شێروانە گەیاندییە 40 خاڵ

09:48 - 2024-03-05
وەرزش
115 جار خوێندراوەتەوە

رۆژانی پێنجشەممەو هەینی رابردوو، جەولەیەكی نوێ لە یارییەكانی خولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی كوردستان بەڕێوەچوو، ئەم جەولەیە لە یارییەكانیش هەفتەی 22 ی  خولەكە بوو.
تیپی یانەی شیروانەی گەرمیان هەرچەندە لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا 1-1 لەگەڵ ئاكرێ یەكسان بوو، بەڵام كۆی خاڵەكانی گەیاندە 40 خاڵ و لە پێشەنگی ریزبەندییدا ماوەتەوە، پێشمەرگەی هەولێری ركابەریشی 2-0 لە ئاراراتی بردەوەو بە 37 خاڵ دووەمە و ئاكرێش 34 خاڵی هەیە و سێیەمی ریزبەندییە.
هەرچی رانیەی چوارەمە، 33 خاڵی هەیە و لە یاریی ئەم هەفتەیەیدا توانی لە شاری سلێمانی 2-0 لە سیروانی نوێ بباتەوە، سیروانیش بە 32 خاڵ پێنجەمی ریزبەندییە، تەواوی ئەنجامی یارییەكانی ئەم هەفتەیە بەمشێوەیەی لای خوارەوەن و ریزبەندییەكەش پاش تێپەڕ بوونی 22 هەفتە بە سەر یارییەكانی ئەم خولەدا بەوشێوەیەیە كەلە خشتەكەدا دیاریی كراوە.
یارییەكان
* ئاكرێ 1 × 1 شیروانە.
* سیروانی نوێ 0  × 2 رانیە.
* هەولێر 0 × 1 شەقڵاوە.
*دهۆك 2 ×  0 چوارقوڕنە.
*دەربەندیخان 0 ×  0 هەندرێن.
* زاخۆ 1 × 0 سەید سادق.
* پ.هەولێر 2 × 1 ئارارات.
*سۆران 2×  1 برایەتی .

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان