه ببنه خاوه‌ن داهاتێكی بێئه‌ندازه زۆر و هانیدان بۆ ئه‌وه‌ی له پاش كۆتاییهاتنی سه‌رده‌می په‌تاكه‌ش هه‌وڵ بده‌ن زۆربه‌ی فیلمه به‌هه‌مهێنراوه نوێكان بكڕن و له‌پێگه تایبه‌تییه‌كانی خۆیاندا بڵاوی بكه‌نه‌وه له پێش سینه‌ماكاندا و بینه‌رێكی زۆریشیان هه‌بێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه و هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی هونه‌ری سینه‌ماوه له كۆتایی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی برایانی لومێره‌وه سینه‌ما و هۆڵه‌كانی رۆڵێكی گه‌وره‌یان هه‌بووه له سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵگا و سیاسه‌ت و ته‌كنه‌لۆژیا به تێپه‌ڕین به كۆمه‌ڵێك قۆناغدا.
له‌م ساڵانه‌ی دواییشدا ده‌زگای بڵاوكردنه‌وه‌ی دار الهلال له میسر چه‌ند چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له نووسه‌ر و ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ره سینه‌ماییه‌كانی ئه‌و وڵاته كرد سه‌باره‌ت به جیاوازی نێوان نمایشی فلیم له نێۆ هۆڵه‌كانی سینه‌ما و له پلاتفۆرمه‌كانه‌وه، له ئه‌نجامدا هه‌موان به‌گشتی پێیان وابوو هۆڵ و شاشه‌كانی سینه‌ما بنه‌مایه‌كی پته‌ویان هه‌یه له نێو كۆمه‌ڵگادا و ناكرێت به‌ئاسانی پلاتفۆرمه‌كان ببنه جێگره‌وه‌یان و به‌كارهێنانی پلاتفۆرمه‌كان به‌زه‌قی ته‌نها له سه‌ردمی كۆڤید19دا بووه و به هیچ جۆرێك نابێته مایه‌ی مه‌ترسی بۆ سه‌ر هۆڵه‌كانی سینه‌ما و له‌ناوچوونیان. هه‌ندێكیان پێیانوابوو بینینی فلیم له هۆڵی سینه‌ماكان كرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌كۆمه‌ڵه كه چێژی زیاتره له ته‌ماشاكردنی فلیمێك به ته‌نها له ماڵه‌وه له یه‌كێك له پلاتفۆرمه‌كانه‌وه.
ماوه‌ته‌وه بڵێین له لای خۆشمان له‌م ساڵانه‌ی دواییدا سینه‌مای كوردی هه‌نگاوی به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی ناوه و توانیویه‌تی هه‌ندێك له‌پرسه نه‌ته‌وه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانمان بخاته‌ڕوو و هێشتا نه‌مانتوانیوه وه‌ك پێویست له پلاتفۆرمه‌كانه‌وه ده‌ربكه‌وین و بینه‌رمان له هۆڵه‌كان دووربكه‌وێته‌وه.