ژمارەیەک کۆچەر لە کەناراواکانی تورکیا رزگار کران

07:45 - 2024-03-02
جیهان
143 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەیی پاسەوانی سنوورە ئاوییەکانی تورکیا، ژمارەیەک کۆچەریان لە خنکان رزگارکرد و لە کەمپی تایبەت بە کۆچەرە نایاساییەکان جێگیرکران.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، فەرماندەیی پاسەوانی سنوورە ئاوییەکانی تورکیا، رایگەیاند: دوای ئەوەی ژمارەیەک کۆچەر سنوورە ئاوییەکانی تورکیایان بەرەو یۆنان بڕیوە و هێزە سەربازییەکانی یۆنان رێگەیان نەداوە، بچنە خاکی ئەو وڵاتەوە، ناچار بەرەو تورکیا گەڕاونەتەوە.
هەروەها وتیشی: لە کەناراوەکان ئیزمیر 38 کۆچەریان رزگارکردووە، کە 13 کەسیان منداڵن.
هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، لە هەفتەی رابردوودا 107 کۆچەر دەستگیرکراون، کە 54 کەسیان منداڵن و نیازیان هەبووە بە نایاسایی بەرەو وڵاتانی ئەوروپا کۆچ بکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان