کچانی سلێمانی یەکەمن

10:52 - 2024-03-05
وەرزش
117 جار خوێندراوەتەوە

بەم دواییە، لە سلێمانی پاڵەوانێتی بالەی كچانی یانەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی رێكخراو كچانی یانەی سلێمانی نازناوی پاڵەوانیان بردەوە پاش ئەوەی لە یاریی كۆتاییدا توانیان 3-1 لە تیپی كچانی یانەی دەربەندیخان ببەنەوە، بەمەش كچانی سلێمانی یەكەم و كچانی دەربەندیخان دووەم و ئەفرۆدێت سێیەمی ئەم پاڵەوانێتییە بوون، پاڵەوانێتییەكەش لقی سلێمانی یەكێتیی بالەی كوردستان بە هاوكاری نوێنەرایەتی سلێمانی لیژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان رێكیخستبوو.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان