سوید بە رەسمی بووە ئەندامى پەیمانی ناتۆ

10:23 - 2024-03-07
جیهان
166 جار خوێندراوەتەوە

سوید پەیوەندى بەبپەیمانى باکوورى ئەتڵەسى (ناتۆ)وە کرد و بە شێوەیەکی رەسمی بووە ئەندامى ئەو هاوپەیمانێتییە.
رۆژی پێنجشەممە 7ـى ئازارى 2024، سوید بە رەسمی بووە ئەندامى هاوپەیمانى باکوورى ئەتڵەسى (ناتۆ)، کە ماوەى چەند ساڵێکە هەوڵی بۆ دەدات و بەهۆى رەتکردنەوەى لە لایەن تورکیاوە، کە ئەندامى ناتۆ بوو، دواکەوتبوو.
بەوەش سوید بووە دووەم وڵات لەپاش دەستپێکردنى شەڕى روسیا و ئۆکرانیا ببێتە ئەندامى ناتۆ، ئەوەش پاش ئەوەى لە مانگى 4ى رابردوودا فینلەندا بە رەسمی بووە ئەندامى ناتۆ.
ئەمەش لەکاتێکدایە، روسیا بە توندى دژى ئەوەبوو فینلەندا و سوید ببنە ئەندامى ناتۆ، پێشتریش مۆسکۆ هەڕەشەى وەڵامدانەوەى ئەو هەنگاوەى لەو دوو وڵاتە کردبوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان