رێکخراوی نەختی نێودەوڵەتی: بەرهەمی نانەوتی عیراق بەشێوەیەکی بەرچاو پێشکەوتووە

01:31 - 2024-02-29
جیهان
223 جار خوێندراوەتەوە

دوای گفتوگۆیەک لەنێوان ژمارەیەک لە پسپۆڕانی رێکخراوی نەختی نێودەوڵەتی و تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق کە لە ئوردن بەڕێوەچووە، وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند: گفتوگۆ کراوە لەبارەی بەرنامەی چاکسازی حکومەتی عیراق و ھەنگاوەکانی بە ئاراستەی بەھێزکردنی سیاسەتی ئابووری و کەرتی بانکی و ھەوڵدان بۆ رێگریکردن لە کاریگەرییە خراپەکانی ململانێ نێودەوڵەتییەکان لەسەر ئابووری عیراق.
ئاماژەی بەوەشدا پسپۆڕانی رێکخراوی نەختی نێودەوڵەتی باسیان لەوەکردووە لە ئەنجامی بەدواداچوون و چاودێرییەکانیان، بۆیان دەرکەوتووە عیراق لە بواری گرنگیدان بە کەرتە نانەوتییەکان و زیادبوونی بەرھەمی ناوخۆیی نانەوتیدا پێشکەوتنی بەرچاوی بەدەستھێناوە و گەشەیەکی زۆر باشی کردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان