ره‌وه‌ز ئیسماعیل
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌و به‌ر پاڵه‌وانێتیی تۆپی پێی خانمانی وڵاتانی خۆرئاوای ئاسیا له سعودیه رێكخرا و خانمانی ئوردون نازناوی پاڵه‌وانیان ده‌سته‌به‌ركرد.
پاڵه‌وانێتییه‌كه هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی 8 وڵاتی خۆرئاوای ئاسیا تیایدا به‌شدارییان كرد و سه‌ره‌تا دابه‌شكران به‌سه‌ر دوو گروپدا و سه‌رەنجام ریزبه‌ندیی كۆتایی قۆناغی گروپه‌كان به‌مشێوه‌یه ده‌رچوو:
گروپی یه‌كه‌م
-1 ئوردون (3 یاری) (9 خاڵ).
-2 لوبنان (3 یاری) (6 خاڵ).
-3 گوام (3 یاری) (3 خاڵ).
-4 فه‌له‌ستین (3 یاری) (0 خاڵ).
گروپی دووه‌م
-1 نیپال (3یاری) (9 خاڵ).
-2 فه‌له‌ستین (3 یاری) (6 خاڵ).
-3 سوریا (3 یاری) (3 خاڵ).
-4 عیراق (3 یاری) (0 خاڵ).
پاشان یه‌كه‌م و دووه‌می هه‌ردوو گروپه‌كه بۆ دوو یاریی پێشكۆتایی سه‌ركه‌وتن و ئه‌نجامی هه‌ردوو یارییه‌كه به‌مشێوه‌یه بوون:
*ئوردون 5 × 0 فه‌له‌ستین.
*نیپال 2 × 1 لوبنان.
دواتر یاریی كۆتایی كرا، له‌م یارییه‌دا له كاتی یاسایی و زیاد كراودا ئوردون و نیپال 2-2 یه‌كسان بوون، پاشان په‌نا برایه به‌ر لێدانی په‌نالتی یه‌كلا كه‌ره‌وه و له ئه‌نجامدا ئودرون 5-3 یارییه‌كه‌ی برده‌وه و نازناوی پاڵه‌وانی ده‌سته‌به‌ركرد.
هه‌رله‌م پاڵه‌وانێتییه‌دا سابیترا به‌هانداری یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی نیپال گۆڵكه‌ری پاڵه‌وانێتییه‌كه بوو ، به‌هاندار یاریزانی یانه‌ی گانگونی فه‌ره‌نسییه، شیرین ئه‌لشه‌له‌بی له ئورودن به باشترین گۆڵپارێز و مه‌یسا جه‌باره له ئورودن به باشترین یاریزانی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه دیارییكران.