ئایا ئابووریی دیجیتاڵی زیانی هەیە؟

09:18 - 2024-03-03
ئابووری
179 جار خوێندراوەتەوە
ئەو پێشکەوتنە خێرایەی جیهانی سایبرانی بەخۆیەوە بینیویەتی ئێستا دەچێتە نێو بازاڕی کارەوە

فەیسەڵ عەلی



کامە ئابووری بە دیجیتاڵی دادەنرێت، سوودەکانی چییە، ئایا دووچاری زیان دەبێتەوە؟ ئەمە ئەو پرسیارانەن شایانی گفتوگۆ و وەڵامدانەوەن لەم سەردەمەدا کە بە جیهانی سایبرانی ناسراوە، بەتایبەتی ئەم چەمکە و چەمکە ئابوورییەکانی تریش بەردەوام لە پەرەسەندن و گۆڕانکاریی بەردەوامدان.

ئابووری لە چوارچێوە گشتییەکەیدا
سەرەتا بۆ گەیشتن بە وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانەی خرانەڕوو، لە ئابوورییەوە دەست پێدەکەین، ئابووری لە چوارچێوە گشتییەکەیدا، وەک دامەزراوەی کار هەوڵی دەستەبەرکردنی ئامانجە دەستنیشانکراوەکان دەدات، ئەوانیش خۆیان لەو پێدراوانەدا دەبیننەوە کە بەهایان هەڵگرتووە و کەرتە بە ئامانج گیراوەکان لێی سوودمەند دەبن، کە بە ژینگەیەکی کاریگەری خاوەن خەسڵەتی هاندەرن، یان رەنگە رێگر بن لەوەی سوود لەو پێدراوانە وەربگرێت. بە گشتی ئەم دامەزراوەیە خاوەنی ئامڕازی مرۆیی و دارایی و تەکنیکی جیاوازە، کە بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکانی و پێدانی پێدراوی پێویست کە لێوەی ئامانجە دەستنیشان کراوەکان دەستەبەر دەکەن. بێگومان ئەم دامەزراوەیە پێوەری ئەدائی هەیە کە بە دەوری چاودێریی حاڵەتەکانی خۆی دەکات، وێڕای ئەوەی بەدواداچوون بۆ ئەو گۆڕانکارییانە دەکات کە لەمەڕ چالاکی و پێدراوەکانی دەردەکەون، بەجۆرێک یارمەتی ئاڕاستەکردنی رەوتی ئەو دامەزراوەیە دەدات تا بەرەو باشتر بڕوات.
ئابووریی دیجیتاڵی
لە سۆنگەی ئەم تێڕوانینەوە، دەتوانرێ لایەنە جیاوازەکانی ئابووریی دیجیتاڵی بخەینەڕوو، ئەو پێدراوانەی ئەم ئابوورییە، پێشکەش کردنی خزمەتگوزاریی زانیاریی لە بوارە جیاوازەکان دەگرێتەخۆ، کە ئامانجەکەی مرۆڤ، دامەزراوە حکومییەکان و کۆمپانیا تایبەتەکانە، رەهەندی ئەم خزمەتگوزارییانە زۆر فراوانە بۆئەوەی جگە لە تاکەکەس، دامەزراوە و کۆمپانیاکان لەسەر ئاستی دەوڵەت، تەنانەت لەسەر ئاستی کۆی جیهانیش لەخۆبگرێت. 
ئەم خزمەتگوزارییانە پشت بە ئامڕازە پێشکەوتووە تەکنۆلۆجییەکانی جیهانی سایبرانی دەبەستێت، بە ئەنتەرنێتیشەوە، کە سەنتەرەکانی خزمەتگوزاریی زانیاریی تێدایە، وەک خزمەتگوزاریی حکومەتی دیجیتاڵی و بازرگانیی دیجیتاڵی و خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی و کاری زانیاریی لە دووری بوارە جیاوازەکان، سەرباری ئەمانەش، ئەوەی پاڵپشتی ئەم خزمەتگوزارییانەن، وەک تەکنۆلۆجیای نوێ، چەشنی تەکنۆلۆجیای ئینتەرنێتی شتەکان، کۆمپویتەری هەوری (السحابی)، وەک تەکنۆلۆجیای ژیریی دەستکرد، تەکنۆلۆجیای پاراستنی ئاسایشی سایبرانی تایبەت بە زامنکردنی ژینگەیەکی هێمنی کارکردن، سەرباری پیشەسازیی هەمەجۆری سایبرانی.

خزمەتگوزاریی دیجیتاڵی
بێگومان ئەم ئامڕازە تەکنۆلۆجیایانە و ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەشی دەکەن، پێویستیان بە دەرامەتی مرۆیی و دارایی هەیە، کە وەک وەبەرهێنانن لە پێدراوەکانی ئەو خزمەتگوزارییانە. ئەم خزمەتگوزارییانە بەهایەکی گەورەیان بۆ سوودمەندانی هەیە، ئەو بەهایانە دوو لایەنی سەرەکی دەگرێتەوە» لایەنی ئەو بەهایانەی لە فەراهەمکردنی ئەو خزمەتگوزارییانە دروست دەبن، ئەویتریشیان، ئەو بەها نوێیانەن کە پێشتر نەبوون. هەر بەکارهێنەرێکی خزمەتگوزارییە هەمەجۆرەکانی حکومەتی دیجیتاڵی، یان بازرگانیی دیجیتاڵی یان کارکردن لە دوورەوە، بۆ نمونە، ئەم جۆرە خزمەتگوزارییانە چەند کات، تێچوونی گواستنەوە، کاغەز دەگێڕنەوە، هەروەها کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگە، سەرباری ئەوانەیش، ماندووبوونی رێگاوبان و قەرەباڵغییەکانی کاتێک لە ناوچەیەک بۆ یەکێکیتر خزمەتگوزارییەکان دەگوێزرێنەوە. بێگومان بێپێشینە شەفافیەتی کارەکانی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانیش مسۆگەر دەکات، هەروەها دەتوانرێ  بە ئاسانی بەدواداچوون بۆ پێداویستییەکانی خزمەتگوزارییەکان بکرێت و سەرەڕای ئەوەی بە خێراییش جێبەجێ دەکرێن.

دوو تێبینی گرنگ 
سەبارەت بەوەی لەسەرەوە باسکران، دوو تێبینی گرنگ هەن، کە جێی خۆیەتی لێرەدا بخرێنەڕوو، یەکەم تێبینی بەو راستییەوە پەیوەندە، کە ژینگە کاری سوودمەندە بە ئامانجگیراوەکان هێشتا وەک پێویست نەگەییوە، لەبەرئەوە ئەو ژینگەیە پێویستی بە خوێندنەوەی ورد هەیە تا ئەو هۆکارانەی لە بەدەستهێنانی دەستهاتەکانی ئابووریی دیجیتاڵییدا رێگرن بدۆزرێنەوە، دواتریش چارەسەری لەبار و گونجاویان بۆ بدۆزرێنەوە. 
تێبینی دووەمیش بە ئەو نەوە نوێیەوە پەیوەستە، کە لەگەڵ ئەو پێشکەوتنە خێرایەی جیهانی سایبرانی بەخۆیەوە بینیویەتی گەورە بوونە و ئێستا دەچنە نێو بازاڕی کارەوە، ئەم نەوەیە لەگەڵ خزمەتگوزارییەکانی جیهانی سایبرانیی و سوودەکانی ئابووریی دیجیتاڵییدا راهاتوون، پێدەچێ ئەستەم بێت وای لێبکەیت لە جێبەجێکردنی ئەرکی مامەڵەکردن لەگەڵ زانیارییەکاندا لە مەیدانی کار ئامادەبوونی هەبێت. ئێمە لەسەردەمێکی نوێی دیجیتاڵییدا دەژین، ئەم سەردەمەش لێمان دەخوازێت نەک هەر دەبێ سوود لە پێدراوەکانی ئێستای وەربگرین، بەڵکو دەبێ خۆشمان بۆ ئەوەی لە ئایندەدا بەڕێوەیە، خۆمان ساز و ئامادە بکەین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان